کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سکەی قەڵب!

Saturday, 13/01/2018, 0:19


سکەی قەڵب سەر بە خاوەنەکەیەتی. دوای رێفڕآندۆمی دۆنکیشۆتێکی بارزانی سیاسەت لە باشووری کوردستان کەوتە قۆناغێکی مەترسیداروئاستێکی نزمی سیاسی وکۆمەڵایەتی لە جیهاندا.ئەو ڕێفڕآندۆمە قۆڕەی بێسوود بارزانی دەرفەتێکی زێڕێنی دایە دەسەڵاتدارانی ئەوسەردەمەی بەغدا، بەوواتایە دوای عەبدولکەریم قاسم وتا کۆتایی دەسەڵاتی بەعس وسەددام هیچکات دەسەڵاتی ناوەندی بەو ڕادەیە خۆشحاڵ نەبووە! لە سیاسەتدائەگەر چەک وئابووری دەدەست مرۆڤێکی کاڵفامی وەک بارزانیدا بێ هەر ئاوای لێ بە سەردێ.
ئەو ڕیفڕاندۆمە ئەوەندە بێواتاو لە جێدا نەبووکە هەرکات مرۆڤ بیری لێدەکاتەوە وەختە بگاتە ئەو ئاستە کە بڵێ: ئەرێ ئەو ڕێفڕآندۆمە ژێڕاوژێڕ بە چاوەدێری بەغداوتاران وئانکارا نەکراوە؟ ئەو سیاسەتەی رێفڕآندۆمی پێ تواندەوە سیاسەتێکی زارەکی وگوفتاری بوو نەک سیاسەتێكی ژیرانەوە خاوەن پڕۆژە. دەڵێن ، دەعبای زیرەک بە دندووک پێوە دەبێ. زۆر جار لە مێژووی کورددا ئەو رێکارە روویانداوە.مەسعودی کوڕی مەلاتی خەتێ لەو سەردەمەدا ڕیک ئەو دەعبایە بوو کە بە دندوک پێوە بووە. بەغداش ئەو ڕاوکەرەیە کە وازووکۆڵ نادا هەتا پەلوپۆی بنەماڵەی بارزانی بە رێکاری سیاسی لە بەریەک بڵاو نەکا.
مەسعود بارزانی وەک جرجە مشک لە کولانکەکانی سەری ڕەشدا خۆی حەشآر داوە وبێ کەسایەتییەکی بێ ئەخلاقی برازای بە ناوی نێچیروان بارزانی دەگژ خەڵک بەرداوە. ئەو کورد فرۆشە رۆژ نییە ناوی بەغداوناوی عەبادی بە سەر زاردا نەهێنێ! پەیتا پەیتا داوای وتوووێژ دەگەڵ بەغدا دەکا، کە چی ئەوان بۆ جارێکیش ناوی ناهێنن!
دوای خۆنیشاندانەکای خەڵكی وەزاڵەهاتووی ئێڕان بەرپرسانی باڵای ئێڕان متمانەیان وەرگرت وگووتیان، هیچ دەست تێووەردان وهاندانێک لە لایان کوردستانی عێڕاق بۆ خۆنیشآندانەکانی ئێڕان نابینین!ئەوەش دێتە ئەو مانایە کە ئەوانە نۆکەری خۆمانن وحیزبە کەمپنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەبێ چاک کۆنترۆڵ بکەن.کۆماری ئیسلامی زیاتر دەستی دەرووا لە باشووری کوردستان هەتا خەڵكی ئازادیخوازوبنەماڵەی شەهیدان!
مەسعودی کوڕی مەلای خەتێ، بە نەرمی خەریکە بە شێوەیەکی دیکە بۆ مانەوەی بنەماڵەکەی خۆیان لە سەر دەسەڵات،لە تورکەکان نزیک دەبێتەوە. گووتاری چاوش ئۆغلۆی فاشیست / وەزیری دەرەوەی تورکیە / ئەوەمان پێدەڵێ کە بنەماڵەی بارزانی داوایان لێکردوە کە دەگەڵ بەغدا ئاشتیان کاتەوە. بەڵام ئاشتبوونەوەو نزیکایەتی ئەو جار وەک جارانی پێشوو نییە، ئێستێ وێنەی دەرەبەگێکی دۆڕآو مامڵەیان دەگەڵ دەکەن تا دەگەڵ بەغدا ئاشتیان کەنەوە.!ئەوە تایبەتمەندیی سیستمی عەشیرەگەریی ودەرەبەگایەتییە کە هەر دەم داوالە دوژمن بکا تا هەناسەی ژیانی سیاسی ومانەوەی خۆیان درێژە پێبدەن!
بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دوای شکستەکانی چەند مانگی رابوردوویان متمانەی سیاسی وکۆمەڵگایی خۆیان لە دەست داوە. وێنەی دوو بنەماڵەی داگیرکار کە بە زەبری چەک وچەکدارەکانیان لە سەر جوغڕافیای باشووری کوردستان دەژین. کاتیك مەلا بەختیاردەڵێ: یەک کورسیشمان مابێ، کەس ناتوانێ چەکمان بکا! ئیدی زمانی سیاسەت لێڕەدا بونی نییە. زمان، زمانی کەسایەتییەکی لۆمپەن وچەقۆکێشە کە دەست لە دۆزی کورد بەرنادا!
بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی هەڵبژاردەی خەڵک نین.لە نێوان دەسەڵات وجوغڕآفیای وڵاتیك ودانیشتوانی ئەو خاکە رێکاری / متمانەی سیاسی وکۆمەڵایەتی / قسەی سەرەکی دەکا. ئەو متمانەیە ئێستێ لە نێوان دەسەڵات وخەڵكی باشووردا لە دەست چووە. بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ئیدی رزگاریدەرەنین.لە چوارچێوەی مێژووداوێنەی زیندانەیەک دەچن کە ناتوانن لێی دەرباز بن.ئەوانە وێنەی سکەی قەڵبن کە سەر بە خاوەنەکەیانن. خاوەنی ئەو دەسەڵاتە نەتەوەی کورد نییە، بەڵكوم داگیرکاری خاکی کوردستانە.
رێفڕآندۆمەکەی بێسوود بارزانی، وانەیەکی گرینگی مێژوویی دایە کورد لە باشوووری کوردستان وئەزموونێکیش بۆ بەشەکانی دیکەی وڵات. ئەویش ئەوەیە: نەتەوەیەک کە شآرەزای مێژوو نەبێ ومێژوو نەخوێنێتەوە، مەحکومە بە دووپات بوونەوەی مێژوویەکە کە ئەو جار ناوی نرا / رێفڕآندۆم! ؟ / .
کوردستان ٤ پارچە نییە. پێنج پارچەیە. بەشی ژێر دەستی ئێڕان، بەشی ژێڕ دەستی تورکیە، بەشی ژێڕ دەستی سووریە . باشووری کوردستانیش بۆتە ٢ لەت بە چەنگ داگیرکەرەکانی خۆماڵی. ناوچەی زەرد وناوچەی سەوز.ئازادکردنی ئەو ٢ ناوچەیە زۆر گرانترە لە ئازاد کردنی بەشەکانی دیکە. چون ڕێک ٢٦ ساڵە واماندەزانی ئەوانە رزگاریدەرن! کە چی دەرکەوت لە دوژمن چەپەڵترن.
جەعفەرکەریمی
سندووقی: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە