هەفتەنامەى باس لەخەمى هاورەگەزەکانیدایە
Saturday, 13/01/2018, 0:28
رۆژنامەى باس کە زمان حاڵى پاراستنە ، بەرهەم عەلى مێردى..کابرا سەرنوسەرێتى، و لە مەسرورەوە پشتگیرى دەکرێت،ئەویش وەک رۆژنامە روزەردەکانى دەڤەرى زەرد،هەر خەریکى درۆ و هەڵبەستن و بوختان و قسەى ناڕەوایە، لەدژى بزاڤى شۆڕشگێرى باکور، ئەیەویت بەهەرچ شێوەیەک بێت، ناو و ناوبانگى پەکەکە لەکەدار بکات، بەو ئومێدەى کە تورکیا ئەمەشى بۆبخاتەسەرتاوان و ناپاکیەکانى لاى خۆشەویست بێت.ئەوەتا لەژمارە(365)دا کەوتۆتە ناو درۆیەکەوە کە بەبڕواى خۆى زانیارى و نهێنیەکى تازەیە وبەوشێوەیە ئەتوانێت ناو وناوبانگى پەکەکە بزڕێنێت و. ئەڵێت:( لەناوچەکانى پەکەکە راوى حەیوانە کێوى دەکرێت و ناتوانرێت کۆنترۆل بکرێت). ئەگەر ئەم هەواڵە تورکیا یان ئێران بیان نووسیبایە لامان سەیر نەبوو، چونکە هەمیشە و بەردەوام دوژمن کار بۆناشیرینکردنى پەکەکەو گەریلا دەکات.بەڵام لەبرى ئەوان ئەمجارە (باس)ى پاراستن ئەیەوێت بەو جۆرە درۆ و بوختانانە خۆى لەژێر فشارى تورکیادا رزگار بکات، جارێکى تر کۆیلەى و نۆکەرى خۆى بۆ ئەردۆگان نوێ بکاتەوە.
ئەوەى ئەوترێت نەک درۆ بگرە تاوان و رووزەدرییەکە بۆپارتى، لەبەر ئەوەى گەر هەرکەسێک سەردانى ئەوناوچانەى کەپەکەکەى لێن بکات، ئەوا زۆر بەروونى دەبینیت کە پەکەکە چەنێک لەخەمى سەوزایى و پاراستنى ژینگە و ئاژەلانَدایە. من بۆخۆم چەندین جار بۆ سەیران و گەشت چومەتە ناوچەکانى ژێر کۆنترۆڵى ئەوان. هەمو جار لەبازگەکەیاندا رێنمایى و ئامۆژگاریان کردوین کە دار نەبڕینەوە، ئازارى گیاندارى کێوى نەدەین، هەروەها لەپاش خۆمان خاشاک و پیسایى کۆبکەینەوە.. من بۆخۆم زۆر گیاندارى کێوى هەیە بۆیەکەمجار لەوێ بەچاوى خۆم دیتومن وەک بەچکە ورج، رێوى، سمۆرە، بزنە کێوى،بەچکە ئاسک. بەشێوەیەک لەلایەن گەریلاوە ماڵى کراون و بونەتە هاوڕێ کە بڕوا هێنان پێان ئەستەمە.تا بەچاوى خۆت نەیبینى، کەم بارەگاى گەریلا هەیە مەمکە شوشەى شیرى تیا نەبێت، تا کاتێک فڕۆکە کانى تورکیاى هاوپەیمانى پارتى بۆردومانى ئەو شوێنانە دەکات ،زۆرجار دایکى ئەو بێچووانە دەمرن، لەپاش خۆیان چەندین بەچکەیان لێ بەجێدەمێنێ، ئەوانیش وەک کارێکى مرۆیى و ئەخلاقى ،وەک رۆڵەیەکى بەسۆز بەخێویان دەکەن و شیریان پێدەدەن. گەربیرتان بێت لەسەر ئەو وێنەیەى خوارەوە تورکیا شێتگیر بوو، کاتێک رۆژنامە وئاژانسە بیانییەکان ئەو وێنەیان بلاوکردەە و تیایدا وتوبیویان پەکەکە نەک تیرۆرست نى یە ،بگرە رێزە لە ئاژەڵانیش دەگرێت، تورکیا بەفرۆکە دایکیان لەناو دەبات گەریلاکانیش بەوشێوەیە بێچوەکانیان بەخێو دەکەن،.
ئەو وێنەیە بەئەندازەى دەیان شەڕو چالاکى و خۆپیشاندان، پەکەکەى گەورەو مەزن کرد، تورکیاشى هێندەى دیکە ریسوا کرد. بۆیە جارێکى تر روو هەڵماڵراوەکانى بنەماڵەو پاراستن هەمان قەوان لێدەدەنەوە، ئەیانەوێت بەنەغمەو ئاوازێکى ناسازتر ئەو تۆمەتە بدەنەوە پاڵ پەکەکە. من لەوە زیاتر هیچ ناڵێم ،ئەوەى گومانى لە قسەکانم و ئەو زانیاریانە هەیە ، بابفەرموێت لەگەڵ خۆم دەیبەم بۆ ئەو شوێنانە تا بەچاوى خۆیان ئەو راستانە ببینن.
پێم سەیرە کە رۆژنامەى( باس)ى پاراستن، هێندە لەخەمى کوردستان وژینگەکەیدایە، ئەدى بۆچى رێگە دەدات بەرپرسە دز و تاڵانچیەکانى خۆیان لەناوچەکانى زورگە زراو و دەشتى قەراج و کەندیناوە، بەئاشکرا راو بکەن، کەسیش هیچیان پێ ناڵێت؟! بەدەر لەوەش هەمو دەزانین بەپێى هەموو فەلسەفە و مەزهەب و ئاینەکان مرۆڤ بەڕێزترین بونەوەرى سەر ئەم زەمینەیە،گەورە و حاکمیەتى، ئەى باشە بۆچى زەردنامەکەى( باس) ناچێت راپۆرت یان کورتە هەواڵێک لەسەر ئەو هەموو کوشتن و تۆقاندن و سوکایەتیانە باسباکات، کە لەپایتەختى پڕ لەشەرم ئەکرێت؟ بەرهەمى سەرنوسەر ئادەى پێمان بڵى لەچ وڵاتێکى دواکەوتو و دیکتاتۆر لەسەر نوسینێک خەڵک دەکوژرێت؟ ئادەى بۆمان باس بکە لەکام سوچى دونیادا لەسەر فول لایتێک خەڵک بەرفیشەک دەدرێت؟!،جگە لەناوچەى ژێر دەسەڵاتى پارتى؟ ئادەى بۆمان رونبکەرەوە لەکام وڵاَتى فاشى و زاڵم بەزەبرى چەک وەڵامى خۆپیشاندەران دەدرێتەوە؟ ئادەى پێمان بڵى لەکام وڵاتى ملهور و زۆدار دا ئەبێت حزب و دەسەڵات ئاگاى لەهەموو جمو جوڵ تەنانەت چونە سەر تەوالێتیش بێت؟، لەکام بەرەڵاخانەى ئەم سەرزەمینە جگە لە لەلاى ئێوە، لەکوێ بیستراوە بۆ راکێشانى خەتى کارەباى موەلیدەى ئەهلى تەسکیەى حزبت پێ بێت؟ بەڕاستى من شەرم دەکەم (چونکە ئێوە لەهەموو ئاکار و رەوشتێک دا شۆراون) بۆیە من شەرمەندەم کاتێک ئەبینم دیموکراسى بۆتەجوتێک پێڵاو. ئازادى رادەربڕین بۆتە گاڵتە جارى، مافى مرۆڤ بۆتە سەخیفترین پێناسە!
جا جێگەى خۆیەتى ئەوە بڵێم بە رۆژنامەى (باس)کە هەرکەسێک بەپێى حەز و گونجان و هاوسۆزى خۆى لەگەڵ هاوپۆلەکەیدا مامەڵەدەکات و داکۆکى دەکات، من کوردم ودژى خیانەت و ناپاکیم و مافى خۆمە داکۆکى لە پەکەکە و هەمو بزاوێکى شۆڕشگێڕى بکەم، هەرکەس ولایەنێک نەیار و دژ بەرى زاڵم ودەسەڵات بێت من پشتیوان یانم. چونکە هەستى مرۆڤانەم هەیە و ویژدانم ئازارم ئەدات، وەک چۆن ئێوە پێتان ئاساییە پشتگیرى لە تورکیا و ئەردۆگان بکەن، بۆمنیش شانازییە کە داکۆکیکار و پشتگیرى پەکەکە بم. بەئەرکى خۆمى دەزانم بەرامبەر زوڵم وناحەقى لە بەرامبەر مرۆڤەکان بێمە وەڵام. ئێوەش چونکە بۆخۆتان سوک و بێ نرخ کەم بایەخن، لەبرى مرۆڤەکان لەبرى ئەو هەموو گوندانەى رۆژانە بۆردومان دەکرێت، زیاتر خەمى ئاژەڵەکانتانە، چونکە هەست و هۆش و بیرتان. ئاژەڵیانەیە. حزب وەک ئاژەڵ رایهێناون. ومامەڵەان لەگەڵ دەکات.
ئەم فیدیۆیە دیمەنى کۆمەڵێک گەریلایە یارى لەگەڵ بەچکە ئاسکێدا دەکەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست