کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ئاست كوردی رۆژئاوا روون نیه؟

Friday, 09/02/2018, 1:04


هه‌میشه‌ پرسیاره‌ گرنگه‌كه‌ بۆ ئێمه‌ی كورد به‌ تایبه‌تی  له‌م كاته‌دا كه‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ئاڵۆزیه‌كی زۆر گه‌وره‌دا ده‌روات ئه‌وه‌یه‌؛ ئایا له‌هه‌ر پێشهاتێكدا هه‌ڵوێستی كام هێزی گه‌وره‌ و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و روسیا له‌ قازانجی كورد ده‌بێت( ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری خودی و بابه‌تی كه‌وا فه‌رز ده‌كات هه‌میشه‌ ئێمه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت چاوره‌ێی ده‌ستی ئه‌وان بین) وهه‌ڵوێستی كام زلهێز له‌ وه‌زعه‌كه‌ هه‌نوكه‌یه‌كه‌ به‌و ئاقاره‌ ده‌بێت كه‌ به‌ره‌و خانه‌یه‌كی پێشه‌كه‌وتوتر له‌هه‌وڵی نزیكبونه‌وه‌ له‌ ئامانجه‌ تایبه‌تیه‌كانمان  ده‌بات . ئه‌گه‌ر ئامانجه‌ ستراتیجیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه‌ له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ بخوێنینه‌وه‌. تاراده‌یه‌ك به‌ وردی خۆمان له‌ ناوه‌خنی مه‌به‌ستی ئه‌مریكا له‌ هه‌نگاوه‌ بچوكه‌كانی بده‌ین ئه‌وجا له‌و روانگه‌وه‌ ده‌توانین دیده‌كانی وه‌ك هه‌ڵوێستی له‌مه‌ر پرسی كورد تێبگه‌ین و، زه‌مینه‌ش بۆ ئه‌وه‌ خۆش ده‌كه‌ین كه‌ به‌ جوانی و زانتسیانه‌ بیر له‌ خۆمان و پرسه‌ سه‌ركیه‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه‌ و دوور له‌ سۆز مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م زلهێزانه‌دا بكه‌ین.
ئه‌مریكا به‌خۆی ئامانجه‌ ستراتیجیه‌كانی له‌م ناوچه‌یه‌ به‌ ڵێلی باس ده‌كات و له‌ نێو هه‌ر دێرێكی گوتار و گفته‌كانیدا هه‌زار و یه‌ك ئه‌گه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئاوات و ئامانج و مه‌به‌ستی دۆست و دوژمنه‌كانی ده‌خوێنێته‌وه‌ و خۆی له‌قه‌ره‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بۆچونی دۆست و نه‌یارانی ناه‌دهات بۆ به‌ كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی بواری زامنكردنی  به‌رژه‌وه‌ندیه‌ دوور مه‌وداكانی  و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ ته‌كتیكی دژه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیش بێت قسه‌ لێڵ و ناروون ده‌كه‌ن و بواری گه‌رانه‌وه‌ ده‌هێڵنه‌وه‌. 
تا ئه‌وكاته‌ی زۆر شت یه‌كلایی بووه‌وه‌، ئامانجه‌ سه‌ره‌كی و نه‌خشه‌ و پلانه‌كانی به‌ ناروونی هێشته‌وه‌ و وا ئێستاش كۆمه‌ڵێك تێروانین و بۆچون ده‌رده‌خات كه‌ وادیاره‌ یه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی له‌ چۆنێتی بیركردنه‌ویه‌ی له‌مه‌ر دوارۆژی عیراق و ناوچه‌كه‌ش به‌ روونی ده‌رناخات و باسی له‌ خه‌ته‌ گه‌وره‌ فراوانه‌كه‌ده‌كات نه‌ك ورده‌كاری و چاوره‌ێی دوا لێكه‌وته‌ و كارلێكی هاوكێشه‌كانه‌ و هه‌میشه‌ پێداگری له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی خه‌تی په‌یوه‌ندیه‌ ستراتیجیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌ گرنگه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌هێڵێته‌وه‌ و، له‌ ململانێی زلهێه‌كانی نه‌یارانیشی بوار بۆ دۆستایه‌تی ده‌هێڵێته‌وه‌.
له‌م وه‌زعه‌ی ناوچه‌كه‌ و سوریا به‌ گشتی  و كوردستانی رۆژئاوا به‌ تایبه‌تی، تائه‌مرۆش و ئه‌و ئاماژانه‌ی كه‌ بۆ پشتگیریی له‌كورد له‌ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی خۆیاندا ده‌رده‌كه‌ون، به‌وردی ته‌ماشایان بكه‌ین جگه‌ له‌ هه‌ڵوێستی كاتی و ته‌كتیكی نێوان ململانێ و رۆلێان له‌ هاوكێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ خۆیان هیچی تری لێ نابینین.
به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ سوریا بۆ چه‌ندین ئامانجی گشتگیر بگه‌رێنینه‌وه‌؛ كۆتاییهێنان به‌ داعش به‌كه‌مترین زیانی گیانی له‌ ریزی سه‌ربازانی ئه‌مریكیدا. رێگری له‌ ئێران له‌ پیكهێنانی كه‌وانه‌ی شیعی و مانه‌وه‌ی به‌هێزی ئێستای بۆ ململانێ كردنی وڵاتانی كه‌نداوی خاوه‌ن نه‌وت. هه‌وڵدان بۆ دیاریكردنی په‌یوه‌ندی رژێمی سوریا له‌گه‌ڵ گه‌لانی سوریا به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ قازانجی ئه‌ودا بكه‌وێته‌وه‌ و ره‌زامه‌ندی توركیا و هه‌ندێك وڵاتانی تری ناوچه‌كه‌ش به‌ده‌ست بێنێت، جا ئه‌م سیاسه‌ته‌ به‌مانه‌وه‌ یان نه‌مانی ئه‌سه‌دیش بێت. سوریاش به‌ته‌واوی له‌باوه‌شی روسیا نه‌بێت و وه‌ك خه‌ته‌رێك له‌سه‌ر ده‌رودراوسێ نه‌مێنێته‌وه‌ و خاوه‌نی چه‌كی كۆكوژ نه‌بێت .
له‌م ئامانج و مه‌به‌سته‌ گه‌ورانه‌ی ئه‌مریكا رۆڵ و ئه‌ركی كورد چۆن ده‌بێت و چۆن له‌ قازانجی مه‌یسه‌ركردنی رێگایه‌كی دوور مه‌ودا له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئمانجگه‌لێك كه‌ له‌ زه‌ره‌ری ئه‌مریكا نه‌بێت و له‌ قازانجی خۆی بكه‌وێته‌وه‌، كورد ره‌فتار بكات و هه‌ڵوێست بنوێنێت. ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێكی زۆر عاقڵانه‌ی ده‌وێت كه‌ تائێستا كوردی رۆژئاوا له‌و ئاسته‌دا یاری كردووه‌ و هاوكێشه‌ جیهانیه‌كانی به‌ جوانی خوێندۆته‌وه‌ و، باشترین پشتگیری یه‌كریزی و یه‌كبونی خودی  كورد و نه‌بونی ناكۆكیه‌ له‌ نیوان خۆیاندا دابین كردووه‌. بۆیه‌ ناروونی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ مه‌ر پرسی كورد دوولایه‌نه‌یه‌ و ده‌توانرێت هه‌میشه‌ خاڵه‌ لاوازه‌كانی ئه‌م زلهێزه‌ و نه‌یارانی بخوێنرێته‌وه‌ و له‌سه‌ر ئاوازی ناچاركرجنی له‌ نێوهاوكێشه‌ كه‌وره‌كان كار بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام پێویستی به‌ كورد بێت و تاوه‌كو له‌ دواجاردا قه‌واره‌یه‌كی جێگیر دروست بێت و خودی ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ستراتیجیه‌كانی وافه‌رز بكه‌ن كه‌ نه‌هێڵن ده‌ستی له‌و قه‌واره‌ هه‌ڵگرێت. نه‌ك وه‌كو كوردی باشوور به‌ هۆكاری خودیه‌وه‌ كه‌ له‌ نیوه‌ی رێگه‌دا به‌ جێی هێشتین و ئه‌م كاره‌ساته‌مان به‌سه‌ردا هات كه‌ له‌ جێده‌ستی هه‌ڵه‌و به‌ باشی بیرنه‌ركردنه‌وه‌ و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌وان دروست بوو.
بۆیه‌، لێره‌دا ده‌توانین بڵێین تاوه‌كو ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه‌ بمێنێت، هیچ ئامانجێكی خۆی به‌ئاشكرا باس ناكات و له‌مه‌ر هیچ پرسێك روونی هه‌ڵوێستی خۆی پیشان نادات. ئه‌مه‌ش وا فه‌رز ده‌كات گه‌لانی خاوه‌ن كیشه‌ به‌خۆیان له‌نێو ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكادا خۆیان ببیننه‌وه‌ و بتوانن مانه‌وه‌ و گرنگی هه‌ڵوێست و پێگه‌ی خۆیان به‌ زه‌قی بهێڵنه‌وه‌ و قه‌ده‌ری خۆیان نه‌خه‌نه‌ ده‌ست ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن و ژێركه‌وتنی هیچ لایه‌ك. بۆیه‌ ناروونی سیاسه‌تی ئه‌رمیكا له‌مه‌ر كوردانی رۆژئاوا له‌ ده‌رئه‌نجامی ململانێی گه‌وره‌ی خودی ئه‌مریكایه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و چۆنێتی ره‌سم كردنی سیاسه‌تیانه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دوور مه‌ودا و چۆنێتی هێشتنه‌وه‌ی هه‌ژمونیانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر روسیا و وڵاتانی زلهێزی تردا. ئا له‌م روانگه‌ی پشت به‌ خۆبه‌ستن و به‌م خوێندنه‌وه‌، كورد ده‌توانێت جێگه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه‌ و تا ئێستا كوردی رۆژئاوا به‌ قوربانیدان و یه‌كگرتوویی خۆیان  سه‌ركه‌وتووبون و ئێستا له‌ دووریانێكی خه‌ته‌رناكدان له‌ پاش ئه‌م هێرشه‌ نه‌گریسه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و به‌ سه‌ركه‌وتینان چه‌ندین هه‌نگاو له‌ ئامانجه‌ گه‌وره‌كه‌ نزیك ده‌بنه‌وه‌ و زۆر پێش كوردی باشوریش ده‌كه‌ون.
 بۆیه‌، ئه‌گه‌ر بزانین سیاسه‌تی ئه‌مریكا ناروونه‌ و به‌ ناروونیش ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌بێت كورد به‌ خۆی نێوان دێره‌كان بخوێنێته‌وه‌ و هاوكێشه‌كان شیبكاته‌وه‌ و له‌مه‌ر پێشهاته‌كان ره‌فتاری شایسته‌ بكات، نه‌ك چاوه‌رێی هه‌ڵوێستی راشكاوانه‌ی ئه‌مریكا بێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌بیری نه‌چێت كه‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ر كاتێكدا ئه‌گه‌ر یه‌كتربر له‌ ئاراسته‌و ئامانجی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیدا بینی، ئه‌وه‌ی زۆر روونه‌ كه‌ خودی ئه‌م زلهێزه‌ هه‌موو دۆستێكی ده‌كاته‌ قوربانی ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌ بچوكه‌كانیشی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه‌ لای ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر ناروونی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌مه‌ر كوردستانی رۆژئاوا و یاریه‌كانی  زیاتر له‌ شوێنێكی تر دهرده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌ گشتی بۆ ململانێی له‌گه‌ڵ روسیا و خاترگرتنی توركیا و وه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر ئیران و رازیكردنی وڵاتانی كه‌نداو و هه‌ڵوێستی ئه‌ورپا و پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كانی له‌مه‌ر ناوچه‌كه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ جیهانه‌ به‌گشتیه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌ركی كوردی رۆژئاوا له‌ به‌شه‌كانی تر قورستره‌. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە