کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانى دۆڕالە قومارى ڕیفراندۆم

Saturday, 27/01/2018, 22:13


لەدواى 16 ئۆکتۆبەر گڵۆڵەى فەرمان ڕەواى بارزانى کەوتە لێژى ئەوەبو لە دەسەڵات دور خرایەوە ناردیانەوە بۆپیشەى سەرەکى خۆى کەشوان و گاوانە لەکوێرە دێیەکى دەڤەرى بارزان .
وڵاتان و سیاسەت مەداران چینى خوێندەوارو خەڵکى بەئەزمون چەندین جار پێیان گوت بەڕێز ڕیفراندۆم سەرمان دەخوات ڕیفراندۆم وەختى نیە ڕیفراندۆم وەسەربەخۆى پێویستى بەعەقڵەو دەبێت مرۆڤى عاقڵ بڕیارى لەسەر بدات دەبێت دیراسە بکرێت دەبێت لێکدانەوەو شرۆڤەى بۆبکرێت لەلایەن نوخبەیەکى خوێندەوارەوە بەڵام ئەو هەر وایدەزانى سەرۆکى خێڵەو دەمار گیرى و کەلە پوتى واى کرد لەکەلى شەیتان نەیەتە خوارەوەو بڵێت حیساب لۆکەسی ناکەم ئاخر زوتر پێیان گوت برام حوکمدارى و سیاسەت و بەڕێوبەرى بەکەسی خوێندەوار ئەکرێت
کاک نەوشیروان موستەفا خوالێی خۆش ببێت  زۆر جار پێیدەگوت دەوڵەت و دەوڵەت مەدارى پێویستى بەئابورى دەوڵە مەندو بە عەقڵى تە قنۆقرات هەیە سیاسەت یارى ماڵە باجێنە نیە بەڵام ئەو هەر گوێی نەدەگرت لەسەر کەلە وشکى و دەمار گیرى بیرى دیوەخانى خۆى هەر سوربوو ئەوەبو ئەنجامى داو ئەوەى هەشمان بو لەدەستى دا واى لێهات کە وەڵامى تەلە فۆنە کانى نەدەدرایەوە لەلایەن هیچ سەرکردەیەکى وڵا تانەوە هیچ وەڵاتێک پێشوازى لێنەدەکرد ئەوەتێپەڕی و گوزەشت هەرچى وڵاتى دونیابوو  لەسەر فەرشی سور پێشوازى لێدەکرد ئەنجامى ڕیفراندم دەرگاى وڵاتانى  بەڕودا داخست وائێستەش هەڵبژاردن نێزیک بۆتەوە ئەگەر بێتەوە ناو کایەى سیاسی ئەوا بە ناڕاستەو خۆ پێمان دەڵێیت گەر یاریەکەمان پێنە کرێت پێمان تێک ئەدرێت بۆیە حەقە خەڵکى کوردستان ئەوڕاستیە باش بزانن کە ئەگەر قەلە ڕەش پێشڕەوى گەل بێت ئەبێت ئەو گەلە چواپەلى شەل بێت لەدوى کەرڕۆشتن تەرز بۆن کردنە جائیتر دەبێت خەڵکى کوردستان چاک ئەوە بزانن کەداهاتو بدەنە دەستى کێ ؟کێ بکەنە دەم ڕاست و حوکم دارى خۆیان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە