عەفرینیش خوشکى کۆبانییە
Sunday, 21/01/2018, 23:32
کوان ئەوکەسانەى کە ئەیانوت سەرەراى تێبینیەکانم لەسەر دەسەڵات ،بەڵام دەنگم بۆ سەربەخۆى بوو نەک حزبەکان، کوان ئەوکەسانەى کە وێنەى پەنجەیان بڵاودەکردەوە ئەیانوت پەنجەیەک بۆ ریفراندۆم سەربەخۆى نەبێت بۆچى باشە؟ کوان ئەو رۆشنبیر و شاعیر و هوتاف کێشە ساختەچیانەى کە شینیان بۆسەربەخۆى و کورد ئەکرد،؟کوان ئەو مەلا درۆزنانەى ئەیانوت ئەوەى دەنگ نەدات بەسەربەخۆیى دین وئیمانى لاوازە، وڵاتى ژێر دەستە عیبادەت و تاعەتى قبول نى یە؟ کوا ئەو پێڕِە ماستاوچى یە کە ئەیانوت کورد لەسەر دەستى بستە باڵا سەربەخۆ دەبێت، کوا نمونە و وێنەکانى ئەو دوو ِروو کاسە لێسانەى ئەچوونە شاخ و یان پاسپۆرتیان ئەدڕِاند، ئەیانوت تەواو ئیدى پێویستمان بە بەغدا نەما سەربەخۆ دەبین..
ئەوەتا ئەوە دەبینین داگیرکەرى تورک، بەچکەکانى ئەتاتورک و زۆڵەکانى ئەردۆگان، هێرش و پەلامار بۆ سەر عفرین و رۆژاوا دەکەن . ئەى کوان کوردە عەیارە بیست و چوارەکان، بۆ ورتەیەک بەیاننامەیەک. هەڵوێستێَک کاردانەوەیەک؟ هیچیان نابینین،؟! بۆ مەگەر تەنها ئەو بستە خاکەى کڵاو سوربۆتە دیکتاتۆرى کوردستانە وهەر ئەو شوێنە پێویستى بەسەربەخۆییە؟ بۆتەنها خەڵکى باشوور ژێردەستەى مەسعود کوردن و ئازادیان لێ زەوتکراوە.؟!. ئەوەتا ببینن چۆن رژێمى داگیرکار و هۆڤى تورک، خەریکى چ پیلان وداگیرکارییەکە، کە دڵنیابن زۆریش ،چۆن داعش بەو هەموو دڕِندەیى و تیرۆریستیەى خۆیەوە لەسەردەستى شێرە کوڕان و کچان لەکۆبانى لووتى شکا، چارەنووسى ئەردۆغان و سوپاکەشى لەوە باشتر نابێت. ئەوەى کورد بێت، ئەوەى خۆى بە رۆڵەى کورد و دڵسۆزى ئەم خاکە بزانێت، لەناخەوە پێى ناخۆشە ودوعا دەکات، هیوا دەخوازێت کە شەرڤانان و رۆڵە بەجەرگ و بوێرەکانى رۆژئاوا سەربکەوێت، کەچى تۆ ببینە لێرە لەم بەناو حکومەت و دەسەڵاتە کوردییە، چەتەکانى پارتى و بارزانى، سەرلێشێواوەکان و پیاوەکانى ئەردۆغان بسکەى سمێڵیان دێت و زۆریان پێخۆشە وئەڵیێت رۆنى سەگ لەقەلبیان ئەدرێت. تۆ سەیرى میدیا و کەناڵە درۆزن و ساختەچى و بەکرێگیراوەکانیان بکە، چۆن لەبەرژەوەندى دوژمن و سوپاى داگیرکار هەواڵ بلاودەکەنەوە باسى ئەو لەشکرکێشیە ئەکەن.
ئەبێت لەکورد و سەرکردەکانى بێ خەمتر و دەستەوەستان تر هەبێت؟ ئەبێت لەکورد و میللەتى ئێمە پەرتەوازەتر و شەق شڕِِتر هەبێت، ئەبێت لەئێمە بێ ئەزموونتر و دەست و پێ سپى تر هەبێت؟ بێگومان نەبووە ونابێت، تۆ بڕِوانە ئەو لەشکرکێشیە کە دەکرێت نە بەتەنیا بۆ سەر عفرین و رۆژئاوایە، بگرە بۆسەر تەواوى کورد و ژێر پێخستنى ویستو ئیرادەى کوردە، وەک چۆن دوێنى عەبادى لووتى سەرانى باشوورى شکاند و خستنیەوە قاوغەکەى خۆیان، بەغیرەتێکیش نەبوو هیچ بڵێت،بگرە بەمەمنونى چونەوە باوەشى پۆزشیشیان بۆ هێنایەوە ، کە ئەوە نەک لەروى سیاسى یەوە، بگرە لەروى دەروونى و مەعنەویشەوە گەورەترین شکست و دۆڕاندن بوو بۆکورد، ئەوەى پیشانى یار و نەیارانى دا کە کورد چەندێک شەڕِِِکەر و ئازاو قارەمان بن، لەبەرامبەر هەموو چەک و هێرشێکدا خۆرابگرن، دیسان ئەتوانرێت لەرێگەى خۆیان و بەدەستى خۆیان بیانتوێنینەوە. ئەردۆغانیش لەسەر ئەو سیاسەت و بەرنامەیە ئەیەوێت هەمان کار لە رۆژئاوا تاقی بکاتەوە، بەڵام بۆ ئەو ئەستەمە چونکە ، شەرڤانان و گەریلاکانى پەیەدە نموونەى قارەمانى وئیرادەن، ئەوان خاوەن ئایدءلۆژیا و بەرنامەیەکى روون و بەرچاون، هەروەها لاى وان سەرکەوتنى کورد و دۆزو شۆڕِشەکەى لەسەرو هەموو شتێکەوەیە، پارەو وموڵک و سامان و گەندەڵى و دزى، لەوێ وەک ئێرە نەبۆتە مۆدیل و دیاردە، هەموان لەسەر بەرنامەو رێچکەیەکى دروست و روون پەرەوەردە کراون، لەلایەن یەک سەرکردایەتى و یەک هێزەوە بەڕێوە دەبرێن ، فرەکوێخایى جێگەى نابێتەوە. هەموان بۆ یەک مەبەست و ئامانج لە سەنگەردان.لەوێندەر کێ زیاتر پلە پۆستى بەرزتربێت ئەبێت لەهەموان زیاتر خەمخۆر و بەرپرسیارتربێت، لەوێ بەرپرس و پلەدارەکان ناچنە دواى دواوە بەدەم نۆشینى بادەو سەماى کچى سۆزانی وقومار و حسابکردنى پارە وداهاتى دزراو، رابەرایەتى شەڕ ناکەن. ئەوان ئەبێت بۆخۆیان ریزى پێشەوە بگرن، ئەبێت لەپێش کوڕو کچى هەر کەسێک، کوڕ کچى خۆیان گیان بەخت بکات. ئەوان بەئایدۆلۆژیایەک راهێنراو و گۆشکراون کە شکست و خۆبەدەستەودان و هەڵهاتن لایان بوونى نى یە ،لەفەرهەنگى خەبات و تێکۆشانى ئەواندا شتێک نى یە بەناوى ئەستەم و مەحاڵ. هەربۆیە تورکیاى خوێن رێژ و فاشى کە بەپێنجەم سوپاى جیهان ئەژمار ئەکرێت و خاوەنى چەندەها چەکى جۆراو جۆر وتەکنیک و تەکتیکە،کەچى لەبەردەم کلاشینکۆفێکى سادەو ساکارى ژنە شەرڤانێک خۆى راناگرێت.لەوێ ژنان بۆگێرانەوەى شکۆ و ناموسى کورد لەسەنگەردان، لێرەش سمێڵ زڵ وعەقڵ بەستوەکان ئازایى بوێرى خۆیان لە کوشتنى ژنان بەناوى شەرەفدا دەبیننەوە. وەک خۆیان لەو رووە وە زۆر شەرەف مەند و سەربەرز بن.. رژێمى تورکیا و بەچکەکانى ئەتاتورک و زۆڵە عوسمانیەکان با زۆرباش لایان روون بێت چۆن لەکۆبانى و سەرێ کانى و ترپا سپى و مینبەج ، هەواڵى سەرکەوتن و خۆشیمان بیست، دوژمن روو رەش سەرشۆر و کلک لەنێو گەڵ بەزى، دڵنیابن بۆ ئەم جارەش هەمان هەواڵ لەرێگەیە . جا پێم خۆشە بە بەچکە جاش و نۆکەرەکانى ئەردۆغان( پارتى و یەکگرتوو) بڵێم کە چاگترە ئەوانیش پێیان خۆش بێت بەسەرکەوتنى بەرەى گەل و گەریلا، ئەو هیوایە بخوازن. چونکە ئەگەر رژێمى تورکیا تۆزێک قیمەت و نرخیان بۆدادەنێت و،بەپارەیەکى کەم دەیانکاتە کۆیلەى خۆى و پاس یان پێدەکات، ئەوا با باش بزانن لەبەر خاترى ئەو هێزەیە کە خەو و خۆراکى لە تورکیا و سوپاکەى حەرامکردوە، خۆ گەرخوانەکردە ئەوان نەمێنێن و لەناوبچن، ئەوا لاى ئەردۆغان و چەتەکانى یەڵدرم نرخیان وەک (شەمدین ساکیک *).و سیخورەکانى دیکەدەبێت و ،هەرکات کارى پێیان نەما وەک دێڵە بەبا بەرەڵاتان دەکات.
* شەمدین ساکیک: فەرماندەیەکى پەکەکەو بوو، لەژێرەوە سیخورى تورکیا بوو، کاتێک پەکەکە پێى زانى ویستى لێپرسینەوەى لەگەڵ بکات، هەڵهات بۆ ژێردەسەڵاتى پارتى، رژێمى تورکیاش بۆ ئەوەى بیکات بەدەست کەوت و ترساندنى پەکەکە، لەسیناریۆیەکى دروستکراودا بە کۆپتەر فڕاندى. ئەوشتەشى زۆر گەورە کرد، پاشانیش کە زانى هیچ ئاکامى نى یە و نابێتە هۆکارێک بۆساردکردنەوەى گەریلا و بەرخۆدانى پەکەکە. ئەو مەسەلەیەى وەلانا.شەمدینیشى بەرەڵا و بێ نرخکرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست