کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەردوغان هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە شاری مەنبیچ

Thursday, 08/02/2018, 12:56


سی. ئێن، ئێن، لە ٧/٢/٢٠١٨دا، دەنووسێت:
ئەردوغان،  بە جەنەرال پۆل فەنک لێپرسراوی هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانان، لە جەنگی دژ بە داعش ڕاگەیاند، کە دەبێت بە زووترین کات، هێزەکانی ئەمریکا، شاری مەنبیج بەجێ بهێڵن. بەڵام هێزەکانی ئەمریکا، هەڕەشەی ئەردوغانیان پشتگوێخستووە، تا ئێستا لەو شارەدا ماونەتەوە. فەنک، پێی وایە کە جەنگی نێوان دوو هێزی بەشدار بوو لە ناتۆ پێناسەیەکی خراپی هەیە، وێرای ئەوەش، ئەو کەسانەی کە دژ بە داعش شەڕیان کرد، پاڵەوانن، جا لە چ رەگەزێک و نەتەوەیەک بن یان هەڵگری چ جۆرێک لە بیروباوەور بن، ئەوە گرنگ نییە.  هەروها ئەوەی جێگەی نیگەرانیە بۆ ئەمریکا، ئەوەیە کە تورکیا چەند هێرشەکان بەرفراوانتر بکات، بۆ سەر ئەفرین و کوردەکانی سوریا، ئەو سەرچاوەیە لاواز دەکات، کە ئەمریکا دەیەوێت بەکاریبهێنێت بۆ کۆتای هێنان بە داعش لە سنوورەکان عیراق و سوریا. پۆڵ فەنک، ئەوەشی گوت کە، ئەو  هێزە لە توانایدا هەیە رێگری بکات، لەوەی کە داعش دووبارە نەتوانێت بچێت بۆ نێو تورکیا و ئەوروپا،  هەروها،  دوپاتی کردەوە کە گفتگۆ لەگەڵ تورکیا بکرێت بۆ ئەوەی بارودۆخەکە لەوە زیاتر نەشێوێت و نەگات بەو ڕادەیەی کە هەر دوو هێز ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
شایەنی باسە، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین، لە زۆربەی میدیاکانی جیهان، لێپرسراوە دەستڕۆیشتووەکانی ئەمریکا، دان بەو ڕاستییەدا دەنێن،کە کوردی سوریا و بە تایبەتی هێزی یەکەناکانی پاراستنی گەل "یەپەگە"، هاوتایان نییە لە ئازایەتی و تەنیا هێزی سەڕەکیی و کارێگەر بوونە لە سەرکەوتنی هاوپەیمانان لە جەنگی دژ بە داعش لەو ناوچەیە، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەوەشیان گوتەوە بە تورکیا کە هێرشە سەربازییەکانی سنووردار بکات و بنمێچێکی کاتی بۆ دیاری بکات، بەڵام خۆیان پاراستووە کە ڕاستەوخۆ رێگری لە تورکیا بکەن و نەهێڵن هێڕشی سەربازی بۆ سەر شاری عەفرین بهێنێت!
لە ئاییندەیەکی نزیک، دەردەکەوێت کە هەڵوێستی ئەمریکا چۆن دەبێت، ئەگەر تورکیا هێرش بهێنێت بۆ سەر شاری منبیچ، ئاخۆ ئەمریکا، ئامادە دەبێت ڕووبەڕووی هێزی سەربازی بەربەری تورکی ببێتەوە، یان هەر تەماشەکەر دەمێنێت هەر چۆن لە ئەفرین دەستوەستان و تەماشاکەر مایەوە!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە