ئه مجاره کورد بۆخۆی که‌رکوک به عه‌ره‌ب ئه‌کات
Sunday, 14/01/2018, 0:03
هه ر له‌گه‌ڵ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عیراق بۆ نزیکه‌ی 100 ساڵ بهرئێستا پرۆسه‌ی به عاره‌ب کردنی کوردوستان به درێژایی سنوره کانی پارێزگاکانی موسل، تکریت، به‌غدا وه دیاله ده‌ستی پێ کرد و ئه‌نجام درا به جۆرێ له زۆر شوێن بوو به کاری راستی که هه تا کورد ده‌ستی لێان شتووه.
له شه ستهکانی سه‌دده‌ی رابردوه‌وه به‌عه‌ره‌ب کردنی که‌رکوک له لایه‌ن به عسیهکانهوه به توندی، نامرۆڤانه وه به زۆرده‌ستی پێ کرد له رێگه‌ی ده‌رکردنی کورده‌کان ورێگری کردنی کورده‌کان له‌هه رجۆره کرین ومامڵهیهک به زه‌وی وخانوو که‌رتی نیشته جێ بوونه وه وه هه روهها زه‌وی کشتوکاڵی. ئامانج له هه رچی زووتر بهعهره ب کردنی که‌رکوک له لایه‌ن به‌عسیه‌کانه‌وه به ڕێگای توند‌و زۆربۆ ئه‌مه بووکه رکوک بکه نه دیوار بۆپاراستن وبه راستی کردنی ناوچه به بهعهره کراوه‌کانی پێش که رکوک له رووی دیمۆگرافیه‌وه،وه هه ر وه‌ها که‌رکوک بکرێته سه کۆو مه‌ڵبه‌ند بۆ فراوان کردنی رووبه‌ری به بهعهره کردن به‌ره‌و پارێزگاکانی هه ولێروسلیمانی ئه‌مه جگه له گرنگیه ئابووریه‌که‌ی به هۆی نه‌وت و گازه‌وه.
پاش رووخانی به‌عس له 9.4.2003 وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی بوو که توانرا زۆر له کورده ده‌رکراوه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه سه رشوێنی خۆیان ، به دڵنیایی ئه گه‌ر به‌رپرسانی هه رێم یه‌ک تۆزقاڵ هه ستی خاوه‌ن داریه‌تیان به رامبه‌ر گه‌ل و خاک هه بایه ، وه هه ستی به‌رپرسیاریه‌تیان هه بایه بهرامبهرداهاتوی گه‌ل ووڵات ئه وا ئه‌مرۆ نه حاڵی که‌رکوک به‌م جۆره ئه بوو وه نه خۆشیان وخالکی کوردوستانیش ئاوا سووک روسوا ئه بوون.
ئه مرۆ7.1.2018 یه‌که‌م هه واڵ که له راگه‌یاندنه عه‌ره‌بیه کانه وه بیستم ئه مه بووکه گرووپی میلشیای به‌دری شیعی له که‌رکوک ده‌ستی کردوه به دابه‌ش کردن و پێ دانی زه‌وی نیشته جێ بوون به ئه وانه ی له ناو ئه‌م گرووپه گیانیان له ده‌ست داوه. واته دوباره خولی بهعهره ب کردنی که‌رکوک له به عسی سونیه‌وه درا به حه‌شدی به دری شیعی ، به‌ڵام ئه‌م جاره به ئاسان کاری کورد خۆی . کاتی خۆی پاش شه‌ری دوه‌می جیهانی که ئه‌ڵمانیا دابه‌ش بوو بۆ رۆژهه ڵات ورۆژئاوا ،له ساڵی 1949 حکومه‌تی ئه‌ڵمانیای رۆژهه ڵات که سه‌ر به بلۆکی رووسیا بوو دامه‌زرا، واهه رله وکاته‌وه تا ساڵی 1989 که هه ردوو ئه‌ڵمانیا یه‌کیان گرته‌وه، ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا له‌م ماوه‌دا واته 40 ساڵ ، هه رساڵی بوودجه ی بۆئهڵمانیای رۆژهه ڵات ته‌رخان ئه کرد هه م وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ خاوه‌نداریه‌تی وه هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێ زوو بیخاته‌وه سه رپێ هه رکاتێ هه لێ دروست ببێ بۆ یه‌ک گرتنه‌وه وه‌کو بینرا.
له 2003 وه ده‌سه‌ڵاتی به ناوکوردی ده‌سه‌ڵاتی به سه رکهرکوکا هه یه به‌ڵام نه ک هه ر خاوه‌نداریه‌تی لێ نه کرد له به رهه ندێ امتیازی پۆستی پووچ وه به‌رژه‌ندی تاکی و حیزبی بۆ ده‌ست که‌وتی پاره له به‌غا، ئه‌مه جگه له تآلان کردنی نه‌وته‌که‌ی وه هه ژارکردنی خه‌ڵکه‌که‌ی،که ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌مه‌یه ئێستا هه تا کورده‌کان خۆشحاڵن به نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی کورد ی پاش 16،10،2017، وه گرته ڤیدێوکانی NRT به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌م راستیه.
دوباره ئه مه جگه له بایه‌خ پێ نه دانی به ناو نوێنه‌رانی کورد له حکومه‌ته و په‌رله‌مانی عیراق له گه‌ڵ به ناو به‌رپرسانی کورد له کوردوستان به‌م ماددانه‌ی دیاری کرابوون بۆ یه‌ک لا کردنه وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان وه‌ک مادده‌ی 58 وه 140 به تایبه‌ت له‌م کاتانه‌دا که ده‌وڵه‌تی عیراق لاواز بوو . سه‌ره‌نجام ده‌سه‌ڵاتی به ناو کوردی خاوه‌نداریه‌تی له که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترنهکرد وا ئێستا پاش که متر له 3 مانگ ده‌ست به سه‌را گرتنی حه‌شدی شعبی خاوه‌ن داریه‌تی لێ ئه‌کات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج وپرساره، تائێستا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی کوردی نه‌بووه به‌رامبه رئه‌م قۆناغه تازه‌ی به عه‌ره ب کردنی که‌رکوک نه له لایه‌ن هیچ گروپێکی به ناو کوردی وه نه به ناو حکومه‌تی کوردیه .تائێستا ته‌نها تورکما ن وعه ره‌به سوونیه کان کاردانه‌وه‌یان هه بووه وه ده‌نگیان به‌رز کردۆته‌وه و خۆیان ئه‌که‌نه خاوه‌نی که رکوک هه لبه ته پاڵنه‌ری مه‌زهه بیش ڕۆڵێ هه‌یه بۆ ئه‌م کاردانه‌وه‌یان، چوونکه گروپه هه ڵاتوو برسی که‌ری خه‌ڵک وشکست خواردوه‌کانی کوردی هه ریه که به ده‌ستی پان کراوه‌ی سواڵهوه سه‌ره‌یان گرتووه له به‌رده‌رگای به‌غا بۆمووچه، که نه‌ک هه رکهرکوک لایان گرنگ نیه به ڵکو ئاماده‌ن هه موو شتێ بده‌ن به‌رامبه‌ر پێ دانی مووچه . هه ڵبهته دروست بوونی ئه‌م حاڵه ناهه موارو تراجیدیه ئاکام وبه‌رهه می ئه‌م هه موو گه نده ڵی ، تاڵانیی وه بێ باکی به ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردیه که زیاتر له چاره‌گه سه‌دده یه‌که به‌رامبه‌ر گه‌ل ووڵات ئه‌نجامی ئه‌دات. .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست