تکایە ١٧ شوبات بخەنەوە بیر بەرهەم ساڵحی خائین و تاوانبار
Saturday, 13/01/2018, 1:10
داغستانییەکان دەڵێن :" لە توکی سەگ هێڵەک دروست ناکرێت "
چۆن باران ناتوانێک ئاسمان تەر بکات، بەرهەمیش ناتوانێت هیچ شتێک لە و هەرێمە هەراجکراوە بکات.گەر گەلی باشور تەنها جارێک سەیری مێژووی ئەم سکراب و خائینانە بکات، تەواو زاڵدەبێت بەسەر هەموو ئەو ترسەیدا کەهەیەتی لە داهاتووی.بەرهەم بەپلانێکی تۆکمەی ئێران و ئاکپارتی و خێڵی تاڵەبانی و خێڵی بارزانی هەستاوە بەدروستکردنی قەوارەیەک، وە بازاڕێکی نوێ بۆ بازرگانی سیاسەت کردۆتەوە.
بەرهەم لای وایە ئێمە سکانداڵی ئاهەنگەکانی لەندەنی و گیران و چونبۆ تاقیگامان بیر چۆتەوە، بەرهەم لای وایە ئێمە نازانین چەنێک دزی کردوە ؟ چۆن کچەکەی لەئاهەنگدا سەدان دەفتەر دۆلاری میللەتی بەهەدەر داوە ؟
لەسەرو هەموویانەوە هێشتا تۆ دادگای ١٧ی شوباتت لەسەرە و دەبێ باجی ئەو خوێنە بەیت کە شاری سلێمانی و دەوروبەریت خەڵتانی خوێن کردو داوای زڕێڤانیت کرد و لەماڵی شەهید ڕێژوان دەوت بەڵایەو مسیبەتە هاتوە و دوایش پاداشی جەلادو ئەو ترسنۆکانەت کرد کە خەڵکیان سەرکوت دەکرد.
پڕۆژەی بەرهەم و شاسوار عەبدول واحید پڕۆژەیەکە تا جارێکی تر خەڵکی فریوبدەنەوە بۆسەر سندوقی دەنگدانێک کە ئەم دەسەڵاتە ٢٧ساڵە یاری بەخوێن و کەرامەتمان دەکەن تێیدا و ئەمان بەدروسکردنی ئەم قەبارە سیاسیە قەشمەریاتانە دەیانەوێت ئێوە ڕاکێشن بۆ بەردەم سندوقێک کە مەلا بەختیار نەی شاردەوە کە ئەوان یەک کوسیش بێنن هەر دەسەڵاتیان هەیە و هەر حاکمی موتڵەقی هەرێمن.وەک مەسعودی نەخۆش و خێڵەکەی و ئەو نوسەرو پڕۆ فیسۆرو مامۆستای زانکۆو شاعیرو نوسەرانەی واژۆیان کۆدەکردەوەو تا پیاوە قەزمەکە هەر سەرۆکیان بێت، و ئەوانەش کە چەنەبازیان دەکرد بۆ گیرفاندۆمەکە و ئێستا بێدەنگن و هیچ باجی ئەو چەنەبازی و قسەو جوێنانەیان نادەن.لەنمونەکانی بەعسیەکی وەک محەمەد ئەمین پێنجوێنی و دەیان گەجەرو گوجەری تر کە سوکایەتیان بەخەڵک دەکرد.
هندیە ڕەسەنەکانی ئەمەریکا دەڵێن :"سێ جۆر خەڵک هەیە لەسەر ئەم ئەستێرەیە مەڕو گورگ و سەگی شوان". کەسایەتی بەرهەم و هاوشێوەکەی هەرسێ ڕەگەزەکەی تێدایە بەرهەم و مەلا بەختیار کە قەومان دێت و دەوریان دەگیرێت مەڕێکن بۆ قوربانی، کاتێکیش کەناڵێک بواری چەنەیان دەدا ئیتر گورگن و بەهەڵمەتن و کەس پێیان ناوێرێت و دڕن کاتێکیش دەسەڵات خەریکە لەناو دەچێت و مەڕەکان خەریکی یاخی بوونن بەرهەمەکان دێن دەبنە سەگی شوان و سەگی دەسەڵات و هەموو ڕێگەیەکی فێڵ و فەرەج دەگرن تا ئەم قەوارە بەدئەخلاقە هەرەس نەهێنێت.
بەرهەم هەموو دەنگەکان بێنێت کە خەڵکی دەچنە سەر سندوقی دەنگدان هەر پێڵاوی پێی هێرۆو مەسعود و ئەولادو خێڵی تاڵەبانی بارزانی یە کە نیشتمانی ئێمەیان ئەتک کردوە و کەرامەتیان بۆ کەستان نەهێشتۆتەوە، بەبەرهەم ساڵح هەڵمەخڵەتێن چونکە ئەم ناکەس بەچەیە فێڵێکی ترە و دەسەڵات دروستی کردوە، گەر بەر هەم و شاسوارو هەموو پارتەکان شەریف و ئازان با تەنها پاڕەی حیمایەکانیان لەڕێگەی خەڵکدا سەرف کەن بزانن نیشتمان نابێتە بەهەشت.
لەم ڕۆژانەدا کەسێکی ناسیاوم چوبوو تا بۆ مەبەستێک سەرێک لە بەرهەم بدات، لە رێگا برای شەهیدێک دەبینێت دەڵێ بۆ کوێ دەچیت؟ لەوەڵامدا دەڵێت سەرێک لەبەرهەم دەدەم بۆ پرسیارێکی رۆژنامەوانی، دەڵێ بڕۆ با تۆزێ درۆت بۆ بکات ئەو هەر ئەوەی لەباردایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست