کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی و یه‌کێتی پێشتر ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین بوون

Wednesday, 24/01/2018, 20:22


تورکیا به‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ ئه‌م داخوازیانه‌ی له‌ یه‌کێتی و پارتی کردووه‌
تورکیا هه‌میشه‌ بۆ هه‌موو هه‌وڵه‌ دوژمنکار و داگیرکارییه‌کانی له‌سه‌ر کوردستان و به‌تایبه‌تی شه‌ڕی دژ به‌ شۆڕشگێڕانی په‌که‌که‌ و ده‌ستکه‌وته‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان هه‌وڵی داوه‌ هێزه‌کانی باشووری کوردستان بباته‌ ‌به‌ره‌ی خۆیه‌وه‌.
به‌هۆی لاوازی و بێئیراده‌یی یان، هه‌ندێک له‌لایه‌نه‌کانی باشوور له‌ کات و زه‌مانی جیاوازدا له‌و‌به‌ره‌یه‌دا جێیان گرتووه‌.
تورکیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینیش داوای هاوکاری له‌ هێزه‌کانی باشووری کوردستان کردووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌رله‌ ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ سه‌رکۆنسوڵی تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان هاکان کاراچای، سه‌ردانی یه‌کێتی و پارتی کردووه‌، چواری ئه‌م مانگه‌ کاراچای له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و 14ی مانگیش له‌گه‌ڵ یه‌کێتی کۆبووه‌ته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ وه‌رمگرتووه‌، کاراچای داوای له‌ یه‌کێتی و پارتی کردووه‌ که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین بێده‌نگبن و له‌ میدیاکانیانه‌وه‌ دژایه‌تی یان نه‌که‌ن، به‌ڵکو داواشی لێکردوون له‌ڕووی میدیانه‌وه‌ هاوکاری تورکیا بکه‌ن.
داوایه‌کی دیکه‌ی کاراچا ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ هه‌ردوولا له‌ هه‌رێمه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ڕێگه‌ به‌ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵک و چالاکی جه‌ماوه‌ی نه‌ده‌ن دژ به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌.
هه‌رچی یه‌کێتی نشتیمانی کوردستانه‌ ڕاشکاوانه‌ به‌ سه‌رکۆنسوڵی تورکیایان گوتووه‌ که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌و ئه‌وان ناتوانن هاوکاریان بن و ناشتوانن ڕێگه‌ له‌ چالاکییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان بگرن، وه‌لێ له‌ناو خودی یه‌کێتیدا له‌ڕووی میدیاییه‌وه‌ دوو ڕای جیاواز له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رکه‌وتووه‌، یه‌کێک ئه‌وه‌ی که‌ هاوسه‌نگی بپارێزن و ڕایه‌کی تر که‌ ڕاستیه‌کان وه‌ک خۆی بگوازنه‌وه‌، تا ئێستا ڕای دووهه‌م ده‌بینرێت.
هه‌رچی پارتی دیموکراته‌ بێ دودڵی پشتیوانی خۆی بۆ تورکیا نیشانداوه‌، له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌ پارتی حزبه‌ کلکه‌کانی خۆی له‌ ئه‌نه‌که‌سه‌ هاندا که‌ شه‌ڕه‌که‌ وه‌ک شه‌ڕی په‌که‌که‌ و تورکیا له‌ ڕۆژئاوا نیشان بده‌ن، جگه‌ له‌وه‌ چه‌ته‌کانی (جیش نوخبه‌) که‌ پێشتر ناویان که‌تیبه‌ی ئازادی بوو سه‌ربه‌ ئه‌نه‌که‌سه‌ن له‌گه‌ڵ سوپای تورک له‌ هێرشی سه‌ر عه‌فرین جێگه‌ ده‌گرن که‌ دیارترین که‌سه‌کانی ناویان عه‌بدولعه‌زیز ته‌مۆیه‌ پێشتر له‌ هێرشی تورکیا بۆ سه‌رێکانی کانتۆی جزیره‌ بریندار ببووه‌ و له‌ تورکیا چاره‌سه‌ر کرا.
له‌ ڕووی ڕێکه‌وتنی میدیاییه‌وه‌ هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی هه‌واڵه‌کانی ئاژانسی ئانادۆڵی سه‌ربه‌ ئه‌ردۆغان وه‌ک سه‌رچاوه‌ نیشان ده‌ده‌ن و تیڤییه‌کانیان ڕاسته‌وخۆ قسه‌کانی ئه‌ردۆغان و حکومه‌تی تورکیا ده‌گوازنه‌وه‌ و ڕاو بۆچوونی ڕووسه‌کان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ وه‌رده‌گرن.
بۆ ڕێگری کردن له‌ چالاکی جه‌ماوه‌ریش پارتی له‌ هه‌ولێر هه‌موو چالاکییه‌کی دژ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین سنوردار کردووه‌ و له‌ دهۆکیش ڕێگه‌ی نه‌دا چالاکی بکرێت و هێرشی کرده‌ سه‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کۆببوونه‌وه‌ و دوو که‌سی لێ ده‌ستگیرکردن، هه‌روه‌ها پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌و که‌سانه‌ کردووه‌ که‌ له‌به‌رده‌م کۆنسوڵخانه‌ی تورکیا چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە