سەڵاحەدین بەهادین بناسە
Monday, 05/02/2018, 12:42
پێش ئەوەی ئێمە لەسەر سیاسەتی هەر حیزب و رێکخراو، یان بزووتنەوەیەک قسە بکەین، دەبێت لە ناساندسدن و پێناسەی دروستکەر و سەرکردەکانیانەوە دەستپێبکەین، لەوێوە بچینە ناو قوڵایی ئامانجی ئەو رێکخراوە و بزانین بۆ چ مەبەستیێک دروستبووە، وەک نمونە کاتێک ئێمە ئەگەر بمانەوێت باس لە یەکگرتووی ئیسلامیی بکەین، پێویستە سەڵاحەدین بەهادین بکەینە ئامانج و فەرامۆشی نەکەین، بیکەینە خاڵی دەستپێکی قسەکردن لەسەر یەکگرتووی ئیسلامی
ئەم پیاوە هەرچەندە بە روخساردا نەرمونیان و لەسەرخۆ دەبینرێت، لێ یەکێکە لە هەرە کەسە ناپاک و خائین و کورددوژمنەکان، کە لە دوای راپەڕینەوە پێی راسپێردرا ئەو رێکخراوە دروستبکات، تا زۆرترین گەنج و خەڵکی کوردستان لە کوردبوون و ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان دووربخاتەوە و بیانکات بە کۆیلە، ئەمیش بەسەرقاڵکردنی خەڵکیی بە نوێژکردن و دوورکەوتنەوەیان لە کار و پیشەی رۆژانەی خۆیان. سەڵاعەدین بەهادین بە ناوی ئیسلامەوە ئەجندای دوژمنانی کورد بەجێدەهێنێت. لەم چەند دێڕەی خوارەوەدا هەندێک زانیاریی دەخەمە روو کە وەک بەڵگە دەمەوێت ئەم کابرایەتان پێ‌بناسێنم
-----------------------
1. سەڵاحەدین بەهادین یه‌که‌م که‌سه له کوردستاندا که شوێنی متمانه‌ی ئیخوانی جیهانییه، له دوای سهدافهوه یه‌که‌م که‌س بوو فیکری ئیخوانی هێناوه‌ته ناوچه‌ی سلێمانیی، به تایبه‌ت هه‌ڵه‌بجه و خورمال له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیستدا.
2. له هه‌شتاکاندا له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی دیکه ده‌ست ده‌کات به بڵاوکردنه‌وه‌ی فیکری ئیخوانی، سه‌ره‌تا له ڕێگای ڕێکخراوه خێرخواییه‌کان به تایبه‌ت له دوای کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، دواجار له ساڵی 1994 یه‌کگرتوو دادەمهزرێنێت.
3. له کۆتایی هه‌شتاکاندا له ئێران له‌گه‌ڵ ناسری سوبحانی زیندانیی ده‌کرێت، ناسر له سێداره ده‌درێت و سڵاحەدینیش ئازاد ده‌کرێت، ئه‌مە بۆته شوێنی گومان له لایه‌ن هه‌وادارانی ناسری سوبحانی.
4. له کاتی دروستبوونی یه‌کگرتوو ئیخوانی جیهانی که سه‌رچاوه‌ی کۆمه‌کی ماددی و مه‌عنه‌وی یهکگرتووە، سلاحه‌دین به‌هادین وه‌ک ئه‌مینداری گشتی ده‌سه‌پێنن به سه‌ر ئه‌و حیزبه نوێیه‌دا.
5. مه‌سه‌له‌ی وازهێنانی پێشووی له ئه‌مینداری گشتی هیچ په‌یوه‌ندی به ئاڵ‌و گۆڕی پۆست و دیموکراسییه‌وه نەبوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌کرد، به‌ڵکو ئیخوانی جیهانی ده‌یانویست ئاماده‌ی بکه‌ن بۆ دوو پۆست، سه‌ره‌تا سه‌رۆکی هه‌رێم و دواجار پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق، بەڵام ئەمە سەری نەگرت، چونکە کاری سیاسیی و پەیوەندییە زەقەکانی سەڵاحەدین بەهادین لەگەڵ تورکیا، گومان و متمانە دەوری کەسایەتییەکەی دابوو، هەروەها پارتیی لێی کەوتە تەقە و بە رکابەری سەرسەختی خۆیان زانی، بنەماڵەی بارزانی دەترسان لەوەی کە تورکیا سەڵاحەدین بەهادین بکاتە ئەڵتەرناتیڤی یەکەمی خۆی، بۆیە لەبەرامبەر ئەمەدا پارتیی و بارزانی تەنازلی زیاتریان بۆ تورکیا کرد، و رۆڵی سەڵاحەدین بەهادین وەکو پیاوی پلە یەکی تورکیا هێنرایە ئاستی پلە دوو.
6. له ماوه‌ی کارکردنی وه‌ک ئه‌میندار، ستراتیژی سه‌ره‌کی ئه‌و پیاوه بریتی بووه له به ئیسلامی‌کردنی کۆمه‌ڵگای کوردیی لەسەر رەوتی سیاسیی و توندڕەویی، له‌م ڕەوشهوه زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه، ئه‌م به ئیسلامیکردنهش له ڕێگای ئه‌م خاڵانه‌وه بووه:
أ. کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی زۆر
ب. له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و بوونی ئابڵوقه‌ی ئابووری هه‌ل ومهرجهکهی قۆسته‌وه بۆ پاره‌دان به خه‌ڵک له به‌رامبه‌ر کردنیان به ئیسلامی و بە سەلەفی.
ت. کردنی لاوان و گه‌نجان به ئیخوان.
ث. کردنه سه‌ری حیجاب بۆ ئافره‌تان.
ج. داگیرکردنی فه‌زای گشتی له لایه‌ن ئیخوانه‌کانه‌وه و حزوری به‌رده‌وامیان بۆ هێرش کردنه سه‌ر ده‌نگی جیاواز و سه‌پاندنی ئه‌جێندا ئیسلامیه‌کانیان به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا، به تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زاندی چالاکیه‌کانیان په‌ره پێداوه، له لایه‌ک به به‌خشینه‌وه‌ی پاره و له لایه‌کی دیکه‌وه به ته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کانی خه‌ڵک له‌و مانگه‌دا.
ح. په‌خشکردنه‌وه‌ی فیکری ئیخوانی له قوتابخانه و زانکۆکان‌دا، بەتایبەتی کردنەوەی مزگەوتی گچکە لە زۆربەی زانکۆکان‌دا، کە پارتیی و یەکێتییش بۆ ئەمە هاریکارییان کردن، چونکە هەموویان تێکڕا سەرچاوەی خیانەتەکانیان لە یەک شوێنەوە ئاڕاستە دەکران.
خ. یەکگرتووی ئیسلامیی له په‌یوه‌ند به ده‌سته‌ڵاتی کوردییه‌وه هه‌میشه له سازشدا بووه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی کوردی له پێناو سه‌رکه‌وتنی ستراتیژه سه‌ره‌کیه‌که‌ی که بریتیه له "به ئیسلامیکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی و دژایه‌تیکردنی فیکری ئازاد و سێکولار" .
7- ئه‌م ئیسلامیانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به کۆمه‌ڵگای کوردییه‌وه نییه به‌ڵکو سه‌رقاڵی جێبه‌جێکردنی ئه‌جێنداکانی ئیسلامن به تایبه‌ت له لایه‌ن ئێران و تورکیاوە وه‌ک ئامڕازێک به‌کارده‌هێنرێت بۆ لێدان له خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد. وەک نمونە بڕوانه ئه‌م سایته‌ی خواره‌وه:
8- زۆر جار ده‌بیستین یه‌کگرتوو پۆزی ئه‌وه لێده‌دات که چه‌کی هه‌ڵنه‌گرتووه، بڕوانه ئه‌م سایته‌ی خواره‌وه که باس له جیاوازی ئیخوانه‌کان له جیهادیه‌کان ده‌کات که یه‌که‌میان ده‌یه‌وێت له ڕێگای حوکمگرتنه ده‌سته‌وه ئیسلام بڵاوبکاته‌وه به پێچه‌وانه‌ی جیهادیهکانهوه.
في تعليق الدكتور عصام العريان - قيادي إخواني - على كلمة الشيخ الدكتور أيمن الظواهري، بتاريخ [السادس/من شهر ذي الحجة/لعام 1426هـ] بقناة الجزيرة، قال: (نحن أمام منهجين في العمل يتصارعان على الإصلاح في العمل الإسلامي منذ عقود، وإذا كان هناك منهج ومدرسة تعتمدها الإخوان المسلمون، وهي تقوية الأمة وتغييرها من أسفل، وفقاً للآية {إن الله لا يغير ما بقوم حتى يغيروا ما بأنفسهم}، فقد ارتأى بعض الإسلاميين الآخرين أن الطريق لهذا يتم عبر السلطة، ولذلك يركزون على السلطة وعلى الحكم وعلى الحكومات، يريدون أن يزيحوها من الطريق ليغيروا بعد ذلك كما يشاءون بقوة السلطان، وليس بقوة الشعب الذي يريد أن يغير مابنفسه).ويشدد العريان على صحة منهج الإخوان بقوله: (وقد أثبتت التجارب؛ أن المنهج الإنقلابي - على عكس ما يقوله الدكتور أيمن الظواهري - يواجه الفشل بعد الفشل، لأنه يعتمد أداة خطيرة جداً، وهي التغيير من فوق، أما المنهج الإصلاحي الذي يتبناه الإخوان المسلمون، هذا المنهج يثبت كل يوم أنه يزداد ترسخاً ونفوذا وإيجابية)
VIDEO
9- کاتی خۆی ئه‌م سەڵاحەدین بەهادین کارئاسانی بۆ دەکرا وەکو کاندید کردنی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به تایبه‌ت خه‌ڵکانێکی وه‌ک ڕێبین هه‌ردی به ناو "عه‌لمانیه‌کانی" گۆڕانه‌وه چوونه پشتی.
10- ئیستا سەڵاحەدین بەهادین و حیزبەکەی لەلایەن میتی تورکەوە یارمەتیی و ڕێنمایی دەکرێن، لە زمانی کەسە نزیکەکانی خۆیەوە کە دەڵێن، پەساپۆرتی دیبلۆماسیی چەند وڵاتێکی درواسێی هەیە، بەڵام کەمتر هاتووچۆی دەرەوەی هەرێم دەکات، ئەگەر بیشیکات، بە دزیی و لە ژێر چاودێری میتی و ولاتانی دیکە دەکات دوور لە چاوی کامیرا و راگەیاندەکان. یەکێک لە رێنماییەکانی تورکیا بۆ سەڵاحەدین بەهادین ئەوەیە، کە خۆی بەدوور بگرێت لەگەڵ پارتیی و بنەماڵەی بارزانی پێکدادان و ساردی دروست نەکات. هەروەها پێش دروستبوونی داعش و دەسپێکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکانی سەڵاحەدین بەهادین چەند جارێک ئەبوبەکر بەغدادی دیوە و پەیوەندیی و دانیشتنیان پێکەوە هەبووە. سەڵاحەدین بەهادین گەورەترین سیخوڕ و پیاوی دوژمنی کوردە، هەرچییەک دەکات زۆر بە نهێنی و لەسەرخۆ، وەکو عەلی قەرەداغی نییە، بۆیە کەمترین زانیاریی لە سەر چالاکیی و کارەکانی لە ژێری دەرناچێت و ناکەوێتە روو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست