کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یوه‌ندی جه‌لالیزم به‌ شێرپه‌نجه‌ی ده‌ماخه‌وه‌

Saturday, 10/02/2018, 3:02


ئه‌و کاته‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌ گه‌وجییه‌وه‌ گواسترایه‌وه بۆ زۆڵێتیی، زۆر له‌ خۆشباوه‌ڕه‌کان سیمای ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌یان وه‌رگرت، ئه‌وه‌ی دووه‌م له‌ ره‌حمی ئه‌وه‌ی یه‌که‌مه‌وه‌ ده‌رچوو و ناکه‌سبه‌چانه‌ سوودی له‌ هه‌ڵه‌کانی ئه‌وی تر وه‌رگرت، نه‌ك راستکردنه‌وه‌ی که‌له‌به‌رو پێچ و په‌ناکانی، به‌ڵکو زه‌قکردنه‌وه‌یان به‌ په‌نا بردن بۆ پێچه‌وانه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو کوردایه‌تی نه‌بوو، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ هه‌ڵتۆقینی سه‌رکردایه‌تییه‌کی پۆخڵی نوێ.  هه‌تا ئێمە روونکردنه‌وه‌ی زیاتر بده‌ین به‌ ڕووه‌ پێشکه‌وتووه‌که‌ی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته‌ سه‌قه‌ته‌ی هه‌ر ماڵوێرانکاریی بۆ کورد و کوردستان هێنا به‌ سیاسه‌تی دووفاقی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی شه‌خسی و حیزبی، ئه‌وا روونکردنه‌وه‌ و پێناسه‌یه‌ک به‌ جه‌لالیزم بده‌ین زیاتر ئه‌م باسه‌ روون ده‌بێته‌وه‌:
-----------------------
پێش هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ر بته‌وێت جه‌لالیزم بناسیت  ده‌بێت به‌ دووای ئه‌و ره‌فتارانه‌دا بگه‌ڕێیت که‌ هیچ پێوه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و مرۆیی و عه‌شایه‌ری و ئاینی و په‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی و دابونه‌رێتێك نایگرێته‌وه، به‌ڵکو مه‌سڵه‌حه‌ت له‌ کوێ بوو ئه‌ویش له‌وێ شه‌ن ده‌کات، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌و بەرژەوەندییەش قوربانیدانی میلله‌تی لێبکه‌وێته‌وه‌و یان نزیکترین هه‌ڤاڵی خه‌بات بکرێته‌ ئامانج بۆ به‌ده‌ستهێنانی خاڵی مه‌به‌ست، ئه‌مه‌ش ناو ده‌نێن خه‌بات و  سیاسه‌ت. ئه‌وان زۆر ئازاو بوێرو جه‌سوورن بۆ هاونیشتمانیه‌کانیان، به‌ڵام سه‌گی به‌ر قاپی بێگانەن، له‌سه‌ر قه‌بری خومه‌ینی و ئه‌تاتورك شین ده‌گێڕن و بێباکانه‌ ئازادیخواهان و رۆژنامه‌نووسانی سڤیلی کورد تیرۆر ده‌که‌ن، هه‌رده‌م ده‌ست له‌سه‌ر سنگ دڵسۆزی دوژمنانن و کلکیان بۆ ده‌له‌قێنن و که‌چی به‌ میلله‌ت دوه‌ڕن.
له‌م ڕێگای خه‌باته‌شدا یه‌که‌مجار ده‌بێت چه‌کی  درۆو دزیی و خیانه‌ت هه‌ڵبگیردرێت وه‌كو هۆیه‌کی کاریگه‌ری مانه‌وه‌و شکست هێنان به‌ هه‌موو نه‌یارو هاوخه‌باتان، زۆر ئاسانیش ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م فیکره‌یه‌ن ده‌ناسرێنه‌وه‌؛ ئه‌ویش به‌وه‌ی خاوه‌نی هیچ مۆڕاڵ و شه‌خسییه‌تێك نین، هه‌میشه‌ په‌تی درۆ کورته‌ بۆیه‌ زۆرجار پاش ماوه‌یه‌ك وته‌و هه‌ڵوێسته‌ پێچه‌وانه‌کانیان درۆکانیان ده‌رده‌خات. ئه‌مه‌ په‌ل ده‌کێشێت به‌ره‌و به‌د گومان بوون له‌یه‌کتری و شه‌ڕی نهێنی باڵ باڵێن و تانه‌ له‌ یه‌کتر دان و ده‌رخستنی لایه‌نی ناشرینی ره‌فتاریی و ئه‌خلاقی یه‌کتر، چونکه‌ لای ئه‌وان ووشه‌یه‌ك نییه‌ به‌ ناوی ئه‌خلاقه‌وه‌.
خیانه‌ته‌کانی رابردوو له‌ هاونیشتمانیه‌کان و پارچه‌کانی دی کوردستان و کۆمه‌ڵکوژی و جه‌نگی ناوخۆو ئیغتیالاتی سیاسی و فیکری و زیندانی و ئه‌شکه‌نجه‌دان و دیل کوشتن و مه‌حرومکردن و نان بڕین و فشاره‌ ده‌روونییه‌کان و پروپاگه‌نده‌ بۆگه‌نه‌کان و سه‌رانه‌لێسه‌ندن‌و رێگریی کردن و ده‌یان کاری له‌م جۆره‌ به‌شێکی که‌می سه‌لماندنی ئه‌م گووتانه‌ن.
ئه‌م نه‌وه‌ی نوێیه‌ پێویسته‌ دیراسه‌ی ئه‌و تاوان و کوشتارو لێدانانه‌ بکات که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م بیره‌ بۆگه‌نه‌وه‌ به‌ر کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان که‌وتووه‌و به‌ شێوه‌یه‌کی عیلمی و ئاکادیمی بخرێته‌ به‌ر توێژینه‌وه‌و لێگه‌ڕان و کنه‌و به‌دواداچوون، نه‌که‌وتنه‌ ژێر کاریگه‌ریی عاتیفی درۆزن.. هه‌تا ڕاستییه‌کان بۆ هه‌مووان روون بێته‌وه‌و ئیتر له‌ جیاتی چه‌پکه‌ گوڵ- چه‌پکه‌ دڕکی شایسته‌ به‌و ئه‌هریمه‌نانه‌ له‌سه‌ر گۆڕیان دابنرێت، ئه‌وانه‌ش هێشتا له‌سه‌ر جه‌لالیزم ره‌فتار ده‌که‌ن غوسڵی له‌مرۆڤ ده‌رچوون له‌خۆیان ده‌ربکه‌ن و بێنه‌وه‌ ناو قاڵبی ئینسانی ڕێكو ڕه‌وان، ئه‌گینا به‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌عه‌جانانه‌ی شه‌وی هاتنی ده‌جال ده‌که‌ون و هیچ سیخورمه‌یه‌کیش نایانهێنێته‌وه‌ تاییم. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە