ئەو حیزبانەی کە لە مێژوو تێناگەن
Sunday, 28/01/2018, 19:13
گووتنێکی بە نرخی کوردەواری هەیە کە دەڵێ: تێکوشین بە هیوای جیرانی وشکە.ئەو مەتەڵە لە سیاسەتیشدا هەروایە. نەتەوەیەک یانژی حیزبێک بە تەمای بیانی خەریکی رزگارکردنی کورد بێ وەک ئەو حیزبانەی بە سەر دێ کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاودیوی باشووری کوردستان کران ولە ناو کەمپەکاندا رایانخستن وپییان گووتن: بە بنەماڵەی بارزانی دەڵێن: قیادەمووەقت! هەرکەس قەڵسەمان لێ بگێڕێ ئاوای بە سەر دێنین.
سەردەمی دوای مردنی مالای خەتێ، کوڕوکوڕەزای پەراوازەی تاران وشاری کەرەج بون. شانسی خۆیان شای ئێڕان کەر هات وگووتی من هیچ حێسابێک لۆ سازمانی ئۆپێک ناکەم وبە مەیلی خۆم نەفتی خۆم دەفرۆشم! دیتیان ئەو کابرایە زۆر کەرە ٦ مانگی نەخایاند کە تەختووبەختیان لەرزۆک کردو رووخاندیان. کەس بەرآدەی بنەماڵەی بارزانی شاگەشکە نەبون. هەر زووغاریاندایە تاران وبوونە پێشمەرگەکانی وەفادار بۆ کۆماری ئیسلامی.
یەکەم وەفاداریی بۆ کۆماری ئیسلامی، ڕاونانی حیزبە لەرزۆکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو بۆ کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵە! ئەوە ٣ دەیە زیاترە ئەسپێ لە گیرفانیاندا سەوزەڵەمان لۆدەڵێ وقسەی قەببە قەببەش لەوێ ڕاوەستێ.ئەو ماوەیە چواروەرزیان سیخواری بێوادە بووە. وەک گەڵای پاییزی پەلوپۆیان لە وەرینە.جا لە ناوی زلیش گەڕێ: دوانیان ناوی خۆیان ناوە دێمۆکڕات وئەوانی دیش لایەنگری رەنجدەرو زەحمەتکێش! وەک سێ شەشەی وەرزی بەهار دەچن، هەر تاوێک روویان لە لایەکە.!
هەیەو نییە رێوڕەسم وبۆنەی حیزبییە، بەهەزار گێرەو کێشە ساڵێ چەند جار لێکترکۆ دەبنەوە ودەیکەنە شآییولۆغانێک کە مرۆڤ وادەزانێ، ئێستی نا ئیستی کوردیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رزگار کردوە.! تەمەنی حیزبیان زۆر سەیرە.! سیستمی زانستیی بیرکاریشیان تێكداوە. ٢ جار ٧١ ساڵ مێژووی حیزبی! چەندا جار٣٩ساڵ مێژووی کۆمەڵەکان.!یانی / ٧١و٧١هەردەکاتەوە٧١، ٣٩و٣٩ هەر دەکاتەوە ٣٩!/.
" دیاری ٢ی رێبەندانی ئەو ساڵ"
کۆماری ئیسلامی چەپ وڕاست بێ حورمەتی بە بنەماڵەی بارزانی دەکا. لە کەسایەتی ئەو گزیرانەدا کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش چووک دەنرخێنێ. بانگ کردنی نێچێروان بارزانی / ژنە ئاخووند/ لە رۆژی ٢ی رێبەنداندا بۆ تاران بە هەڵكەوت نییە. ئەو کارە بە ئانقەست کراوە تا نیشانی حیزبە کەمنشینەکان بدا کە من مێژووی ئێوە چاک دەناسم. دەزانم هیچتان دەباراندانییە. زۆر جار رێگوزەری مێژوو وەک قامچی یان خەرەزەن دەجێ کە لە پشتی مرۆڤی دەدەن. ژانی ئەو قامچییە زۆر دڵهەژێنە. سەفەری ئەو جارەی نێچیروان بارزانی بۆ تاران وێنەی ئاکاری ئەوباب نۆکەرە دەچوو.
لە ٢ی رێبەنداندا کە ساڵوەگەڕی راگەیاندنی کۆماری مهابادە لە ڕێگای بنەماڵەی بارزانییەوە بە کوردیان گووت:ئەگەر ئێوە لە کەمپەکاندا جوڵە بکەن، بە دەستی خۆتان راوتان دەنێن یانژی دەرتان دەکەین!داخویانی بارزانی سەرنجڕاکێشە دوای گەرآنەوەی بۆ هەولێڕ گوتی: ئێـمە ئیزن نادەین هیچ حیزبێکی کوردی لە لای باشووری کوردستان جوڵەی چەکداری بکاو سنور ببەزێنێ دژی ئیڕان! دوای ئەو کارەش ئەگەر بکرێ ئیزنی گەرآنەوەیان پێ نادەین!یانی فشآرمان بۆ بێ وەک موجاهیدینی خەڵک دەریان دەکەین!
من هیچ هیچ گازەندەیەکم لە ئاکارە دزێوەکانی بنە ماڵەی بارزانی نییە. ئەوەی کە جێگای شەرمە هەڵویستی لایەنگرەکانیانە لە رۆهەڵاتی کوردستان.! مرۆڤێک لە رادەی هەر ئاستێکی فکریدا دابێ، خوێندەوار یان نەخوێندەوار قەت بیر لەو کەسایەتیانە دەکاتەوە کە بۆ بەرژەوەندی ومانەوەی دەسەڵاتی خۆیان پەنجە بۆ هەمووکارێکی نامرۆڤانە دەبەن.!
لە باشووری کوردستان وعێڕاق لە چەند مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنمان لە پێشە. خەڵكی باشوری کوردستان لە بەردەم ئەزموونێکی مێژویددا بە سەر دەبەن. سکاڵاوگریان وڕۆڕۆوبێمووچەیی وقسە بەکار نایە. هەرکات لەو هەڵبژاردنەدا دەنگتان نەدا بەو مافیایانە ئەوە دەتوانن رووپەڕێکی نوێ لە ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی هەڵبدەنەوە.ئەوانە ئەو جار دەنگ بدزن ویان بە فێڵ بینەوە دەسەڵات لەوش خراترمان بە سەر دێنن. لە بیرمان نەچێ بە هیچ شێوەیەک ئێڕان وتورکیە ناخوازن بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی تووشی شکست بن لەو هەڵبژاردنەدا.هەڵبژاردنی ئەو جار تەنیا ڕاماڵینی ئەو دزانە نییە، جۆرێک دژایەتی کردنە لە بەرابەر دەست تێوەردانی تورکیە وئێڕان.
" خوێندنەوەی مێژوو، خوێندنەوەی ڕۆمانێک نییە"
کاتیك شای ئێڕانیان بۆ رووخاندین، حیزب ومیزب لە سەرشەقامەکانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی قارچک هەڵتۆقین! ئامانج زۆر کردنی چەکدار بووبۆ پاراستنی رێبەرانی حیزبی، نەک رێبازێک کە خاوەنی ستڕآتیژیەکی سەردەمیانە بۆ چارەسەریی کێشەی کورد . لەو بەشە لە وڵات ئەوان ٢ ساڵ حوکمڕان بون لە شآروگووندەکان، ئەو ٢ساڵە تەنیا بیریان لە راووڕووت ودرودەلەسەی حیزبی بوو! شەڕی خۆدڕێنی ناو شآرەکان، شەڕی ناوخۆیی ،لێکترازان،سەرئەنجام خۆبە دەستەوەدان وکەمپەکان بگرەوهاتین.!
خوێندنەوەی رۆمانێک زۆر هاسانە، خوێندنەوەی مێژوویەکی پڕ لە زام وژانی نەتەوەکی وەک کورد کارێکی گەلێک دژوارە. بە درێژایی مێژوومان یەک تاقە حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستانم بۆ ناو بەرە کە توانیبێیان هەست بە ئازارەکانی گەلی کورد بکەن. لە ڕآستیدا سەددام وحیزبی بەعس بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی نێعمەت بون. ئەوان زۆر زیرەکانە توانیان کەڵک لە گەنجی ساویلکە وەرگرن وبیانکەنە چەکداری خۆیان تا ژیاننامەی خۆیانی پێ تۆمار بکەن. لە حالێکدا مێژوو لە شاری کۆبانی وئەوڕۆی شاری عەفرین دەنووسرێتەوە. نووسینەوەی ئەو دیرۆکەش حیزبی کارامەوهوشیارودوورناسی گەرەکە. بە نۆکەرایەتی کردنی داگیرکارودانیشتن لە ناو کەمپەکانی باشووری کوردستان هیچکات رستەیەکتان لە مێژووی پڕلە زامستانی کورد بۆ تۆمارناکرێ.
" گووتمان تۆمارکردنی مێژوو جیاوازە دەگەڵ نووسینەوەی ژیاننامە"
بەشێک لە ژیاننامەی پڕ لە سەرشۆڕیی بنەماڵەی نیگریسی بارزانی"
یەک: ئاش بە تاڵی ساڵی ١٩٧٥زایینی کە لە کۆتاییدا مەلامستەفای کردە هاوکاری ساواک!
دوو: بەشداریکردن لە شەڕی / فاو / شەڕی ئێڕان وعێڕاق. بەکوشتدانی ٥٠٠٠ بارزانی ساویلکە لەو شەڕەدا بۆ ئەوەی وەفاداریی خۆیان بۆ ئاخووندەکان نیشآن بدەن!
سێ: شەڕ دەگەڵ ئیسلامییەکان لە ساڵی ١٩٩٣زایینی!
چوار: هێنانی ئەڕتەشی تورک بۆ سەر پ،ک،ک، لە ساڵی ١٩٩٤!
پێنج: هێنانی فرٶکەکانی لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ سەر یەکێتی!
شەش: هێنانی تانکەکانی سەددام بۆ هەولێر لە ساڵی ١٩٩٦!
حەوت: لێدانی خەندەق لە سنوری رۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠١٣!
هەشت: رادەستکردنی کەرکوک و ناوچەکانی دیکە بە بەغذا لە ساڵی ٢٠١٧!
نۆ: ڕاونانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردتان بۆ کەمپەکانی باشووری کوردستان لە سەر خواستی کۆماری ئیسلامی!
دە: رادەستکردنی شۆڕشگێڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەردەمی مەلای خەتێ دا!/ مستەفا بارزانی / .
یازدە: خۆدزینەوەو دژایەتی کردن لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ تەواوی بەشەکانی کوردستان!
دوایین کارەساتی ئەو بنەماڵەیە بۆ کورد، ئەنجامدانی ئەو ڕێفڕآندۆمە قۆڕە بوو کە بێ بەختی بۆ تەواوی کوردستان دەگەڵ خۆی هێنا.
جا کاکی نووسەر، رووناکبیر، توێژەر، لێکۆلەر، مامۆستای زانکۆ، کوردی وشیار، کوردی زانا و... بۆ خۆت بیر لە چآرەنووسی خۆتوونەتەوەکەت بکەوە، ئەو بنەماڵەیە چییان بە سەر کورد هێناوە، بۆ داهاتووش چی بە سەر کورد دێنن. ئەوانە بۆ مانەوەی خۆیان دەست بۆ هەموو بێئەخلاقییەکی بێ سنور دەبەن. بەسسە چیدی لایەنگریی لەو چەتانە مەکەن. ئەوانە ڕێگرن، تاڵانچین لە سەر نەتەوەکەمان.
جەعفەرکەریمی
سندوقی : کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست