تورکیا و مه‌سه‌له‌ى هێرشکردنه سه‌ر ڕۆژئاوا
Friday, 26/01/2018, 0:43
تێبینیى: نووسراو زیاتر له جارێک داش و که‌وانه‌ى بۆ مه‌به‌ستى جیاواز تیادا به‌کارهاتووه. ده‌خوازین که‌س تووشى بچڕان و سه‌رلێتێکچوون نه‌کات له کاتى خوێندنه‌وه‌ى ڕیتمى ڕسته و کۆى گوزاره‌ى په‌ره‌گرافه‌کان.
مێژووى ده‌ستێوه‌ردانه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ سه‌ربازیى، سیاسیى و ته‌نانه‌ت دیمۆگرافییهکانى ئێستاى ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆ سه‌ر"ڕۆژئاوا"و کاروبارى سوریا سه‌ر به مێژووى ئێستا نییه. ئه‌وه به‌روارێکى دوورودرێژى هه‌یه و، لانى که‌م ئه‌گه‌ر مێژووى دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئیمبراتۆرێتى عوسمانیى و دروستبوونى کۆمارى ئێستاى تورکیا وه‌ربگرین (1923)، ئێمه دیسان به‌ر هه‌ریه‌ک له‌م پرس و باسهنهش که‌م تا زۆر ده‌که‌وین: مێژووى به‌زۆر ڕاگواستنى–(1925: سه‌روه‌ختى ڕه‌وشى سیاسیى شۆڕشى شێخ سه‌عید)–به‌شێک له دانیشتوانى ناو خاکى تورکیاى نزیک له سوریا بۆناو خاکى سوریاى نوێى ئه‌وکاتى ژێرده‌ستى فه‌ڕه‌نسا (1916 سایکس پیکۆت، 1939 تا سه‌ربه‌خۆیى یه‌کجاریى سوریا 1946); مه‌سه‌له‌ى دابڕاندنى به‌شێک له خاکى سوریا و لکاندنى به خاکى تورکیاوه (پارێزگاى ئێستاى هاتاى له تورکیا هاوسنور له‌گه‌ڵ به‌رى خۆرئاواى کانتۆنى عهفریین)[1]; ناکۆکى و ململانێى سیاسه‌تى ئاویى دروستبوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى زه‌به‌لاحى ئهنادۆڵیاى باشورى خۆرهه‌ڵات/تورکیا—یان گاپ (1970s تا کۆتایى قۆناغه‌کانى پرۆژه‌که له 2020s).
ئێستاش له ئاستى سیاسیى و سه‌ربازیى، ده‌وڵه‌تى تورکیا زه‌قتر له هه‌رکاتێک هاتۆته‌ناو کاروبارى سوریاوه و، به‌روارى ئه‌م مێژووه‌ش، وه‌ک ده‌زانرێت، سه‌ره‌تاکه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاپه‌ڕینى" به‌هارى عه‌ره‌بیى"(دواى"17 دیسمبه‌ر"ى 2010...). قۆناغ به قۆناغ له‌ڕێگه‌ى تهجهیزکردن و به‌کاربردنى گروپ و هێزه ملیشیایى و جیهادییه‌کانى ناوچه‌که، له‌گه‌ڵ پتر ئاڵۆزبوونى دۆخه‌که، ده‌وڵه‌تى تورکیا که‌وتۆته په‌لاماردان و دژایه‌تیکردنى تووندى کاروبارى سوریا و به تایبه‌ت له‌م ڕووه‌وه ئاسایشى سیاسیى"ڕۆژئاوا"[2][3](—یان به ده‌ربڕینى خۆم: هه‌رێمى فیدراڵیى-دیموکراتیى ڕۆژئاواى کوردستان له سوریا): کانتۆنى کۆبانێ–(سه‌ر به هه‌رێمى فوڕات له ناوه‌ڕاسته‌وه له 2014)–و شارۆچکه‌ى سه‌رێ کانیى–( له کانتۆنى حه‌سه‌که سه‌ر به هه‌رێمى جه‌زیره له‌وپه‌ڕى خۆرهه‌ڵاته‌وه له 2015)– دوو دیارتریینى سه‌ره‌تاى ئه‌و ناوچانه‌ن. پاشتریش، له کۆتاییه‌کانى مانگى ئابى 2016، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیى سه‌رکه‌وتنه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات–(هێزه کوردییه‌کان:"یه‌په‌گه"،"یه‌په‌ژه"و هێزى که‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانى تر له"ڕۆژئاوا")–و نزیک بوونه‌وه له یهکپێخستنى پردى په‌یوه‌ندى نێوان کۆى ئیداره‌ى سیاسیى هه‌رێم و کانتۆنه‌کان، جۆرێک ڕاسته‌وخۆ و کاراتر، به بیانووى گوایه "پاراستنى سنور و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر"، له‌ڕێگه‌ى خودى تیرۆر و به‌کاربردنى گروپه جۆربهره جیهادیى و میلیشیاییه‌کانى ناوچه‌که، ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆخۆى دژبه‌رییانه که‌وتۆته په‌لاماردانى"ڕۆژئاوا"[4]. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته سیاسیى-سهربازییهشى به ناوى"ئۆپه‌راسیۆنى قه‌ڵغانى فوڕات" ناونیشان و کۆدکرد، که ئامانج لێى وه‌ستاندنى گه‌شه‌ى سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و پچڕاندن و لێکههڵوهشاندنى په‌یوه‌ندیى سیاسیى، سه‌ربازیى و ئیداریى نێوان هه‌رێم و کانتۆنه‌کان بوو، به‌تایبه‌ت کۆنتڕۆڵکردنى ئه‌و ناوچانه‌ى که ده‌که‌ونه نێوان ڕووبارى فوڕات له به‌رى خۆرهه‌ڵات و ناوچه‌ى عه‌زاز له به‌رى خۆرئاواوه: دابیق، عه‌زاز، ته‌لڕه‌فعه‌ت (تل رفعت)، باب (الباب) تا ده‌گاته ده‌ورووبه‌رى شارۆچکه‌ى مه‌نبج و جه‌ڕابلوس له شانى خۆرئاواى هه‌ردوو کانتۆنى گرێ سپیى و کۆبانێ-وه. ئێستا ده‌وڵه‌تى تورکیا ڕووبه‌رێکى زیاتر له 1600 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ى به پاساوى"پشتێنه‌ى ئاسایشى باکورى سوریا" له‌ڕێگه‌ى هێزه بهکاربراوهکانى ناوچه‌که‌وه کۆنتڕۆڵکردووه، که زۆربه‌ى ڕووبه‌ره‌که‌ى له‌سه‌ر کانتۆنى شه‌هبا–(شههباء)–ده‌ناسرێ و میحوه‌ر و پێگه‌ى هێزى سیاسیى-سه‌ربازیى و دیبلۆماسیى ده‌وڵه‌تى تورکیایه له ناوچه‌که. به کورتیى تا ئێره له‌م ڕووه‌وه، ئێستا هه‌موو ئه‌و قورساییه سیاسیى-سه‌ربازیى و هێزه پرۆکسییانهى ده‌وڵه‌تى تورکیا له‌و ناوچه‌یه هه‌یه‌تى به‌ر هه‌رێمى عهفریین–(کانتۆنى عهفریین، کانتۆنى شه‌هبا و ناوچه‌کانى سه‌ر به ئه‌م دوو کانتۆنه)–که‌وتووه و له دواى ڕاگه‌یاندنى"سه‌رکه‌وتن"ى قۆناغى یه‌که‌مى کۆتایى"ئۆپه‌راسیۆن"ه‌کانیش له به‌هارى ساڵى پاردا له لایه‌ن به‌رپرسانى سیاسیى تورکیاوه، ئه‌وه‌نده‌ى نه‌برد هه‌ر ئه‌وکات قۆناغى دووه‌م و درێژکراوه‌ى قۆناغى یه‌که‌م بۆ سه‌ر کانتۆنى عهفریین-یش ڕاگه‌یاندرا و دواتر ناوى لێ‌نرا "ئۆپه‌راسیۆنى چڵه زه‌یتوون"–("Operation Olive Branch”)، که وه‌ک دیاره مه‌به‌ست لێى کۆنتڕۆڵکردن و هه‌ڵوه‌شاندنى یه‌کجارى ته‌واوى هه‌رێمى عهفریینه: کۆنتڕۆڵکردنى کانتۆنى عهفریین و پاشان ناوچه‌کانى تر‌ى وه‌ک مه‌نبج-ى سه‌ر به کانتۆنى شه‌هبا له شانى خۆرئاواى ده‌ریاچه‌ى ئه‌سه‌د و، بچڕاندنى په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌و هه‌رێمه له هه‌ردوو هه‌رێمى فوڕات–( کانتۆنى کۆبانێ و گرێ سپیى)–له ناوه‌ڕاست و هه‌رێمى جه‌زیره (کانتۆنى حه‌سه‌که و قامیشلیى، که ئه‌مه‌ى دواییان به پایته‌ختى ئیداریى-سیاسیى هه‌رێم و کانتۆنه‌کان دانرا) له ئه‌وپه‌ڕى خۆرهه‌ڵات.
ئێستا پرسیارى ئه‌وه‌ى که ئایا ده‌وڵه‌تى تورکیا له قۆناغى دووه‌مى"ئۆپه‌راسیۆن"ه‌که‌یدا ده‌توانێت عهفریین و ناوچه‌کانى تر‌ى"ڕۆژئاوا"ش وا ئاسان کۆنتڕۆڵ بکات یان نا ڕاستییه‌که‌ى بابه‌تێکه، تۆ له‌لاى خۆته‌وه پێشوه‌خت بته‌وێت یان نا، ئینساندۆستیى بنوێنى یان جۆرێک ژێستى پۆپۆلیزمییانه و شعورپرژانى ئایدیۆلۆجیا، وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره زیاتر، به گرێدانه‌وه‌ى به میزانى به‌رژه‌وه‌ندى دوورمه‌وداى بژارده‌ى هێزى کۆوێنهى گشتیى جیۆپۆله‌تیک–(جوگرافیاى سیاسیى)– تورکیا-یا-سوریا، په‌یوه‌سته به جۆرى سلوکى کار و کاردانه‌وه و خاترگیرییهکانى ئێستا-ئاینده‌ى سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریکا، ڕووسیا و وڵاتانى خۆرئاوا پێش هه‌رشتیک له‌و باره‌یه‌وه، پاشان حه‌جمى تواناى سه‌ربازیى، لۆجستیى و ئیراده‌ى گشتیى و جدییه‌تى به‌ره‌ى گوتارى پڕاکتیکیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و شه‌ڕه‌که، به‌ڵام پرسیارى ئه‌وه‌ى که تورکیا چى ده‌وێ و له‌به‌رچى هه‌موو ئه‌زموون و سه‌رنجى ئه‌و وزه سیاسیى-سه‌ربازیى و سیخوڕییه‌ى زیاد له سه‌ده‌یه‌که هه‌یه‌تى و چه‌ند ساڵێکه به‌شێکى له‌سه‌ر"ڕۆژئاوا" دانه‌وه شتێکى تره و ده‌کرێت له چه‌ند خاڵێکى ساده‌دا باسى لێبکرێت، که به جۆرێک بکرێت وه‌ڵامێکى گشتییش بێت بۆ ناڕاسته‌وخۆ پرسیاره‌که‌ى سه‌ره‌تا:
1- له ئهلف و بێ–(ئه‌لفبێ یان الابجدیە)–ى سیاسیى، کارگێڕیى و ئابووریى هه‌ر شوێن و گۆشه‌یه‌کى دونیادا مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه زۆر گرنگه، که ئه‌ویش هێزگیریى ژێرخان تا سه‌رخانى "ئاسایش"ه، بۆ ئێره ئاسایشى نیشتیمانیى تورکیا—یان "ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى تورکیا". ئه‌مه ڕاستییه‌کى ساده و سه‌ره‌تاییه و، ده‌وڵه‌تى تورکیاش سروشتییه‌ن ئه‌وه ده‌زانێت. قهزییهیهکى گه‌وره‌ى نه‌ته‌وه‌یى ته‌مه‌ن پتر له سه‌ده‌یه‌ک له حه‌وزى"یهکچارچهیى"ده‌وڵه‌تى تورکیادایه، ئه‌مه سه‌ربارى بوونى پرسیارى جددیى و نهوعیى له‌سه‌ر ماهییه‌ت و ئاسۆى سیاسیى-دیموکراسیى وڵاته‌که سه‌باره‌ت به ئاینده‌ى"سفرکردنه‌وه"ى کێشه‌کانى خۆى له ناوخۆ و باش شۆڕکردنه‌وه‌ى کلتوریى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى دیموکراسیى بۆ ئاسته‌کانى خواره‌وه، ناوچه‌که و ئه‌گه‌ره‌کانى ئاستى کرانه‌وه‌ى به ڕووى سیاسه‌تى خۆرئاوا. لێره‌وه، هه‌ر گه‌شه‌یه‌ک، به‌ره‌وپێشچوون و ئه‌گه‌رى گۆڕانێکى نهوعیى و میتۆدیى هه‌م له‌سه‌ر ئاستى سیاسیى-ئیداریى-ئابووریى هه‌م له‌سه‌ر ئاستى کلتوریى-کۆمه‌ڵایه‌تیى و بهژداریى سیاسیى-دیموکراسییانه‌ى نوینهرایهتیى ڕاسته‌وخۆى ئه‌نجوومه‌نى ناحییه، شارۆچکه و شاره‌کانى"ڕۆژئاوا" ("کۆنفیدراڵیزمى دیموکراسیى")، ئیحراجى و پرسیارى جددیى ده‌هێنێته سه‌ر سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تى تورکیا له چاوى خۆرئاواوه به‌راورد به هاتنه‌ئاراى چه‌شنێکى نوێى کواڵهتیى و پۆڵێنبهندیى سیاسیى-دیموکراسیى له ڕیزبه‌ندیى ناوچه‌که، سه‌ره‌ڕاى ئه‌گه‌ر و مه‌ترسى دروستکردنى چه‌شنێک کاریگه‌ریى وێنه‌یه‌کى تر‌ى ئاگایى کلتوریى-سیاسیى-دیموکراسیى و نه‌ست و نۆستالجیاجوڵاندنى نه‌ته‌وه‌یى له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ى کوردستان له بنده‌ستى ده‌وڵه‌تى تورکیا، که ئه‌مه‌ش گریمانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى جددییه له‌سه‌ر ئاینده‌ى دوورمه‌وداى گه‌ره‌نتى ئاسایشى ناوخۆى ده‌وڵه‌تى تورکیا.
2- هه‌رێمى عهفریین (مه‌به‌ست له پانتایى جوگرافیى: کانتۆنى شه‌هبا و عهفریین له خۆرهه‌ڵاتى شانى کۆبانێ-وه تا ئه‌وپه‌ڕى خۆرئاواى کانتۆنى عهفریین)، هاوشێوه به بایه‌خى ڕاڕه‌وى ئاسۆیى جوگرافیاى سیاسیى-ئابووریى پارێزگاى که‌رکووک - موسڵ تا سوریا و ده‌ریاى ناوه‌راست بۆ ده‌وڵه‌تى ئێران و ڕاڕه‌وى ستونیى موسڵ-که‌رکووک تا خوارووى عێراق و گلۆربوونه‌وه بۆ وڵاتانى که‌نداو و که‌نداوى فارس بۆ ده‌وڵه‌تى تورکیا، گرنگیى و بایه‌خى خۆى هه‌یه و به په‌رچه‌مى جوگرافیى سیاسیى-ستراتیجیى تورکیا-سوریا ده‌ناسرێت. به جێگیربوونى هێز، سه‌رپێکه‌وتن و ئیدى سه‌قامگیربوونى ئاینده‌ى ئیداره‌ى سیاسیى "ڕۆژئاوا" و له‌حیمکردن و یه‌کگرتنه‌وه‌ى ته‌واوى هه‌رێم و کانتۆنه‌کان له ئه‌وپه‌ڕى خۆرهه‌ڵاته‌وه تا ئه‌وپه‌ڕى به‌رى خۆرئاواى نزیک له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له‌نێو گریمانه و ئه‌گه‌رى دانپێدانراوى ده‌ستورى نوێى سوریاى زۆرینه نه‌ته‌وه عه‌ره‌ب، په‌یوه‌ندییه سیاسیى-دیبلۆماسیى و ئابوورییه‌کانى نێوان تورکیا-سوریا ڕاسته‌وخۆ تا ئاستێکى زۆر له‌سه‌ر بنه‌ماى دوولایه‌نه به جۆرێک ده‌پچڕێ و ئاسته‌نگى بۆ دروست ده‌بێت. جۆرێک میدیۆم و لایه‌نێکى تر دێته‌ناوه‌وه و بنه‌ماى ڕابردووى هاوکێشه‌ى په‌یوه‌ندییه‌که به جۆرێک ده‌گۆڕێت بۆ سێ لایه‌نه، که قه‌واره‌ى ئیداره‌ى سیاسیى نوێیه‌که‌ى کوردانى"ڕۆژئاوا"یه و لایه‌ن و بڕیاربهدهستێکى گرنگى ئاینده‌ى جۆرى سه‌قامگیریى سیاسیى سنوور، ژینگه‌یى-ئاودێریى، سیاسیى-ئابووریى و نه‌وتیى نێوه‌نده‌که ده‌بێت له دیفاکتۆى حه‌وزى جیۆسیاسیى خۆیدا. گریمانه‌ى ئه‌م هاوکێشه نوێیه‌ش نه‌ک ده‌وڵه‌تى تورکیا، ته‌نانه‌ت خودى ئاینده و ئێستاى حکومه‌تى سوریا و هیچ دهوڵهتانێکى ناوچه‌یى–(ئێران، ئه‌رده‌ن، سعودییه، ولاتانى که‌نداو و ته‌نانه‌ت عێراق)–و زلهێزه‌کانى جیهانییش، به تایبه‌ت ئه‌مریکا و ڕووسیا به‌و جۆر و سکێچه، له‌سه‌ر حسابى تێکدانى ئاینده‌ى سه‌قامگیریى و ئاسایشى په‌یوه‌ندییه سیاسیى-دیبلۆماسیى و ئابوورییه‌کانى هه‌ردوو وڵاتى تورکیا-سوریاى ئێستا و نوێ، قبوڵیان نییه و له به‌رژه‌وه‌ندییان نییه. هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ى بۆیان بڕه‌خسێت، بۆ هه‌ریه‌ک له‌م ده‌وڵه‌ت و هێزکاره ستراتیجییانه "پاراستنى یه‌کپارچه‌یى" ئاسایشى چالاکیى و زانیاریى پشت په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیى-سیاسییه‌کان دوولایه‌نه له ئاستى په‌یوه‌ندى ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌وڵه‌ت ڕاسته‌وخۆ گرنگه، نه‌ک قوتکردنهوهى میدیۆم و لایه‌نێکى تر‌ى شوناس نادهوڵهتیى-دیبلۆماسیى بۆناو په‌یوه‌ندییه‌که (لایه‌نى کورد) و، جۆرێک بهنامهرکهزییکردن و ده‌به‌نگانه بارگرانکردنى پڕۆسیجهرى ڕاسته‌وخۆى ئالوگۆڕییهکان له‌م نێوانه‌دا. ئه‌زموونى سه‌رئێشه‌ى سیاسیى-ئیداریى عێراقى دواى 2003 له‌به‌رده‌سته و، هه‌ر یه‌ک له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن. (تێبینییه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ى باسه گشتییه‌که: ئێستا ئه‌مه‌ریکا، به پڕۆژه‌یه‌ک له پشته‌وه، له‌ڕێگه‌ى حکومه‌تى عێراقه‌وه، عێراقیش له‌ڕێگه‌ى وڵاتانى ده‌ورووبه‌ر، له هه‌وڵى"ڕاستکردنه‌وه‌ى سومعه و ڕابردووى خۆى"هتى له قۆناغى نوێى دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ر له عێراقدا...)
3- نکۆڵى له‌وه ناکرێت، ده‌وڵه‌تى تورکیا هه‌ژموونێکى گه‌وره و تا ئهندازهیهکى باش جوڵه‌ى سه‌قامگیریى-ناسه‌قامگیریى به‌سه‌ر ئاستى سیاسه‌ت و ئابووریى ناوچه‌که و به چه‌شنێک له جیهان هه‌یه. خودى ئه‌م هه‌ژموونه‌ى ئێستاشى هۆکار ژیرخانى پله‌وپایه و پرێستیژى ماشێنکاریى، کاڵاکاریى، ده‌ست و په‌نجه ڕهنگینیى سه‌رمایه‌گوزاریى و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه پێگه جیۆپۆله‌تیکییه فیزیکییهکهیهتى سه‌ره‌تا به‌ر له هه‌رشتێکى تر‌ى تیۆریى - مه‌جازیى سهرخانیى و شتانێکى ناماتریالیستیکیى، که لێى به‌هره‌مه‌نده و توانیوێتى به هۆیه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک له پاڵ ده‌وڵه‌ته زلهێزه ناوچه‌یى و جیهانییه‌کان ببێته گه‌مه‌که‌ر و گوێلێگیراوێکى حساببۆکراو له ئاست هاوکێشه‌ى سه‌قامگیریى و پارسه‌نگ ڕاگرتنى ئاسایشى سیاسیى، هێڵى وزه و ماکرۆ - ئابووریى ناوچه‌که و به‌شێک له جیهان و به پێچه‌وانه‌شه‌وه (ئێران، عێراق، وڵاتانى که‌نداو، حه‌وزى شام، مه‌دخه‌لى ئه‌وروپا، ڕووسیا، ئازه‌ربایجان و حه‌وزى ده‌ریاى قهزویین...هتد). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌ک ده‌زانرێت ئه‌م وڵاته ئه‌ندامى"ناتۆ"-ى ئه‌مه‌ریکایه و، یه‌کێکه له گه‌وره‌تریین و بهئهزموونتریین هێزه سه‌ربازییه‌کانى ناوچه‌که. جگه له ده‌وڵه‌تى ئێسڕائیل و تورکیا، هیچ هێزێکى جیۆسیاسیى ستراتیجیى و سه‌ربازیى کاریگه‌ر نییه بتوانێت شوێنى ئه‌گه‌رى له‌ده‌ستدانى ئه‌م دوو هێزه"هاوپه‌یمان"ه بۆ ئه‌مه‌ریکا به پله‌ى یه‌ک بگرێته‌وه له ناوچه‌که، به تایبه‌ت کاتێک تۆ نه‌یارێکى مێژوویى سڕ و هه‌رده‌م له‌سه‌رپێ له به‌رامبه‌رت هه‌بێت که ڕووسیایه و ته‌نیا هاوپه‌یمانێکى گرنگیش هه‌یبێت به ڕووى حه‌وزى ده‌ریاى سپیى ناوه‌ڕاست هه‌ر مه‌نفه‌زێک له خاکى حکومه‌تى سوریایه، که پێگه‌ى بزنسى کۆمپانیا و ته‌نیا شوێنى بنکه سهربازییهکانیهتى له‌و ناوچه‌یه و له دواى 2011 قۆناغ به قۆناغ بۆى کشاوه (ئۆکتۆبه‌رى 2015: له‌سه‌ر داواى سوریا به ڕه‌سمیى هاتنه‌ناوه‌وه). به‌ڵام پێده‌چێت هێشتا هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاسۆى گه‌ره‌نتیى ته‌واو تۆکمه و بۆ دوورمه‌ودا ئارامبه‌خش نه‌بێت به خواستى باڵاى ئاسایشى ده‌وڵه‌تى تورکیا. گریمانه‌ى یه‌کگرتن و بهدیفاکتۆبوونیى کۆى ڕاسته‌هێڵى نه‌خشه‌ى ئیداره‌ى سیاسیى"ڕۆژئاوا"و ئه‌گه‌رى هاتنه‌ئاراى لهحیمبوونى جۆره دهرچهڕێیهکى په‌یوه‌ندیى سیاسیى-دیبلۆماسیى و ئابووریى له‌گه‌ڵ قۆناغى نه‌خشه‌یه‌کى نوێى سیاسیى-دیبلۆماسیى و جوگرافیى هه‌رێمى باشوور ده‌توانیت ببێت به جۆرێک بژارده و به‌دیلێکى تر‌ى په‌یوه‌ندى به‌ستن و نزیکبوونه‌وه به حه‌وزى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له‌پێش سه‌رنجى هه‌ندێک له وڵاتانى ده‌ورووبه‌ر و پشتبه‌ستوو به ڕاڕه‌وى جیۆپۆلهتیکیى تورکیاى هه‌ژموونکار (به تایبه‌ت ڕووسیا و هه‌ندێک له وڵاتانى سه‌ر ده‌ریاى قهزویین)، که ئه‌مه‌ش لاوازکردنى به‌لاى که‌مه‌وه نه‌ختێک له پێگه جیۆسیاسیى-ئابوورییه‌که‌ى تورکیایه و، "ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ده‌وڵه‌تى تورکیا"ش–(یان به مانایه‌کى تر"ده‌وڵه‌تى قوڵ": "الدولە العمیقە"... به‌رده‌وامیى درێژه‌ى هه‌مان زاراوه بۆ یه‌که‌مجار دروستبوو، نه‌وه‌ده‌کان له تورکیا، به‌ڵام له دواى 2003 وه به گوتارێکى نوێى پۆپۆلیزمییانه و دیماگۆجیى نیۆعوسمانیزمییانهوه)– به هیچ جۆرێک سازش له‌سه‌ر ئه‌و"نه‌خت"و بڕه‌ش ناکات، ئه‌گه‌رچى به‌لاى ده‌وڵه‌تى تورکیاوه، به‌راورد به گه‌وره‌یى حه‌جمى پێگه جیۆپۆلهتیکییهکهى، ئه‌وه بۆ داهاتوو شتێکى ئه‌وتۆش نه‌بێت. هه‌ربۆیه، له هه‌ردوو لاى سنورى هه‌رێمى باشوور و ڕۆژئاواى کوردستان به جۆرێک که‌ڵبه‌ى سیاسیى-سه‌ربازیى خۆى لێ گیرکردووه و، زۆر ڕژد چاوى له‌سه‌رێتى و ده‌خوازێت گریمانه‌ى ئه‌م نه‌خشه‌یه نه‌ک هه‌ر بۆ ئاینده‌ى دوور سهرڕێنهگرێ و بهدیفاکتۆنهبێت، به‌ڵکو ده‌رفه‌تى بچووکتریین جوڵه‌ى په‌یوه‌ندى سیاسیى-دیبلۆماسیى و سه‌ربازیى له‌و نێوانه‌شدا بۆ ئێستاش نه‌بێت، به تایبه‌ت له ئاستى په‌یوه‌ندیى و هاریکاریى هێزه سیاسیى-سه‌ربازییه‌کانى کوردانى باکور و"ڕۆژئاوا".
ئێستا ده‌وڵه‌تى تورکیا له‌سه‌ر سنورى"ڕۆژئاوا"یه و ناڕاسته‌وخۆ بڕێکى زۆر قورسایى سیاسیى-سه‌ربازیى خۆى له‌وێ شوێنگیرکردووه. ده‌ستى له مهسهحایهکى گرنگ و ستراتیجیى خاکه‌که‌ى تووندکردووه و ڕه‌نگه هه‌رواش ئاسان و بێ به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستى نه‌بێته‌وه، که ڕووبه‌رێکى زیاتر له 1600 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و له هه‌وڵیشدایه ده‌ستبه‌سه‌ر ته‌واوى هه‌رێمى عهفرییندا بگرێ–(کانتۆنى عهفریین و شارۆچکه‌ى مه‌نبج له کانتۆنى شه‌هبا)–و له‌گه‌ڵ نیمچه سێ گۆشه‌ى ناوچه کۆنتڕۆڵکراوه‌کانى تر‌ى–(جه‌ڕابلوس له شانى خۆرئاواى کۆبانێ، باب له خوارووى جه‌ڕابلوس و عه‌زاز له شانى ڕۆژهه‌ڵاتى کانتۆنى عهفریین)– پێکه‌وه فراوانتر له‌گرێ بدا و شێوه ئه‌ندازه‌ییه‌که بکاته جۆرێک لاکێشه‌یى و جێگا هێزى پرۆکسیى و جیهادییه‌کانى نزیک له خۆى (سوپاى سوریاى ئازاد، به‌ره‌ى فه‌تحى شام یان به‌ره‌ى نوسره، به‌ره‌ى ئه‌حرارى شام، بزووتنه‌وه‌ى نورهدیین زهنکیى، فه‌یله‌قى سوڵتان موراد... هتد). له دواجاریشدا نوێنه‌رایه‌تیى ئینتیماى سیاسیى هه‌موو ئه‌م ناوچه کۆنتڕۆڵکراوانهش وه‌ک کارتى هێز سه‌رئه‌نجام بخاتهنێو سات وسه‌ودا و سه‌ر مێزى دانوستانه‌کانى نه‌خشه‌ى نوێى سیاسیى سوریا و دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسیى و ئه‌گه‌ره‌کان له‌سه‌ر ئاینده‌ى ئاسایشى وڵاته‌که‌ى خۆى. بۆ ده‌وڵه‌تى تورکیا، ڕووسیا، ئه‌مه‌ریکا و ته‌نانه‌ت ئێرانیش پێگه و مهساحهى ئاینده‌ى نوێنه‌رایه‌تیى ئینتیماى سیاسیى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان له سوریاى ئێستا و نوێ‌دا مه‌سه‌له‌یه‌کى حهیهویى و چاره‌نووسسازه و، بۆ هه‌ریه‌که و له لایه‌ک ئه‌م پرسه کێبڕکێیه‌کى به‌هێزه. ده‌وڵه‌تى تورکیا، به زیاتر کۆنتڕۆڵکردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى پێگه ستراتیجیى و هه‌ستیاره‌کان له سوریا له ڕێگه‌ى تهجهیزکردنى هێزه‌کانى نزیک له خۆیه‌وه، ده‌توانێت ببێته بکه‌رێکى سیاسیى گوێلێگیرا و کاریگه‌ر له پشت مهشههدهکانهوه. هه‌تا زیاتر قورسایى خۆى له‌نێو بڕیارى سیاسیى ئاینده‌ى سوریا دابنێت (ناڕاسته‌وخۆ کۆنتڕۆڵکردنى مهساحهى خاک و گه‌ره‌نتى وه‌رگرتنى نوێنه‌رایه‌تیى ئینتیما و وه‌فاداریى سیاسیى)، زیاتر ده‌توانێت ئاینده‌ى خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆى له بڕیارى سیاسیى سوریاى ئێستا و نوێ‌دا به گشتیى بسه‌لمێنێ و بتوانێت له‌م ڕووه‌شه‌وه هه‌رنه‌بێت به‌هۆى ئه‌و قورساییه سیاسییه‌ى بۆى چنگگیردهبێت له‌وێ ڕۆڵى له نهخشهگۆڕین و لاوازکردنى ئاینده‌ى پێگه‌ى"رۆژئاوا" پێ بگێڕێت.
هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ى په‌یوه‌نددار:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست