دوو سه‌رده‌می جیاواز: سه‌رده‌می داگیركاری و سه‌رده‌می به‌ره‌نگاری
Saturday, 03/02/2018, 22:03
كورد ئه‌گه‌ر مێژووی بخوێندایه‌ته‌وه ئه‌وكات ده‌یزانی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار وڵاته داگیركه‌ره ده‌كات كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، شه‌ڕی فارس و تورك له ساڵی 1514 كه به‌شه‌ڕی چاڵدێران ناسراوه به‌وه كۆتایی دێت كه خاكی كوردستان له نێوان خۆیاندا به‌شبكه‌ن. كاتێك ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌كان له سلێمانی له لایه‌ن توركه عوسمانیه‌كانه‌وه ده‌ڕوخێنرێت له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، كه‌س وه‌كو (نالی) له‌دوور وڵاته‌وه به‌قوڵی پرسیار له بارودۆخ ناكات، كه‌سیش شك نابه‌ین وه‌كو (سالم) تۆمارێكی مێژوویی ئه‌و كاته‌مان له شێوه‌ی شیعردا بۆ بخاته روو:
سه‌رده‌می داگیركاری:
سالم ئه‌ڵێ :
(تا بوو به جایی مه‌تله‌عی خورشیدی موڵكی رۆم/ سووتا گیاهی تیشنهو خوشكیده بوو شه‌مه‌ر) جای: جێی. تیشنه: تینوو. خوشكیده:وشك. شه‌مه‌ر: حه‌وزی بچوك. واته: ئه‌وه‌تی شار بووه‌ته شوێن هه‌ڵاتنی خۆری موڵكی تورك و جێی ده‌سه‌ڵاتیان، هه‌رچی گیایهتی له تینوواندا سوتاوه، هه‌رچی حه‌وزو گۆلاویهتی وشك بووه‌ته‌وه.
(جوز گاهی ئاه و گریه له ئه‌ییامی رۆمییا / نه‌مدیوه وا ببێ له فهرحدا له‌بی به‌شه‌ر) جوز: جگه. وا:كراوه. رۆم:تورك. واته: له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵات و سته‌می توركه‌كاندا لێوی بنیاده‌مێ له خۆشی‌دا ناكرێته‌وه، زه‌رده‌خه‌نه‌ی پیكه‌نینی نیه، خۆشی و شادی چونه‌ته به‌ست، لێو له‌كاتی هاوار و گریاندا ده‌كرێته‌وه.
(سه‌یوان پڕه له شه‌خصی سته‌مدیده، خوار و ژوور/ هه‌ر قه‌بری پڕ غه‌مانه به‌هه‌ر لا ده‌كه‌م نه‌زه‌ر) سه‌یوان: گردی سه‌یوان، كه‌وتۆته رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی، له كۆنه‌وه گۆڕستانی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌یه. شه‌خص: گۆڕی پیاوچاكان. واته: گردی سه‌یوان كه هه‌واڵت پرسیبوو، پڕه له گڵكۆی سته‌مدیده‌كان واته ئه‌وانه‌ی سته‌میان لێكراوه، به‌هه‌رلایه‌كدا ده‌ڕوانم گۆڕی ئه‌وانه‌یه، كه به‌دڵی لێوان له خه‌مه‌وه سه‌ری نائومێدیان ناوه‌ته‌وه.
(زستانی ئه‌وه‌ڵین بوو دڕا به‌رگی شێخه‌باس/ رۆمی ئه‌وه‌نده شوومه له شهخصیش ده‌دا زه‌ره‌ر) شێخه‌باس: یه‌كێك بووه له سه‌یده‌كانی به‌رزنجه‌و قه‌بره‌كه‌ی زیرهتگای خه‌ڵك بووه، كه‌وتۆته داوێنی سلێمانی. واته: ههریهكهمین زستان بوو گه‌ڵاو به‌رگ و په‌ل و پۆی شێخه‌باس دڕا‌و داڕزا، رۆمی واته تورك ئه‌وه‌نده شووم و نه‌گبه‌تن زیان له شه‌خس و قه‌بریش ده‌ده‌ن.
به‌ڕێزان دیقه‌ت بده‌ن ئێستاش تورك هه‌روان و خراپترن، له باكوری كوردستان قه‌بری شۆرشگێڕانی كورد تێكده‌ده‌ن، له‌قه‌ندیل گۆڕستانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بۆردوومان ده‌كه‌ن.
(ئه‌وسا مه‌كانی ئاسكه بوو (كانی ئاسكان) / ئێسته له ده‌نگ و ره‌نگی ڕۆمی پڕه له كه‌ر) كانی ئاسكان: كانی و سهراوێك بووه له رۆژئاوای سلێمانی و ئێستا ناوی گه‌ڕه‌كێكه له شار. واته: وه‌ك خۆت ده‌زانیت، كانی ئاسكان جێی ئاسكه بووه، ئاسك یان ناوی كیژۆڵه‌یه‌كی جوانی خۆشه‌ویست بووه، ئاسكی ئاسایی كینایه‌یه له دڵبهرو خۆشه‌ویست، هه‌رچۆن بێت ئێستا كانی ئاسكان له‌به‌ره‌كه‌تی توركانه‌وه پڕه له مرۆڤی كه‌رو نۆكه‌ری خۆیان.
ئه‌م شیعره بریتیه له 36 دێڕو داستانێكه بۆ خۆی، ئێمه نمونه‌یه‌كی كه‌ممان وه‌رگرت، به خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد تێده‌گه‌یت، كه تورك سه‌د و حه‌فتا ساڵێك چۆن داگیری كردوین، پێكه‌نینی له خه‌ڵكی كوردستان ته‌راندووه، ته‌نانه‌ت وه‌كو سالم ئه‌ڵێ زه‌ره‌ری له شه‌خص و قه‌بریش داوه، هه‌روه‌ك بڵێی مێژوو دوباره ده‌بێته‌وه، ئێستاش قه‌بری شۆڕشگێڕان تێك ده‌دات.
سه‌رده‌می به‌ره‌نگاری:
كه‌واته په‌لامارو هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین و رۆژئاوای كوردستان شتێكی تازه نیه به نیسبه‌ت توركه‌وه بۆ كورد، هه‌ر رۆژو كاتێك ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسێت شتێك ناهێڵێت به‌ناوی كورد‌و كوردستانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شۆڕشگێڕانی رۆژئاوای كوردستان و عه‌فرین، خه‌ونی ئه‌ردۆغانی پاشماوه‌ی عوسمانیه‌كان ده‌خه‌نه گۆڕه‌وه.
تێبنی/ شیعره‌كانی سالم له دیوانی سالم لاپه‌ڕه 337 وه‌رگیراوه كه 2015 چاپكراوه، ساغكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس ، فاتح عه‌بدولكه‌ریم ، محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست