کورته وه‌ڵام/27 بۆ پرسی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی گونجاو
Saturday, 13/01/2018, 23:15
بۆ هه‌ر ده‌ردێک زانینی 3رێگه پێویسته:
1-په‌یبردن بهدهردهکه 2-هۆکه‌ی 3-چاره‌که‌ی.
بۆکێشه گه‌وره‌که‌ی کوردیش، هه‌مان سێ رێگه:-
یه‌که‌م: ده‌رده‌که چیه؟ بێ ده‌وڵه‌تیه.
دوه‌م:بۆیه ده‌وڵه‌تمان نیه، چونکه له‌دێر زه‌مانه‌وه، کورد کۆمه‌ڵکوژ ئه‌کرێ. له‌دوای هه‌ره‌سی ده‌وڵه‌تی ماده‌وه، فارسه‌کان که‌وتنه کۆمه‌ڵکوژیی کورد. فتوحاتی ئیسلامی قه‌لاچۆی کوردی کرد. هێرشی مه‌غۆله‌کان کۆمه‌ڵکوژیی کوردیشی گرته‌وه. عوسمانی‌و سه‌فه‌وی هه‌ریه‌ک به‌جۆرێ کوردیان کۆمه‌ڵکوژ کردوه. ئه‌نکه‌ره‌و تاران‌و به‌غاو شام، درێغیان نه‌کردوه له‌کۆمه‌ڵکوژیی کوردا. چه‌ندین نمونه‌یتر، دواجار داعش‌و حه‌شدیش.
ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیانه، کوردیان بهچهترسێنکردوه وه‌ک ئه‌و منداڵه‌ی که باوکی به لێدانی زۆر بهچهترسێنی ئهکاتو منداڵه‌که له‌کۆڵان یا قوتابخانه، منداڵانیتر به‌ئاسانی ئهیبهزێنن. واتا منداڵه‌که هه‌ر له‌ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه که‌سێتییه‌که‌ی شکست ئههێنیو له‌ناخیدا باوه‌ڕی به‌خۆی نامێنێ که‌ئه‌توانێ ئه‌ویش زاڵبێ به‌سه‌ر منداڵێکیتردا!. له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه وایپێخۆشئهبێ ببێته خواردهستو پاشکۆی منداڵیتر.
کوردیش هه‌ر وایبهسهرهاتوه. له نه‌ست(لاشعور)ی‌دا باوه‌ڕی بهوهنهماوه که‌ئه‌توانێ زاڵبێ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا کهکۆمڵکوژیانکردوه، باوه‌ڕی بهوهشنهماوه که‌ئه‌توانێ خۆی فه‌رمانڕه‌وایی خۆیبکا به‌هۆی ئه‌و شکستانه‌ی هێناوێتی! هه‌میشه ملکه‌چه بۆئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کیتر فهرمانڕهوایبێو ئه‌میش نۆکهرێتیی بۆبکا! به‌ده‌ربڕینێکیتر، کورد توشی گرێی ده‌رونیی خواردهستیبوه. واتا له‌نائاگاییدا وائه‌زانێ که فهرماڕهواکهی هه‌ر ئه‌بێ بێگانهیهکبێ!. له‌مه‌وه دیارده‌ی جاشێتیش دروستبوه. ئدریسی به‌تلیسی به‌م ده‌رونه سه‌قه‌ته‌وه میرنشینییه کوردییهکانیکرد به‌پاشکۆی عوسمانی. شازده‌ی ئکتۆبهریش هه‌ر به‌وجۆره!.
له‌هه‌مو گشتێکدا ده‌گمه‌نیش هه‌یه. له‌ناو کوردیش‌دا که‌سی وا هه‌ڵکه‌وتوه که باوه‌ڕی بهخۆیبێ. شۆڕشی به‌رپاکردوه، یا قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی بۆ کورد پێکهێناوه، به‌ڵام چونکه هاوکارهکانیو نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌ناخیاندا شکستخواردوبون، باوه‌ڕیان بهوهنهبوه که ئه‌و سه‌رکرده‌یه سهرکهوتوئهبێ، یا ئه‌و قه‌واره‌یه تاسهرئهبێ، بۆیه نه‌ک هه‌ر به‌رگه‌ی هێرشێکی داگیرکه‌ریان نه‌گرته‌وه، به‌ڵکو هاوکاریشبون له‌گه‌ڵ ئه‌و داگیرکه‌ره‌دا، واتا به نرخێکی هه‌رزان، یا به‌بێ هیچ نرخێک، بون به جاشی ئه‌و داگیرکه‌ره. یا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ته‌نیا ده‌وری سه‌یرکه‌ریان بینیوه!.
لهگۆشهیهکیترهوه، داگیرکه‌رانی کوردستانیش، به‌بێ ترس، کۆمه‌ڵکوژیی کوردیانکردوه، چونکه زانیویانه ئه‌گه‌ر کورد له‌شه‌ڕێکدا سهریشکهوێ، کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌وان ناکا! له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی شکستخواردوه، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی کورد مرۆڤدۆسته وه‌ک هه‌ندێ رۆشنبیری ترسنۆک ئهیڵێنو فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤایه‌تیمان پێئه‌فرۆشن!! جائه‌گه‌ر له‌و هه‌لانه‌دا که‌بۆ کورد رێکه‌وتون، کۆماڵکوژیی دوژمنمان بکردایه‌ته‌وه، ئه‌وا ئه‌وان، یا جارێکی‌تر په‌لاماریان نهئهداینهوه، یا له‌ترسی تۆڵه، زاتی ئه‌وه‌یان نه‌ئه‌کرد کۆمه‌ڵکوژمان بکه‌نه‌وه. ئه‌م باره ده‌رونیه شکستخواردوه وایکردوه که تۆڵه لهجاشو گهندهڵو ناپاکانی ناوخۆش نه‌کرێته‌وه!.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ندێ نمونه: سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و ئه‌بو موسلیمی خۆراسانی، به‌و له‌شکره زۆره‌ی هه‌یانبو، ئه‌یانتوانی تۆڵه‌ی کۆمه‌ڵکوژیی (فتوحاته‌کانی ئه‌ره‌ب) بکه‌نه‌وه، یاهیچنهبێ قه‌واره‌یه‌ک بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیشیان درۆستبکهن، نه‌یانکرد!. دوای راپه‌ڕین، هه‌مو ئه‌و هێزه چه‌کدارانه‌ی کوردیان ئه‌نفالکرد، که‌وتنه ده‌ست کورد، که‌چی له‌جیاتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، داڵدهدرانو به‌ڕێزه‌وه گه‌یه‌ندرانه‌وه زێدی خۆیان!. جاش‌و گهندهڵو ناپاکانی ناوخۆش نه‌ک هه‌ر سزانه‌دران، به‌ڵکو پاداش درانه‌وه!. فڕۆکه‌وانه تورکومانهکهی کهههڵهبجهی کیمیابارانکردو کهوتهدهس کورد، به‌ره‌ڵاکرا!. دوای 2003 ئهرهبو تورکومان، کهرکوکو دوزو ناوچه کوردییه داگیرکراوهکانیتری کوردستانیان به‌جێهێشت، که‌چی کورد چون به‌ڕێزه‌وه هه‌مویانیان هێنایه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی ئیراکیشیان نۆژه‌نکرده‌وه، ئه‌وانیش له 16ئوکتۆبه‌ری 2017دا جارێکی‌تر کوردیان کۆمه‌ڵکوژ کرده‌وه‌و ناچاریانکردن له‌هه‌ندێ ناوچه‌دا زێدی خۆیان جێبێڵن چونکه ترسی په‌رچه‌کرداری کوردیان نیه. ئه‌وه‌تا ئێسته، له‌جیاتی خۆڕێکخستن بۆتۆڵه، له‌نێوان سلێمانی‌و هه‌ولێردا پێشبڕکێیه بۆئه‌وه‌ی هه‌رێم زیاتر بخه‌نه ژێر بالی به‌غداده‌وه به‌ناوی ده‌ستورو دانوستانه‌وه!. دانوستانه‌که‌ش بۆ بوجه‌و موچه، نه‌ک بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان، یا تۆڵه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌که!! ئه‌وه له‌کاتێکدا کورد له16ی ئوکتۆبه‌ردا به‌شه‌ڕ نهیدۆڕانوهو پێشمه‌رگه‌ش شکۆی نه‌شکاوه. ئێستاش ئه‌کرێ ئه‌و ناوچانه به‌هه‌مان شێوازی ئه‌وان بسهنرێنهوه نه‌ک به‌پاڕانه‌وه‌و دانوستان یابهدهستورو ماده‌ی ئێکسپایه‌ری 140. پێشمه‌رگه هیچکات ئه‌وه‌نده‌ی ئێسته به‌ژماره زۆر، پڕ چه‌کی قورس، پاڵپشتی نێودهوڵهتیو وره‌ی به‌رز نه‌بوه. به‌ڵام رابه‌رایه‌تییه‌که‌ی متمانه‌ی بهخۆینیه! یا ته‌نیا له‌خه‌می پاراستنی سامانه ناڕهواکهیایهتی! ئه‌گینا ئه‌وه چ بیرکردنه‌وه‌یه‌که ئه‌و رابهرایهتییهی به‌و هه‌مو هێزو چه‌کی قورس‌و وره‌ی به‌رزی پێشمه‌رگه‌وه نه‌یتوانی ئه‌و شوێنانه بپارێزێ، ئێسته به‌دانوستان ئه‌توانێ بیانسهنێتهوه!؟
ئه‌م گرێی خواردهستییه، لهڕابوردوهوه، ره‌گی به‌ناخی کوردا رۆچوه. که‌ریم خانی زه‌ند، دوای مردنی نادر شا، 29سال ( 1750 تا1779 )فه‌رمانڕه‌وایی هه‌مو ئێرانی که‌وته دهستو ئێران ناونرا ده‌وڵه‌تی زه‌ند، زهندییهکانیش کوردن. به‌سره‌ش که‌وته ژێرده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، که‌چی که‌ریم خان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی نازناوی پاشا له‌خۆی بنێ، نازناوی (وه‌کیل)ی لکان به‌خۆیه‌وه، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بو که به‌وه‌کاله‌ت فهرمانڕهوائهبێ تا کوڕه‌که‌ی نادر شا گه‌وره ئه‌بێ، ئه‌وسا جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌گێڕێته‌وه بۆ نه‌وه‌ی نادر شای فارس!!. جگه‌له‌وه چه‌ندین ههلیتر بۆکورد رێکه‌وتوه که ده‌سڵاتی هه‌مو ئیراک یا سوریا بگرێته‌ده‌ست، که‌چی ئه‌و هه‌لانه‌ی له‌ده‌ستداوه چونکه باوه‌ڕی به‌خۆی نه‌بوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌مینه‌یه! که‌چی که‌مینه‌ی سونه لهئیراک 1921تا 2003و که‌مینه‌ی عه‌له‌وی لهسوریاو که‌مینه‌ی فارس له‌ئێران تا ئێستا فه‌رمانڕه‌وان!. کوردیش ئه‌یتوانی، یائهتوانێ ده‌سه‌ڵاتی پایته‌ختێک بگرێته ده‌ست. به‌ناو، هه‌ربه‌ناوی ئه‌وانه‌وه. به‌ڵام به‌ناوه‌رۆک، بۆ راژه‌ی خۆی.
سێیه‌م: چاره‌سه‌ریه‌کان:
ا)پێشه‌کی ئه‌بێ ئه‌و راستییه بزانین که ئه‌م هه‌رێمی کوردستانه‌ی ئێمه، بۆته راستییه‌کی چه‌سپاو و بۆهیچ هێزو دهوڵهتێکنیه لهناویبهرێ. به‌تایبه‌تی ئێسته له‌به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه‌کانه کهبیپارێزن، سه‌رباری بریاره‌کانی 688و هێلی 36و ناوچه‌ی دژهفڕینو ئارام‌و ده‌ریایه‌ک نهوتو گاز.
ب)بۆئه‌م دۆخه‌ی ئێستا‌و بۆپرسی ده‌وڵه‌ت بهگشتیو به‌کورتی، ئه‌وه‌یه که‌سێک یا هێزێکی چه‌کداری نیشتمانی‌و دیکتاتۆر، جڵه‌وی کار بگرێته دهستو ئه‌م ئه‌رکانه ئه‌نجام بدات:
1- دامه‌زراندنی سوپایه‌کی یه‌کگرتوی رزگاریی مۆدێڕن (هه‌ر به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه له‌هه‌ردو ره‌گه‌ز)و پڕچه‌ککردنی به‌هه‌مو جۆره چه‌کێک به‌چه‌کی ئاسمانیشه‌وه. ته‌نیا ئه‌و سوپایه‌و رابه‌ره‌که‌ی جڵه‌وی شه‌ڕو بهرگریو کار‌و سه‌رکردایه‌تی وڵات بگرێته ده‌س، نه‌ک ئه‌وانه‌ی 26ساڵه له‌زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵیدا مهلهئهکهن.
سه‌باره‌ت چه‌ک، چه‌ندین سه‌رچاوه هه‌یه که ئاماده‌ن چه‌کی قورس‌و فڕۆکه‌و چه‌کی ئه‌تۆمیشت به‌قه‌رزی نهوتو گاز پێبفرۆشن. ئه‌وسا ناوچه داگیرکراوه‌کانیش به‌ئاسانی ئهسهندرێنهوه.
2- رونکاری (شه‌فافیه‌ت) له‌داهاتو خهرجییهکانداو وردبینیکردنیانو گلدانه‌وه‌ی به‌شێک له‌داهاتی گشتی له‌بانکی ناوه‌ندا بۆ یه‌ده‌ک.
3-بنه‌بڕکردنی گهندهڵیو سزای ناپاک‌و گه‌نده‌ڵکارو سه‌ندنه‌وه‌ی ماڵی دزراو. به‌نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌بینه خاوه‌نی ئابورییه‌کی ئه‌وتۆ کهپێویستیمان بهبوجهو موچه‌ی به‌غدا نامێنێ.
4-په‌روه‌رده‌ی کوردایه‌تی له‌منداڵییه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌کرێ، ئه‌وا ناخی نه‌وه‌کانمان به‌په‌روه‌رده‌ی دژه‌کوردایه‌تی پڕئه‌کرێته‌وه.
5- رزگارکردنی کورد له‌گرێی خواردهستیو وازهێنان لهبهزهییو درۆی مرۆڤایه‌تی. له‌هه‌ر لایه‌که‌وه رێکه‌وت، ئه‌بێ به‌هه‌مان شێوازی دوژمن وه‌ڵامبده‌نه‌وه‌و ده‌س بوه‌شێنن. ئه‌گه‌ر ئهوهنهکرێ، چه‌ندین جاری‌تر کۆمه‌ڵکوژ ئه‌کرێینه‌وه.
6-یاسا به‌ڕاستی سهروهربێو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌که‌سانی پیشه‌وه‌ر (ته‌کنۆکرات) پێکبێ.
7-نه‌هێشتنی پارتایه‌تی تا هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گاته ئاستێکی به‌رز. ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه‌ی پارتایهتییهی ئێسته، شێرپه‌نجه‌ی کورده.
8-نه‌هێشتنی درۆی دیموکراتی. دیموکراسی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی دواکه‌وتودا، واتا ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی خراپ به‌سه‌ر که‌مینه‌ی باش‌دا. یا هه‌ر ناوێکی بێ ناوه‌رۆکه.
9-سیستمی په‌رله‌مانی دوابخرێ بۆدوای سه‌ربه‌خۆیی.
10-له‌دۆخی نائاسایی‌و ته‌نگژه‌ی ئابوری‌دا، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی راده‌ی که‌می ژیان، موچه دابینکرێ بۆموچهخۆران به‌یه‌کسانی (وهکیهک) له سه‌ره‌ک وه‌زیرانه‌وه تا بچوکترین موچه‌خۆر. خۆ ئه‌گه‌ر پله به‌رزه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی گونجاو خۆبه‌خشانه کاربکه‌ن، ئه‌وا ئه‌بنه نمونه‌یه‌کی باش بۆئه‌وه‌ی پله نزمه‌کانیش به‌موچه‌یه‌کی که‌م رازیبن تا کۆتایی ته‌نگژه ئابورییه‌که.
11-خۆماڵی (تامیم) کردنی زهویو بەگرێبەستی درێژخایەن بدرێ بەکرێ بەکەرتی تایبەتو بەکۆمپانیای بیانی بۆ مەبەستی وه‌به‌رهێنانی کشتوکاڵی‌و پێشهسازیو گهشتیاریو ئاژهڵداریو گەشەدانیان، واتا گه‌شه‌ی ئابوری له‌هه‌مو رویه‌که‌وه به‌که‌رتی نهوتو گازیشه‌وه. ئه‌وی ئه‌رکه‌که‌ی ئه‌نجامنه‌دا، سزابدرێ.
12-له‌م دۆخهماندا، تەنیا یەک زانکۆ‌و یه‌ک ده‌زگای راگه‌یاندن به‌سه. ئه‌وانیتر پارهبهفیڕۆدانو بێ به‌رهه‌من. به‌گشتی دهسگرتنهوه (تقشف) له‌هه‌مو بواره‌کاندا.
13-دڵنیایی تەندروستی بۆهاولاتیانو پەرە بەنەخۆشخانە گشتییەکان. خه‌سته‌خانه‌ی ئههلیو نۆڕینگەو ئەزمونگە تایبەتەکان نههێڵرێو موچەی پزیشک‌و ئەزمونکارو مامۆستا بەپێی بارستایی کارەکانیان‌و ژماره‌ی وانهکانیانبێ.
14-- دەستورێ سەروەریی یاسا‌و ئازادی‌و یهکسانیو مافی پێکهاتە ئاینی‌و نەتەوەییەکانو مافی ئافره‌تی تیاپارێزراوبێ.
15-له‌هیچ کاتێکا هه‌مو هێلکه‌کان نه‌خرێنه سه‌به‌ته‌یه‌که‌وه. ئه‌بێ ئه‌و راستییه بزانین که زلهێزه‌کان هه‌میشه چاویان له‌نیشتمان‌و له‌سامانه سروشتییهکانمانه. بۆئه‌و مه‌به‌سته، هه‌ر لایه‌کیان به‌جۆرێ یاری به‌ئێمه ئه‌که‌ن. ئه‌بێ ئێمه‌ش خۆمان هه‌رزانفرۆش نه‌که‌ین به‌هیچ لایه‌کیان. به‌ڵکو پێویسته ئێمه‌ش گه‌مه بهههمویانو به چوار داگیرکهرهکهشمان بکه‌ین.
16-ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵین، پێویستیمان به‌بوجه‌ی به‌غدا نابێ.
17-ئه‌گه‌ر ژماره‌ی موچه‌خۆرانی میری به‌ڕێژه‌ی 75% که‌مکرێنه‌وه، که‌رتی تایبه‌تیمان ئه‌بوژێته‌وه‌و به‌رهه‌می کشتوکاڵی‌و پیشهسازیو ئاژهڵیو به‌روبومیان به‌جۆرێ پهرهئهسهنێ که هه‌نارده‌کردنمان لههاوردهکردنمان زیاتربێ.
بنه‌ما گشتییه‌کان:
ا- کوردایەتی، راگری بون‌و مانی ئێستەو ئایندەمانە. بیروباوهڕهکانیتر، فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه‌ن که بهبڕوانامهیهک یا خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند کتێبێک خۆیان لێئهبێته فه‌یله‌سوف. هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌ی ترسنۆکهکانو نهزانهکانو ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌نجامی گرێی دهرونیو خواردهستییهوه باوه‌ڕیان بهخۆیانو نه‌ته‌وه‌که‌یان نیه‌و..تاد.
ب- هەمو نزیکبونەوەیەک لەداگیرکەران، دورکەوتنەوەیە لەسەربەخۆیی.
ج-سەربەخۆیی کوردستان له‌هه‌مو هه‌لێکدا کاتیەتی.
د-نۆژەنکردنەوەی ماڵی داگیرکەران، وێرانکردنی ماڵی داگیرکراوانە.
هه- ئاشتی‌و برایەتی لەنێوان داگیرکەرو داگیرکراوا، کۆیلەیەتییە بۆدوەمیان. ئه‌بێ کوردستان لەجەنگێکی گەرم یا ساردابێ تا رزگارکردنی دوا بستە خاکی.
و-وه‌رگرتنی هەر پۆستێکی وەزاریو پەرلەمانیو سه‌ربازی لەناو دەسەڵاتی داگیرکەرانا، دەرزییەکی سڕکەرە لەجەستەی کوردستان. مه‌گه‌ر بۆمه‌به‌ستی قۆستنه‌وه‌ی هه‌لێک بۆ ده‌سه‌ڵات به‌پێی پلانێکی تۆکمه. ئه‌شێ ئه‌مه یه‌کێکبێ لهچارهسهرییه کاریگه‌ره‌کان.
ز-خواپه‌رستی، پێویستی به‌مزگه‌وت‌و کهنیسهنیه. باههرکهس له‌ماڵی خۆ‌یا خواپه‌رستیی خۆی بکا. مزگهوتو که‌نیسه‌کان بکرێنه مه‌ڵبه‌ندی خزمه‌تگوزاریی کۆمه‌ڵایه‌تی.
تێبینی: وه‌ک چۆن ژینگه‌کان چونیه‌کنین، کۆمەڵگەکانیش چونیەکنین، هەرکۆمەڵگەو لەهەر سەردەمو بارودۆخێکا، جۆرە خهباتێکو جوره سیستمێکو جۆره بیروباوه‌ڕێکی بۆئەگونجێو گەشەی پێئەدا. واتا ئەبێ کاڵا لەقەد باڵابێ. ئەم بەرنامەیە کاڵای بەقەد باڵای ئەمڕۆی باشوری کوردستانه‌و له‌هه‌لی گونجاو‌دا ده‌وڵه‌تیش دابینئەکا. ئایندە، بەرنامەی جیاوازی خۆی ئەبێ. ئەم بەرنامەیەش پێشنیارەو شیاوی لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌هه‌ر به‌ڕێزێکه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست