کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کادیریکی کۆنی پاراستن لەسەر وینەگرتن لەکاتی پرسەی تالەبانی بی سەروشوێن دەکرێ

Tuesday, 16/01/2018, 3:11


 مەسعود بارزانی بەو مەرجە ئازادی دەکات باوکەکە حاشا لەکورەکەی بکات
دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن محمد هوستانی به‌رپرسی شوعبه‌ی ناسنامه‌ وزانیاری له‌ هه‌والگیری پارتی، شێروان سه‌عید سمبێل سیاری له‌ شوێنه‌كه‌ی لاده‌درێت و گه‌نجێكی بارزانی له‌ شوێنی داده‌نرێت، بۆیە لەتولەی ئەمە ناوبرا بریارده‌دات په‌یوه‌ندی به‌ كوسره‌ت ره‌سوله‌وه‌ بكات. به‌ڵام پارتی به‌وه‌ ده‌زانێت و7 ساڵ شێروان و ئاموزاكه‌ی به‌ ناوی عه‌لی سیاری بێسه‌روشوێنده‌كات.
شێروان سیاری، دانیشتوی شاروچكه‌ی پیرمامه‌ و خاوه‌نی دوو كچ و كورێكه‌، باوكی به‌رپرسی زێره‌ڤانانی نیهاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی یه‌، له‌ ساڵی 2007 تا وه‌كو 2013 واته‌ 7 ساڵ و سێ مانگ، له‌ گه‌ل عه‌لی سیاریی ئاموزای له‌ زیندانی قه‌لعه‌ی سپیلك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی چاره‌نۆسی بزانن.
له‌ لایه‌ن پاراستنی پارتی یه‌وه‌، تومه‌تی سیخوریكردن بو كوسره‌ت ره‌سول وده‌زگای زانیاری یه‌كێتی ئاراسته‌ی شێڕوان سه‌عید ده‌كرێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ شێروان واز له‌ ده‌وامی خۆی دێنێت و په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌كات وكومه‌لێك زانیاری هه‌والگیری پارتی به‌ یه‌كێتی ده‌دات.
ئاشكرابوونی ئه‌و زانیاریانه‌ له‌ رێگه‌ی سیخورێكی پاراستنی پارتی ده‌بێت، كه‌ ناوی (د،س) وخاوه‌نی نوسینگه‌ی رام وقه‌هوه‌چی یه‌ له‌ شه‌قامی موزه‌فه‌رییه‌ی هه‌ولێر، كه‌ شێروان لابتوپه‌كه‌ی ده‌باته‌ لای بو فورماتكردن، ئه‌و سیخوره‌كه‌ كه‌ توركمانه‌ ده‌چێته‌ ناو ئیمه‌یله‌كه‌ی شێروان و گشت زانیاریه‌كان كوپی ده‌كات و ده‌یدات به‌ پاراستنی پارتی، ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئیغیالاتی پاراستن كه‌ پێكهاتبوون له‌ قاسم مزوری برای محمد سه‌لیم مزوری و زێره‌ڤان و به‌ره‌ڤان زوبێر بارزانی  وبابه‌كر كانیه‌لنجی راده‌سپێرن و شێروان سیاری له‌ نزیك پردی عه‌نكاوه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن و دیرفێنن بو زیندانی رێكخستنی پارتی له‌ مه‌سیف، دوایی مانگێك مانه‌وه‌ و لێكولینه‌وه‌ ده‌یگوزانه‌وه‌ بو زیندانی سپیلك.
 چیروكی ئاشكرابوونی شێروان سیاری، له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی ناوبراو له‌ گه‌ل یه‌كێك له‌ زێره‌ڤانه‌كانی زیندانی نهێنی سپیلكی پارتی خوشده‌بێت، كه‌ ناوی (شورش ئه‌رگوشی)یه‌، وشێروان توانی ئه‌و زیره‌ڤانه‌ رازی بكات كه‌ خه‌به‌ر بدات به‌ خێزانه‌كه‌ی كه‌ هێشتان له‌ ژیاندا ماوه‌ و له‌ سپیلكه‌.
شورش ئه‌رگوشیش كاتێك ده‌چێته‌ پشو له‌ قه‌زای سۆران په‌یوه‌ندی به‌ خانه‌واده‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات به‌ ژماره‌كه‌ی، به‌ڵام كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ ده‌وام له‌ لایه‌ن پاراستنی پارتی یه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت و له‌ شاخی پشته‌وه‌ی زیندانی سپیلك به‌ چاوبه‌ستراوی فرێده‌درێته‌ خواره‌وه‌ وله‌ ناوده‌برێت وه‌ك سزایه‌ك بو ئاشكراكردنی شوێنی شێروان سیاری.
كه‌یسی كوشتنی شورش ئه‌رگوشیش گه‌وره‌ده‌بێت له‌ ناو عه‌شیره‌ته‌كه‌ی و ده‌كریته‌ كه‌یسێكی یاسایی و كومه‌لایه‌تی و خانه‌واده‌كه‌ی به‌ ته‌مای ئه‌وه‌ بوون هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر زیندانه‌كه‌ به‌ڵام مه‌سرور بارزانی ماڵباته‌كه‌ی به‌ لاڕێ دا ده‌به‌ن (له‌ راپورتێكی تایبه‌تدا باسی كه‌یسی شورش ده‌كه‌ین).
دایك و هاوسه‌ری شێروان دوای ئه‌وه‌ی ده‌زانن كوره‌كه‌یان زیندووه‌ و له‌ سپیلكه‌، خۆیان ده‌گه‌یینه‌ مه‌سعود بازرانی و ئه‌ویش به‌ مه‌رج دوای 7 ساڵ و 3 مانگ ئازاد ده‌كرێت به‌ حزوری باوكی كه‌ له‌ به‌رده‌م مه‌سعود بارزانی سه‌عید سمبێلی باوكی ئینكاری له‌ كوره‌كه‌ی ده‌كات وده‌لێ كوری من نیه‌ چونكه‌ خیانه‌تی له‌ پارتی كردووه‌.
شێروان سه‌عید، وعه‌لیی ئاموزاكه‌ی به‌ مه‌رج ئازاد ده‌كرێت كه‌ به‌ خه‌لكی بلێ له‌ لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوو، و ناشهێلن هیچ په‌یوه‌ندی سیاسی هه‌بێت و ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار له‌ ژێر فشاری ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی ناچاركراوه‌ كه‌ پوستی فه‌یسبوكی بسرێته‌وه‌ و به‌ به‌ردوامی مه‌ره‌زه‌یه‌كی ئه‌منی پارتی له‌ سه‌ری كۆلانه‌كه‌شیان چاودێری جموجولی ده‌كه‌ن.
شێروان سیاری، دوای 4 ساڵ له‌ ئازادبوونی، بو یه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌ك له‌ پرسه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ به‌رده‌م بینای مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ولێری یه‌كێتی له‌ ئه‌كاونتی خۆی به‌لاو ده‌كاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ به‌ چڕی ده‌كه‌وێته‌ ژێر چاودێری ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی وگومانی په‌یوه‌ندی به‌ ده‌زگای زانیاری لێده‌كه‌ن و له‌ ئێواره‌ی 15-11-2017 له‌ لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی مه‌سیف - پیرمام كه‌ سه‌باح شیڤی مزوری سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ده‌فرێنرێت، ودوای ئه‌وه‌ش راده‌ستی ئاسایشی گشتی له‌ هه‌ولێر ده‌كریت و تا ئێستا بێ سه‌روشوێنه‌ و مافی مواجهه‌ی به‌ خێزانه‌كه‌ی و مناله‌كانیشی نادرێ.
کادیریکی پاراستن لە مەسیف

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە