ئەمریکا بۆ ئەردوغان، ببوورە، ئێمە بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی یەپەگە
Wednesday, 14/02/2018, 9:46
لە ژێر ناونیشانی، تورکیا ببوورە، ئێمە بەردەوام دەبین، لە یارمەتیەکانمان بۆ هێزە ناوچەیەکان لە سوریا، ئەی. بی. سی لە ١٣/٢/٢٠١٨دا دەنوسێت،
ڕێکس تێلیرسۆن، رۆژی سێشەمەی رابردوو، لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانان کە لە کوێت ئەنجامدرا، گوتی، تورکیا ببوورە، ئێمە بەردەوام دەبین لە یارمەتییەکانمان، بۆ هێزە ناوچەییەکانی سوریا و هێزەکانیشمان هەر لە سوریا دەمێنن، تا ئەو کاتەی پێویست دەکات جەنگ دژ بە داعش ئەنجام بدەین.
ئەو لێدوانەی تێلرسۆن، دوای ئەوە هات کە ئەردوغان لە میدیاکاندا بڵاوی کردەوە، گوایە ئەمریکا یارمەتی داعش دەدات، ئەویش دوای ئەوە بوو، کە ئەمریکا، لە زمانی ڕێکس تێلێرسۆنی سکرتێری وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی، ڕۆژی دووشەمی ڕابردوو، ئیدارەی ترامپ، پێشنیاری ئەوەی کردوە، کە بودجەیەکی لە بڕی ٥٥٠میلیۆن دۆلاری ئەمریکی، تەرخان بکات، بۆ یارمەتیدانی هێزە ناوچەیەکانی سوریا، ئاشکرایە کە ئەگەر هەموو ئەو بڕە پارەیە بە تەنیا بۆ یەپەگە نەبێت، ئەوا بێگومان زۆربەی ئەو پارەیە ،بۆ یارمەتیدانی یەپەگە دەبێت. ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا توڕیی ئەردوغانی زیاتر کرد، بەڵام بەگوێرەی ئەو هەواڵانە بێت، ئەمریکا، نەچۆتە ژێر باری هەڕەشەکانی تورکیا، بەردەوام دەبێت لە هەموو ئەو هەنگاوانەی، کە بە گرنگی دەزانێت، بۆ بەهێز کردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بە تایبەتی بۆ یەپەگە، سەرەڕآی نیگەرانی و توڕەی ئەردوغان!
ئەردوغان هەڕەشەکانی چڕ کردۆتەوە دژ بە ئەمریکا و دەستی کردوە بە قسەی هەڵقوبەڵەق و دەڵێت، بۆ "ئەوانەی هێشتان زلەی عوسمانیان نەدیوە، ئەوا بۆیان ڕوون دەکەینەوە کە زلەی عوسمانی چۆنە وچی دەگەیەنێت"! شایانی باسە، ئەردوغان لە یاد خۆی دەباتەوە کە زلە عوسمانیەکەی کە باسی دەکات لە عەفرین بۆشی هێناوە! پێویست دەکات کورد بەهەمان تۆنی ئەمریکا وەڵامی ئەردوغان بداتەوە و بڵێ،
ئەردوغان ببوورە، زللە عوسمانیەکەت لە عەفرین بۆشی هێناوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست