ڕاگرتنی درامای تورکی و نەکڕینی بەروبومی تورکی ئەرکێکی نیشتیمانی یە
Saturday, 27/01/2018, 23:41
لە مێژووی کۆن و نوێی کوردستاندا ، سەخترین و دڕەندەترین دوژمنی کورد تورکە
ڕەگەزپەرستەکان بوون ، لەو ڕۆژەوەی دوو گروپی نەناسراوی کۆچەری و گەڕۆك بە ناوی ئاق قۆینلۆ و قەرە قۆینلۆ لە قەوقاز و مەنگۆلیاوە ڕوویان کردە ئاسیای بچوك ( ئێستای تورکیا) توانیان بە هۆی شەڕانگێزی و مرۆڤ کوژی و تاڵانەوە چەند ناوچەیەکی بچوك داگیر بکەن و ووردەوردە ئیماراتێکی بچوك دروست بکەن و تا دروستکردنی ئیمڕاتۆرێکی زۆردار و مرۆڤکوژ دوای هاتنی ئیسلامیش بۆ سود و مرامی داگیرکاری خۆیان ئەم ئایینەیان وەرگرت وبۆ ئەوی دەستیان زۆرتر واڵا بێت بۆ داگیرکاری ناوچەکە بە ناوی ئایینەوە ،بەم هۆیەوە توانیان قەڵمڕەی دەسەڵاتەکەیان درێژ بکەنەوە و دەستیان کرد بە هەڵمەتی دوژمنکاری و شەڕانگێزی ، توانیان زۆربەی ئەو ناوچەیە بگرن کە دوور بون لە هەموو کەلتور و دابونەریتی ئەم ناوچەیە و زۆر نامۆ بوون بەم ژیانە ، لە دوای داگیرکاری ئەم ناوچەیە ، دەستیان کرد بە دزینی کەلتوری میللەتانی ئەم ناوچەیە و هەوڵدان بۆ توانەوە و لە ناوبردنی و قڕکردنی چەند کەمە نەتەوایەتی و میللەتی ناوچەکەوە و تواندنەوەیان لە ناو ئەم کۆمەڵگا نوێیەدا کە خاوەنی هیچ کەلتورێك نەبون جگە لە کوشتن و تاڵان کردن .
ئەوەی کە سەدان ساڵە لەمەوپێش تا ئیمڕۆ هەوڵی بۆ ئەدەن بە هەموو هێزێکی خۆیانەوە بۆ لە ناوبردنی بەرهەڵسکارێکی سەرسەختی وەك کورد ، کە نەتەوەیەکی ڕەسەنی هەزاران ساڵی ئەم ناوچەیەن ، بە قەدەغەکردنی زمان و ناو و کەلتوری کوردی و تواندنەوەیان لە ناو ئەم نەتەوە دروستکراوەیەدا ، تا ئێستاش نەیانتوانیوە بگەن بە ئامانجی خۆیان ، دواتر بۆیان دەرکەوت کە کورد میللەتێکی ئازا و چاونەترس و خۆخۆر و دوژمن پەرست و ناکۆکن لە ناوخۆیاندا ، توانیان ئەم هەلە بقۆزنەوە لە ڕێی فڕت و فێڵ و بە کارهێنانی کوردی خۆفڕؤش و هەلپەرست بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و پارە و پلەو پایە بۆ ماوەیەکی کەم ، هەر لە کۆنەوە تاکو ئیمڕۆ شۆڕشە یەك لە دوای یەکەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە لەڕێی کوردی خۆفڕۆش و ناپاکەوە دامرکاوەنەتەوە ، هەروەك چۆن ئێستاش ئەبینین لەڕێی کۆمەڵێك کەسانی خێلەکی بێ هەستی کوردایەتی و نیشتیمان فڕۆش و خۆفڕۆشەوە ، باشوری کوردستانیان پڕ کردوە لە بنکەی سیخوڕی و سەربازی و هاوکاریکردنیان لە دژی کوردانی خۆڕاگری باکور و ڕۆژئاواوە بۆ گەیشتن بە مرامی خۆیان . هەرێمی کوردستانیان پڕ کردووە لە خوێندگا و زانکۆی تورکی و کاری سیخوڕی و پەروەردەکردنی مناڵ و لاوی کورد بە کەلتوری ڕەگەزپەرستی تورکی و کردنی هەرێمی کوردستان بە بازارێکی گەورەی تورکی بۆ ساغ کردنەوەی خۆراکە بەسەرچوەکانی تورك لە بازارەکاندا ، کە یەکێك لە سەرەکترین هۆکاری شێرپەنجە و ڕاوەستانی لێدانی دڵ و جۆرەها نە خۆشی تر کە لە کوردستاندا بڵاو بونەتەوە (بە پێی ڕاپۆرتێکی زانستی ڕوسی ، باس لە بەکارهێنانی جۆرە پێکهاتەیەکی قەدەغەکراوی ژەهراوی لە لایەن تورکەوە دەکرێت بۆ بەرهەم هێنانی میوە و سەوزەی تورکی تا بە ڕووەڵەت جوان دەرکەون زۆر بمێننەوە ، کە دەبنە نەخۆشیەکی کوشندە ، کە لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە ڕێگەپێنەدراوە) ، لە ئەنجامی خواردن و بەکارهێنانی ئەم بەروبومانەی تورکە کە نەخۆشییەکی زۆر بڵاو بۆتەوە ، بێ ئەوەی هەستی پێ بکرێت لە لایەن تاکی کۆمەڵگاوە ، سەڕەڕایی ئەمانەش لە ڕێگای چەند بازرگانێکی چاوچنۆك و خۆفڕۆشەوە ، سەرتاپای کەناڵە ئاسمانییەکانی هەرێمیان تەنیوە بە درامای تورکی ، ڕۆژانە مناڵ و گەنج و پیر و ژن و پیاوی کوردیان مەست کردوە بەم دراما تورکیانە کە کاریگەرێکی زۆر ترسناکتری لە شێرپەنجە هەیە لەسەر تاکی کورد ، بە بێ ئەوەی هیچ شتێك بکرێت لە دژی بڵاوکردنەوەی ئەم کەلتورە خواروخێچە ، کە دێتە سەرباسی ئەم ڕاستیانەش ، یەکسەر بە ڕستەیەك وەڵام ئەدەنەوە کە هونەر پەیوەندی بە سیاسەتەوە نیە ، ئەی بۆ دوژمن پەیوەندی هەیە بە قەدەغە کردنی کەلتور و هونەر و زمانی کوردیەوە هەیە و هەوڵی لە ناوبردنی دەبات ،بەرهەمی کوردی بێ نرخ ئەکات.
بەداخەوە لە هیچ سوچێکی گۆی زەویدا میللەتێك نیە هێندەی کورد بێ باك و دڵساف بێت لە ئاست دوژمنێکی دڕندە و کوردکوژدا کە تا سەر ئیسقانیان دژ بە کوردن و هەوڵی لە ناوبردنی کوردوکەلتوری کوردی ئەدەن ، کەچی کەناڵە ئاسمانییەکانی هەرێمیش شان بە شانی ئەوان هاریکارییان ئەکەن بۆ لە ناو بردنی کەلتوری کوردی و بڵاوکردنەوەی کەلتوری دزراوی تورکی . لە پاداشتی دڵسۆزی و خزمەتکاری کورد ، دیمان چۆن هاریکاری عێراق و ئێرانیان کرد بۆ دوژمنایەتی کورد لە دوای ڕیفراندۆمە گاڵتەجاڕییەکەی دەسەڵاتی خێڵەکی هەرێم و تۆپ باران کردنی دیهاتەکانی هەرێم و هێرش کردننە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و هەوڵدان بۆ داگیرکردنی عەفرین و کوشتنی مناڵ و ژن و پیاوی کورد.
جا ئەمە جێی شەرمەزاری نیە بۆ کەناڵەکانی هەرێم کە بە پارەی دزراوی میللەت ، دراما تورکییەکان ئەکڕن و خزمەت بە مەرامی شۆڤێنی و ڕەگەزپەرستی تورك دەکەن . ئەوەی تاڵە مویەکی هەستی نیشتیمانی و کوردایەتی و ڕەوشتی بەرزی تیدا بوایا ، لە پاش هێرشە دڕندانەکانی تورک بۆ سەر عەفرین ، بە بێ دوودڵی دراما تورکییەکانیان ڕائەگرت و بەروبومەکانی تورکیان هاوردە نەئەکرد ، لە بازارەکانی هەرێم بە هیچ جۆرێک کەل و پەلی تورکی نە ئەکڕا ، بەڵام بەداخەوە ئیمڕۆ گەندەڵ و مافیا و بازرگانەکانی نەوت و سەرۆك خێڵەکان و نەوەکانیان کەلتور و داب و نەریت و هەستی کوردایەتیان خستۆتە ژێر پێڵاو ی جەندرمە و سەربازی ڕەگەزپەرستی تورك و ئیتڵاعات و پاسدارانی ئێرانی و حەشدی وەحشی عێراقەوە ، تەنها بۆ مانەوەیەیان لەسەر تەختی گەندەڵی و خۆخۆری و کوردکوشتن و خزمەتی داگیرکارانی کوردستان .
تا درەنگتر نەبووە و بە تەواوەتی کەلتور و هەستی نەتەوایەتی و کوردایەتیمان بۆ هەتا هەتاییە ماڵئاوایی لێ نەکردوین ، پێویستە هەر یەك لە ئێمە هەڵسین بە ئەرکی سەرشانمان لە دژی ئەم کەناڵ و مافیا و خاك فڕۆشانی کوردستان، بەهەر ڕێگایەك بێت پێویستە بەرهەڵستی بکەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست