خێڵ یان دەوڵەت
Monday, 12/02/2018, 23:13
خێڵ یان دەوڵەت ئەگەرسەنجێک بدەین دەزانین ھەمیشە دەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە تارمای خێڵ بەدوایانەوەبووە لەھەر پلەوپۆستێک بووبن لەژێر ئەجندای حیزب و خێڵدابوونە ،ھەربۆیە لەکوردستان یاسا نەنوسراوەکانی خێڵ بەسە یاسا نوسراو نەخشێنراوەکانی دەوڵەتدا سەرکەوتوبووە ،ئەوەی ئێستا لەو ھەرێمە دەگوزەرێت درێژەپێدەری ھەمان سیاسەتی پشتاوپشتی بنەماڵەیە شۆربۆتەوە ناو گشت کایە سیاسی و ئیداریەکان روژانە بەدەیان فایل وبەڵگە ئاشکرادەکرێ کە گەواھی دەری ئەوەیە ھیچ موئەسەساتێکی شەرعی بوونی نەماوە لەسایەیی تەداخولەکانی عێلگەرای،بۆیە تەواو حوکمی تاکە کەسە بەروخساری شەریفانەی دەوڵەتدارو دیموکراسی ئەوەندەی خزمەت بە ئەجندای خێڵ کراوە بە سامانی نیشتمانی ئەوەندە نەتوانراوا قەدقێ درومان بدرێت لە جلە دراو شرەکەی نیشتیمان ھەمیشە سیاسەتی تاڵانفرۆشی پەریرەوکراوە کە دەبێتە ھۆی لەدەستدانی سامانی سروشی نەمانی بەماوەیەکی زۆر کەم لەبەرامبەر ئەمەنەدا دەسەڵاتێکی وەھا نیە کە چاودێربێت بەسەر ئەو پێشێلکاریانە کەمتازۆر رێگربێت لە حکومرانی کوێخاکان ،سەرەرای ئەوە دەسەڵاتی دادوەری لە خزمەت حیزبدابوە حیزبیش بۆ خێڵ ،دەسەڵاتی یاسادانان قەتیسکراوە لە بەرامبەر قسەی دوو بنەماڵەی دەسەڵات داری ھەرێم ،تا وای ڵێھاتووە پەرلەمان بە بریاری سەرۆک عەشیرەتێک و بەھێزوبازوی میلشیا داخراوە ،ئیدی یاسا نەنوسراوەکانی خێڵ وەکو خۆی جێبەجێکراوە لەبەرامبەر ئەو یاسایانەی کە لەلایەن نوێنەرانی گەل مومارەسەکراون و دارێژراون حکومرانی ئێستای ئەم ھەرێمە ھەمان حکومرانی قەبیلەکانی سەردەمانی پێشووە ،بەبیردۆزی پاوانخواز ،فراوانخواز کاردەکات ھیچ دەرچەیەکیان نەھێشتۆتەوە بۆ گەشتن بە یەکریزی نیشتمانی بەدیھێنانی متمانەیەکی راستەقینە لەنیوان خۆیان تەنیا لەسەر گەندەڵی لەژێر رۆشنای بریاردانی عێڵ ورەشماڵ رێکەوتن و گرێبەست ئەنجام دەدەن ، بە جلوبەرگێکی ئەفەندیانە و ریبات پان ، کۆمەڵێ نوسەری بەناو رۆشنبیر لەدەوریان کۆبونەوە شەرعیەت بەبێ شەرعی بونیان دەدەن و تەحلیلاتی پرەنسیپەکانی دیموکراسی سیاسەتی دووفاقانە خۆڵ دەکەنە چاوی خەڵک ،ھەوڵدەدەن زۆرترین کادیری خاڵی لە فکر و عەقڵ پەروەردەبکەن ئیدی ناسنامەی ھەمیشەی حکومرانی پشتاوپشتی خۆیان بەسەر خەڵکدا بۆ کۆتایەکانی کۆتای بسەپێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست