کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا رێفڕاندۆم لە کوردستانی عێڕآق پڕۆژەی کوردەکان بوو یان وڵاتانی ناوچەکە؟

Tuesday, 16/01/2018, 23:01


ئەووتارە بۆ تەوای ئەو کردە ساویلکانەیە کە وایاندەزانی رێفڕآندۆم لە باشوری کوردستان پڕۆژەیەکی کوردیە! یەکێک لە گرینگترین بنەماکانی کارناسی ولێکۆڵینەوەکان بۆ ناساندنی ئامراز یا ئامرازەکانی دژە یاسا یا خود جورمێک، ئەوەیە کە کێ قازانج لەو جورمە / خەتا / دەکا؟ دوای رێفڕآندۆم کێ دۆڕاندی؟ کێ بردیەوە؟ دەتوانین بە و شیوەی خواروودەست نیشآنی بکەین وقامکی لە سەر داگرین.
یەک: براوەکان: دەوڵەتی ناوەندیی عێڕاق. ئەو دەوڵەتە زیاتر لە نیوەی باشووری کوردستانی بە هاسان خستەوە ژێڕ چەنگی خۆی! زۆرترین چاڵاوە نەفتیەکان، خاڵە سنوورەکان وناوەندەکانی ئابووری هەمیسان داگیرکردوە وکوردەکانی هێنایەوە سەر سنوورەکانی ساڵی ١٩٩١، لەوەش بترازێ بەوەرازی نییە ودەخوازێ دەستکەوتی زیاتر بە دەست بێنێ!
دوو: تورکیە: ئەو دەوڵەتە نزیکەی ١٠٠ساڵە کە چاوی بڕیوەتە چاڵاوە نەفتیەکانی پارێزگای موسڵ وباکوری عێڕاقی هەیی. لە ٣ ساڵی رابوردوو تاڵانکردنی سەروەتووسامانی نەتەوەییمان لە باشووری وڵات بە یارمەتی راستەوخۆی مەسعود بارزانی بە رێژەیەکی زۆروبەرفراوان ئەنجام دراوە. بەرپرسانی تورک بە زانابون لە سەرئاڵوگۆڕەکان لە ئاست هێز ولە ناو چوونی داعش وبە هێزبونی دەسەڵاتی ناوەندیی عێڕاق ،  بێسوود بارزانیان دەگەمەیەکی مەترسیدار تێووەگلاند!بۆیە بە نەهێنی ئەویان هاندا بۆ ئەنجامدانی رێفڕاندۆم، بەڕواڵەتیش ئەو کارەیان سەرکۆنە دەکرد!
هێشتا دیار نییە تورکیە لە وتوێژەکانی خۆیدا دەگەڵ عێڕآق چەندی قان / ئیمتیاز / وەرگرتوە تا قازانجی لێبکا. بەڵان ئەو قانانە زیاترن لەو ٣ ساڵەدا کە لە باشوری کوردستانی وەرگرتووە! گرێبەستی نەفتیی پڕلە خێروبێڕدەگەڵ عێڕاق، دژایەتی هاوبەش دەگەڵ پ،ک،ک، وکوردەکانی سوریە، لاوازکردنی حەڕەکەتی کوردی لە ناوچەکەدا بەشێکن لە کردەوەی ئەو ڕێفڕآندۆمە لە باشووری وڵات بۆ تورکەکان کە لە داهاتوودا زیاتر ئاشکرادەبێ.
سێ: دەوڵەتی ئێڕان: بۆ دەوڵەتی ئێڕان بەرفراوانیی دەوڵەتی عێڕآق ودەست بەسەرداگرتن بە سەر چآڵاوە نەفتیەکان وناوەندە ئابووریەکان و بە جێگەیاندنی هیلالی شیعە لە رێغای ئێران وعێڕاق وسوریە ولوبنان، لە مەبەستە گرینگەکان وستڕاتیژییەکانە.بۆیە بەرهەمی ئەو رێفڕاندۆمە تا ئێڕە ئەوانە بون.
چوار: دەوڵەتی سووریە: دەوڵەتی سوریە هێدی هێدی لە چەنگ ترسی چەکدارەکانی سووننە ئایین ولایەنگرەکانی خەریکە دەرباز ببێ. پاشآن نۆرەی شەڕە دەگەڵ کوردەکانی سوریە دێ کە خاوەنی هێزو متمانەی نێونەتەوەیین. بە بەهێز بونی عێڕآق وگرتنەوەی سنورەکان لە رۆژئاوا پەیوەندیی نێوان کوردەکانی سوریە دەگەڵ عێڕاق دەبەسترێ ولە داهاتوودا دەتوانێ بە شەڕکردن کوردەکان هاوکاریی دەگەڵ تورکیە وعێڕآق پەرەی پێ بدرێ.
" دۆڕاوەکان"
یەک: کوردەکانی کەرکوک وجێ ناکۆکەکان.
دوو: کوردەکانی دیکەی عێڕآق.
سێ: کوردەکانی دیکەی پارچەکانی دیکە.
چوار: دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان.
لەو ناوەدا بنەماڵەی بارزانی هەر وەک جارانی پێشوو نیشآنیان داوە دەتوانن دوای هەر شکستێک بە پاڵپشتی ١یان ٢ وڵاتی ناوچەکە وپاراستنی قازانجی بنەماڵەیی خۆیان، لە کەوتن بۆ ناو زبڵدانی مێژوو بەرگری لە خۆیان بکەن! دوای قوربانی بون بە دەستی شآی ئیڕان وساواکی شآی ئێڕان لە ساڵی ١٩٧٥ لەئەلجەزایەر توانیان لە رێگای سەرکوتی کوردەکانی ئێڕان وپاراستنی قازانجەکانی تورکیە بە شەڕ دەگەڵ پ،ک،ک، وهەروەها هاوکاریکردنی سەددام حوسێن بە شەڕ دەگەڵ یەکێتی نیشتمانی، دووبارە ببنەوە دەسەڵاتی یەکەمی باشوری کوردستان وبتوانن هەشتا لە ١٠٠ی هێزو سامانی ئەو ناوچەیە دەدەست خۆیان بگرن!
وەبیر هێنانەوەیەکی بچووک لە لایان خۆمەوە:
 ئەو لووشکەی کە مەسعودی کوڕی مەلای خەتێ هاویشتوویەتی کاری هیچ کەرێک نییە. زامی ئەو رێفڕآندۆمە تەنیا باشوری وڵاتی نەکردۆتە زامستان، بەشەکانی دیکەی وڵاتیش تووشی ئەو کارە هەڵەیە بون کە شێرپەنجەکانی بنەماڵەی بارزانی دە جەستەی خاکی پیرۆزی کوردستانیان چەقاند.تەنیا یەک تاقە رێگا ماوە کە نەسلی ئەو بنەماڵەیە لە کوردستان بنبڕبکرێ. ئەویش سەرهەڵدانی گشتییە لە باشوورو بەشەکانی دیکەی وڵات. ئیدی / کۆنگرەی نەتەویی کوردستان / ناتوانێ چیدی نە خۆی فریو بدا ونە خەڵكی کوردستان. بنەماڵەی سەرشۆڕی بارزانی هیچکات بەشداریی لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی ناکەن.پێش رێفڕاندۆم بۆ خۆیان دەوڵەتێک بون. لە بەر خۆبەزلزانی ئاوڕیان لە کەس نەدەدایەوە. ئیستێ کە تووشی ریسوایی وشکستێکی مەزن بون، ئەو جار لە حەولی ئەوەدان چۆن هەمیسان خۆیان بپارێزن. بۆیە لە جیاتی بەهێزکردنی پرسی نەتەوەیی وەک سەگی هار دەگژ تەواوی سازیورێکخراوەکانی نیشتمان پەروەر دێن تا نۆکەرایەتی خۆیان بۆ دوژمن ئیسپات بکەن.هیوادارم شکستی ئەو جاریان وەک سەردەمی ١٩٧٥ی لێ نەیە. وەها بشکێن کە ناچار بن وڵات جێ هێڵن.
لە نووسینی: رێزدار، ن، د، پوویان. رۆژهەڵاتی کوردستان.
وەرگێڕانەوە بۆ زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
سندووقی: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە