ده‌زگا سیخوڕی و داپڵۆسێنه‌ره‌کانی حیزبی به‌عسی نیشتمانی کوردستان
Monday, 29/01/2018, 23:20
کوردانی به‌ش مه‌ینه‌ت له هه‌رکوێیه‌کی دونیادا بن، راستیه تاڵه‌کان زۆرن که دۆخی ئێمه‌یان به‌م نابووتیه گه‌یاندووه، زۆر‌و که‌م هه‌موومان لێی به‌رپرسیارین و لای هه‌موومان هۆکانی ئه‌م نابووتیه روونه، که‌چی به ڕاده‌یه‌ك به‌شێك له خه‌ڵك گه‌وجێندراون و وایان تێگه‌یه‌ندراوه یه‌کێتی و پارتی ڕزگارکه‌رو دڵسۆزیانن، که‌چی له واقیعدا هه‌ر ئه‌وانن هۆی هه‌موو قه‌یرانه‌کانن، ئه‌وه‌ی زیاتر جێی داخه ئه‌وه‌یه که له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی دنیادا چینی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و رۆشنبیر‌و فیکرمه‌ند نه‌خشه‌داڕێژی هه‌موو گۆڕانکاری و رزگاریخوازیه‌کانن، که‌چی لای ئێمه زۆربه‌ی ئه‌وانه که‌سانی ده‌ربارو ماستاوچی و حیزبی و ناقۆڵاترین چینی میلله‌تن، ئیتر خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار ده‌بێت دڵ به کێ خۆش بکات تێیبگه‌یه‌نێت و راستیه‌کانی نیشان بدات؟
هه‌ر بۆ نموونه‌و گه‌واهیدان له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه ده‌توانین ده‌زگاکانی شاری ناولێنراو به شاری ڕۆشنبیری بهێنینه‌وه که چۆن هه‌ر سیاسه‌تی ره‌فیق حیزبه‌کانی به‌عس له‌م سێکته‌ره‌دا له لایه‌ن رێکخستنه‌کانی پارته سه‌ره‌کیه تاوانباره‌کانی کوردستانه‌وه تیایاندا جێبه‌جێ ده‌کرێت و ئه‌وان ده‌بێت دان به که‌سێکدا بنێن تا ببێته نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب و ته‌نیاش قه‌ڵه‌مه بوده‌ڵه‌کان لێیان کۆ ده‌بنه‌وه‌و بۆنه‌کانیان بۆ قه‌ره‌باڵغ ده‌که‌ن.
ئه‌منه کۆنه‌که‌ی به‌عس له‌سه‌ر شه‌قامی سالم، بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ ده‌زگای سه‌رکوتکاری یه‌کێتی بوو که‌سانی ئازادیخواز و بیرمه‌ندانی کوردی هه‌ر 4 پارچه‌که‌ی کوردستانی تێدا ئه‌شکه‌نجه‌ده‌درا و له گۆڕه‌پانه‌کانیشیدا به شه‌وانه گه‌نجانی کوردی تێدا ره‌می ده‌کراو له ژووره ئینفرادیه‌کانیدا زوخاوی تێدا ده‌کرا به قوڕقڕاگه‌ی گیراوه بێگوناح و چه‌وساوانی کورددا، ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عسی عه‌فله‌قی نه‌یکرد ئه‌وان بۆیان ته‌واو کرد، ئیتر دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێڕاق له 2003وه گورگه‌کانی تاڵه‌بانی روویان کرده دزینی ملیاره‌ها دۆلاری بانقه‌کان و داهاته زۆره‌کانی کوردستان، له بۆنی خوێنه‌وه که لێی تێر بوون گواستیانه‌وه بۆ خه‌بات به بۆنی پترۆدۆلار، که‌چی ئێستا که ده‌زگایه‌کی سیخوڕی سه‌ر به ڕێکخستنی یه‌کێتی لێیه و کادره باڵاکانی سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن، به‌ڵام له جۆرێکی تر (ئه‌ویان خوێنی ده‌مژی. ئه‌میان مۆخی که‌لله سه‌ر ) و بووه‌ته قیبله‌گای قه‌ڵه‌مه سووك و ده‌رباره‌کان، ئه‌و جێیه‌ش یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد/ لقی سلێمانیه. له ته‌نیشتیشیه‌وه له‌و بۆگه‌نتر له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگا به‌دناوه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت به ناوی کافتریاو کتێبخانه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی چالاکی ئه‌ده‌بی و کوڕگێڕان، هه‌ر ئه‌وان بوون گه‌نجانی کۆمۆنیستیان بۆ ئیتلاعات له سلێمانی ده‌کوشت و شکه‌نجه‌ده‌دا که‌چی ئێستا بێ شه‌رمانه ناوی یه‌که‌م که‌سایه‌تی لێناوه به ناوی (جه‌مال عیرفان )، ئه‌وانه‌ش ده‌چنه ئه‌و جێگایانه زۆر سواو و بێ شه‌خسیه‌ت و بوده‌ڵه‌ن و خۆشیان هه‌ڵده‌خه‌له‌تێنن گه‌ر به رۆشنفکر بژمێردرێن.
ئیتر پێویست به ژماردن ناکات و گه‌ر وردبینه‌وه ئه‌وا ده‌بینین زۆربه‌ی ده‌زگاکانی تری رۆشنبیریش هه‌ر به‌م جۆره‌ن و راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ سه‌ر به حیزبی خوێنمژ‌و کوردفرۆشن، ده‌ستیان له کوشتارو تاوانه یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی کوردستان و شاری سلێمانیدا بووه، وه‌کو ده‌زگای ئایدیا که راسته‌وخۆ سه‌ر به مه‌کته‌بی ڕێکخستنی یه‌کێتیه‌و کار له‌سه‌ر به‌رنامه داڕێژراوی ئه‌و گه‌وجاندنه ده‌کات و له راستیداو به هیچ شێوه‌یه‌کیش په‌یوه‌ندییه‌کی به هونه‌رو وێژه‌وه نییه له ناواخندا، له‌ولاوه‌تر ده‌زگای سیخوڕی چاو‌دێر یه‌کێکی تره له‌و جێگا مه‌ترسیدارانه‌ی هه‌موو شتێکه جگه له خزمه‌تکاری وشه‌ی کوردی ره‌چه‌ڵه‌ك ڕه‌سه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌وێدا ده‌گوزه‌رێ کاری جاسوسی و ته‌قریر نووسین و نه‌خشه‌ی له‌ناوبردنی ده‌نگی ئازاده.. ئه‌مانه‌و ده‌یان ده‌زگاو لایه‌نی تر که به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه په‌رده‌پۆشکراون تا ببنه سه‌نته‌ری کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ و قه‌ڵه‌مه‌کان له ژێر سایه‌ی قه‌بری فه‌رامۆشکاری بوونیاندا، که‌زۆری نه‌ماوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده بزانه ده‌بنه نه‌فره‌تێك له‌ناو میژووی پڕ ئازاراوی کوردستانداو ره‌مزی سته‌م بۆ هه‌موو نه‌وه‌کان، هیچ چاوبه‌ستێك به هانایانه‌وه نایه‌ت و ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن به‌س خۆڵکردنه جاوی خۆیانه نه‌ك خه‌ڵك، ئه‌وانه‌ش به‌م دوعایانه ده‌ڵێن ئامین چاره‌نووسیان له زێرابه‌کاندا ده‌دۆزرێته‌وه‌و مۆرێکی ڕه‌شیان به‌سه‌ره‌وه‌یه.
هه‌ڵۆ ده‌رگه‌زێنی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست