ئاخ بۆ حاڵی نەتەوەیەک پێویستی بە قارەمان هەبێت
Tuesday, 16/01/2018, 23:42
بە باوەڕی پێشینیان،قارەمان کەسێک بوو کە دەیتووانی بچێتە ناو دونیای رۆحی مردووکان و زیندوو بگەڕێتەوە.قارەمانچێتی لە پلەی یەکەمدا،ڕەنگداونەوەی ترس لە مردن بوو.ئێمەش جوامێری رووبەڕوو بوو لەگەڵ مەرگ ستایش دەکەین و بەرزترین و قووڵترین دەستخۆشی خۆمان پێشکەشی شەهامەتێکی لەو شێوەیەی دەکەین..
پاڵەوانەکانی نەتەوەیی بەگشتی لەم جۆرەنە.زۆربەی خۆشیەکانمان دەینداری کەسانێکین کەلە گۆرەپانەکانی ترس ئافراندنی ژیاندا هەنگاوی زیاتریان داناوە.گەشەکردنی خۆشەویستی رۆژانەی کەسە ناسراوەکان یانیش هەمان (celebrity) هیمای نەبوونی وەها قارەمانگەلێکیە.
ئەم ڕەهەندە وەها دێتە پێش چاو کە ئیتر کەس توانایی رووبەروو بوونەوەی لەگەڵ مەرگ نییە.هیچکەس نایهەوەی شەرەفی پۆشاڵی خۆی بخاتە مەترسێەوە.
دۆخی شڵەژاوی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەمرۆمان،بەم جۆرەیە کە ڕۆشنبیران دەردەکانی خۆیان لەپێشەوەی دەردەکانی کۆمەڵگە داناوە.پیاوانی ئایینی و سیاسەتمەداران لەناو داوی پاراستنی دەسەڵات گرفتار بوونە و خوێندکاران و توێژی فەرهەنگی پەناهەندی کەرتی ئەهڵی بوونە.
کۆمەڵێک وشەی هاوشێوەی"بزووتنەوەکانی کوێر،ناڕەزایەتی دەستکورتەکان،بێ ڕیشە،بزووتنەوەی برسێەکان،پێ پەتیەکان،سێگۆشەی شووم،پلانگێری نەیاران،داعشیەکانی نیشتیمان،ناڕەسەن و زبڵ"کە بۆ پێناسەی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دووایانە بکار دەهێندری نیشانەی ترسی نووخبەکانی رۆشنبیری و ئامرازی تێکچوونی دۆخکە و لەدەستچوونی پێگاکانی کۆمەڵایەتی ـ سیاسی ئاشکرایە کە لەم ساڵانەی دواییدا لە کردەوی خۆیاندا دروستیان کردوە.
ئەگەر ناڕەزایەتیەکان سەرۆکی نییە،ئەمە نابێتە ڕەخنە لە هەڵەی کاری خۆپێشاندەران،بەڵکوو دەبێ ئەم ڕەخنەیە رووبەرووی کەسانێک بکرێتەوە کە تەمەنێک خۆیان بە سەرۆکی هزری و پراکتیکی کۆمەڵگا دەزانی و ئەمرۆکە لەناو بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵ دەسەڵات نووقم بوونە.بەڕاستی لەسەر ئەم باوەڕە پێداگری دەکەم کە رووداوەکانی ئەم دوایانە نابێت لەسەر کەمتەرخەمی و قەدەرنەزانی خۆپێشاندەرە ناڕازییەکان بنووسین،بەڵکوو باشتر وایە ئەمە بکەینە بەڵگەیەکی بەهێز بۆ ناکارامەیی پێش قەرەوڵەکانی کۆمەڵگە.
لەلایەکی تر سیاسەتی بەکەرەستە کردنی نووخبەکان،ئومێد بەداهاتوویەکی رووناکی داپۆشیوە و لەولای تریشەوە بێ باوەڕی نووخبەکانی ڕۆشنبیری سەبارەت بە دەرد و ڕەنجی جەماوەری خۆیان،چاوەڕوانی لە هەر ڕۆشنبیرێک بێهوودە کردوە.مەگەر جگە لەم لەم شڵەژاوییەی ئێستا دەبێ چ چاوەڕوانییەکی ترمان لە کۆمەڵگایە هەبێت کە تێدا نە سیاسیەکان و نە ڕۆشنبیران دەتوان هیچ کارێکی ئەنجامبدەن و نە ڕۆشنبیرەکانی ئامادەنە باج بدەن و خۆراگری بکەن لەدژی سیاسەتە چەوتەکانی دەسەڵات.
ئێستا بە ڕەحمەتی نووخبەکانی فیکری و ئامرازی،کۆمەڵگە گەویشتۆتە ئەم بلۆقە کۆمەڵایەتیە کە لە قارەمانپروەری تێپەرێت،باشترە ئەم تێپەربوونە بەدوعای خێر وەربگرین.ئیتر کۆمەڵگاکەمان ئیزنی دەرکەوتنی پاڵەوانی کاغەزی نادات و مەیدانەکەش بۆ ژیانەوەیان زۆر تەسکتر بۆتەوە،مەگەر ئەویکە هاوکات هەنگاو بەهەنگاو لەگەڵ ئەو شوێنانەی کە لەکۆنترۆڵیاندایە و دەنگی لێوەدێ وەک مینبەرەکان،دەرد و ڕەنج و دەنگی جەماوەر گوێ لێبگیری.
لە کۆمەڵگایەکی زیندوو و عەقڵانی،ڕێزوخۆشەویستی مرۆڤەکان نەلەسەر بنەمای بەڵێن و پەیمانی ئەوانە بەڵکوو لەسەر بنەمای قازانجێکە کە بەخەڵکی خۆیانی دەگەێنن.
کەوایە سەردەمی بەرهەم بەخشی قارەمانەکانی بیروهزری و ئامرازی کۆتایی پێهاتووە و باشترە هەموومان بیر لە دەستپێکی وەرزێکی نوێ بکەینەوە و دوایین بەجێماوی دەسەڵاتداری سەردەمی کۆنەپارێزیش لەبیر خۆمان بەرینەوە.
هەرچەندە وا ئەندێشە دەکرێت کە ئاگری ناڕەزاتیەکانی ئەم دوایانە دامرکێندراوە،بەڵام ئەوە بەمانای گۆڕینی دۆخەکە نییە،تەنیا پێداچوونەوە و ڕێفۆرمی شۆڕشگێری لەهەموو بوارەکاندا دەتوانی وەڵامدەرەوی خواستەکانی سەرکووتکراو بێت.بەپێچەوانەی ئەمەش،کڵپەی دووبارەی ئاگری ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری،داوێنی زۆربەیان دەسووتێنی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست