یەکگرتووە بە شەڕەف و بێ شەڕەفەکان
Thursday, 08/02/2018, 9:51
یەکگرتوو وەک حیزبێکی سیاسی تەمنێکی درێژی ھەیە، لەسەرەتا وا دروست بو کە پڕۆژەیەکی بنیاتنەری نیشتمانپەروەری بەدەست نوێژە، کەسانێک و توانایەکی لە خۆبردووی زۆری لەدەوری خۆی کۆکردەوە، بەڵام لەگەل بەڕێکردنی دەساڵی یەکەمی زۆری نەبرد تووشی ئیفلیجی سیاسی بوو. ئەوەیش لەبەر ئەوەی بێ شەڕەفی زۆری تیا دەرکەوت! کە دیاربوو ھەموو خەونیان گەیشتن بوو بە پلەو دەسەڵات ھیچی تر نا. لە شەڕەچەقەی پۆستی حکومی و پەرلەمان پلەو پایە تۆزقاڵێکیش فەرقیان نەما لەگەڵ دوو دەسەڵاتە بۆگەنەکەی کوردستان یەکێتی وپارتی. بەڵکو کلگیریان لەو دەڤەرو ئەم دەڤەر زیاتر نامۆو ڕوو ڕەشی کردن. لە ڕاستیدا کەسانی زۆر بەشەڕەف و دەست پاک و دلسۆزو بەتوانا لەناویاندا گیرۆدە بوونە نازانن چی بکەن لەدەست کۆمەڵێک پاوانخواز زیاتر لە بیست ساڵە بەسەری ئیسلام و پێغەمبەر نان خۆری پێوە ئەکەن و بوون بە مشەخۆرێکی قێزلێکەر. لەوەش زیاتر ئەو بێ شەرەفانەی باسمان کرد ئێستاکە بوونەتە خیانەتکارو خۆفروش بۆ تورکیا و وڵاتانی تریش، ئینجا لێرە فەرقیان نییە سەر بەعەمامە بن یان ئەفەندی ھەموو جۆرێکیان تاییە.
نابێ بۆ کەس بچێتە سەر بەناوی خواو پێغمبەر موحەمەدد (د.خ) کلیگیری و خیانەتکاری بۆ تورک و عەجەم بکا، ئێنجا بێت مەوعیزەمان پێ بدات و وانەی ئەخلاق و بنەما بەرزەکانمان فێر کات، حیزبێک لە کوردستان و لەناو خاکی کورد کار بکات و بەناوی ئایین تەشەنە بکات وەک کەڕوو لەسەر ئازارو خەم و ھاواری دایک و باوکی کوردی جەرگ بڕاو بژی ئەبێ دەست وزمانی ببڕێت عەمامە بەسەرەکانیان سەرکۆت بکرێن نەیەڵن جارێکی تر بچەنەوە سەر مینبەر، جا نەوەک لە دامەزرێنەرانی یەکگرتوو بێ با باوکی یەکگرتووش بێ نابێ بۆی بچێتە سەر. میللەت ئەبێ ووشیار بێت نەیەڵێت ئەم جۆرە ئایین فرۆشانە بەناویان قسە بکەن؟! ئەوەی دیفاع لە عەفرین و باقی شارەکانی تری کوردان ئەکات باوەڕی بە ئایین ھەیە یان نییە ھیچ پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە بەرژەوەندی و ئەمنی قەومی ئەو میللەتەو خاک و خەڵکەکەیتی، ئیسلام چ پەوەندی ھەیە بەو مەسەلەیە، خەلیفەی یەکەمەکانی ئیسلام (ئەبو بەکرو عومەر)ەکەی یەکگرتووش زیندوو ببنەوە ئەوانیش ھەر لەگەل ئەو کوردە مەزڵومە ئەبوون نەوەک لەگەل ئەردۆغانی بێ شەڕەف.
ئەو باسە دەق یادگاریەکەم بە بیردێنێتەوە زیاتر لە ھەشت ساڵ بەر لە ئـێستا لە بەریتانیا لە کۆرێک کۆمەڵێک بابای ئیسلامی و ئیخوانی تیابوو باس باسی پ ک ک و تورکیا بوو، ئەوانیش دەمیان درێژ کردوو ووتیان "پ ک ک مارکسینەو بێ دینن و ئیرھابیشن!! شەری وڵاتێکی موسڵمانی وەک تورکیا ئەکەن بەتایبەتی سەرۆکێکی وەک ئەردۆغان..!! منیش کاتی قسەم ھات بەڕاشکاوی ووتم پ ک ک ئیرھابی نییە خەڵکی بێ تاوانیش ناکوژیت بەڵکو ئەو دەولەتە تورکیەو ھێزە سەربازی و سەرۆکەکەی ئیرھابین کە شەڕی ئینسانیەت ئەکەن، پ ک ک نوێنەری کوردن لەسەر خاکی باوک و باپیریانن بەرگری لە شەڕەفی میللەتەکەیان ئەکەن دوایی ووتم خۆتان لە خوا مەکەن ئەگەر ئەبوبەکری خەلیفەتان یان عومەری کوری خەتابتان زیندوو ببنەوەی بچن بۆ تورکیا ئەم حالە ببینن تەڕەفی کام لا ئەگەرن؟! ھەموویان بێ دەنگ بوون چوونکە زۆر دەبەنگ بوون تەنیا زانایەکی تونسیان نەبی ووتی حیجەت بڕین! ووتم بێگومان حەق بە کوردو پ ک ک ئەدات چونکە ئەوان لەگەل زولم نین شەڕی کورد لەگەڵ تورک و عەرەب و فارس شەڕی ئایین نییە بەڵکو شەڕی ئازادی یەکسانی و سەربەستیی و ماف و ڕێزگرتنی مرۆڤایەتی.ئیتر چوومە دەرەوە لە دانیشتنەکەیان ئەوانیش مقۆ مقۆیان بوو.
بەڵام بێ شەڕەفە ئیسلامیەکان ئەیانەوێ خەڵک فریوو بدەن، بەڵکو لەوەش زیاتر موزایەدەو ماستاوچیەتی بۆ ئەردوغان و ئەو وڵاتانەی لەگەڵ ئەردۆغانن و کلگیری بۆ ئیخوانی عالەمی ئەکەن کە داربەدەستی ئەردوغانە ئێستا لە غەیری ئەو کەسی تریان لەدەست نەماوە لەھەموو شوێنک شار بەدەرکراون. بەمانایەکی تر عولەمای سولتان ھەر ئەوە کاریانە لەھەر شوێنێک بن بۆ پلەو پایەو دەست کەوت و ماڵ و مندڵیان کار ئەکەن، بەڵام نابوتیەکە لەوەدایە بەناوی ئیسلام و خواو پێغمبەرو فریشتەکانی وەک جبرائیل میکائیلیش قسە ئەکەن ھەروەک بڵێی ئەوان ھەردەم لە میعراجن بۆ ئاسمان و وەحی وەرئەگرن سەبارەت بە ئەردوغان و ئەیگەنن بە خەڵکی بەستەزمان. دەی داوەشین بۆ خۆتان و ئاستی نزمتان یەکگرتووە بێ شەڕەفەکان خۆزیا ھەمووتان ببوبان بە قوربانی (بارین کوبانی) ئەو کچە شەھیدەی بوو بە قوربانی پارێزگاری لەشەڕەفی میللەتەکەی کە بێ ڕێزی پێ کرا دوای کوژرانی لەلایەن بێ شەڕەفەکانی تری ئیخوانی سوریاو جەبھەی نوسڕەی خوێڕی کە ئێستا وەک سەگ ئەتۆپێندرێن بەدەستی کوڕان و کچانی بەشەڕەفی کوردی یەپەگە خوا پشتیوانی کوردانی عەفرین و ھەموو پارچەکانی تری کورستان بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست