خاوەنداریتی حیزب و کۆمپانیا سیاسیەکان و نەریتی میراتگەری لە کوردستان

Friday, 12/01/2018, 8:41


لە عێراق و بە تایبەت کوردستان ، حیزبەکانی کە هەن ، یان تازە دروست بکریت ( بەو هۆیەی بە سروشتی دانامەزرین)، دەبیت یەکیک خاوەنی بیت. جا سیاسەتمەداری کۆن، سەرکەردەی رابردوو یان کەسی دەولەمەند بیت . لە پاش دروستکردنی ئەوە بە مولکی کەسایەتی خۆیانی دەزانن. ئەوەی بیەوێت لە حوکمی ئەوان دەرچێت یان مەیلی گۆرانکاری و نویبوونەوەی هەبیت ، لادەر ، دەستی لایەنی تر، تا سیخوڕ و خائینی پێ دەگوتریت . دەبیت ئەوان  بە جێ بهیلن چونکە مەلکی ئەو کەسەیە تا مردن ، زۆر جاریش بە شیوەیەک بۆ نەوەکانی دوای خۆی شۆڕ دەبێتەوە ، ئەوانەشی جیا دەبنەوە، جاریکی تر بە هەمان رێڕەودا دەڕۆن و یەکیکیان بۆ دروست دەبیت یان خۆیان دروستی دەکەن بە سەر خۆیانەوە کە ئیتر لادانی زۆر ئاستەم دەبیت.هەیە یەکسەر خۆی دەرناخات و هەشە  چاوەڕی ناکات و پەلە دەکات و لە یەکەم هەنگاو دەردەکەویت. لایەکم پێ بلێن لە گەورە تا بچوکترین وا نەبیت، تەنها یەکگرتووی ئیسلامی جاریکیان لەو نەریتە دەرچوو ، بەلام زۆر بە زوو گەرایەوە ریرەوی ئەوانی تر . لە ناو زۆربەی حیزبەکان  لە خوارەوە زۆرینە دلسۆزن ، بەلام زۆریان سادەن و زوو بە ووتە و دروشم هەلدەخەڵەتێن ، سەدان کادری زۆر باشیشیان تیدایە ، بەلام لە سەروە سەریان لێ تێک دەدریت . وەک ئەو ووتەیە ( ئەم لام تات ، ئەولام تات، ئای باوە جێقم دەرهات...) هونەر دروست کردنی حیزب و دوکانی سیاسی تر نیە ، بەلکو ئەوانە چییان پێیە جیا لەوانی تر. پێم وایە حیزب یەجگار زۆرن لە کوردستان . عیبەرەت لەو زۆریە نیە ، بەلکو کامەیان هیندیک راستگۆ تر دەبیت و کار و کردەوەی هیندیک نزدیک دەبیت لە ووتە و دروشمەکانی، کەم تر خەلک هەلدەخەلەتینیت ، دەتوانیت بە ریسەیی بە خۆدا برواتەوە  بە نوێبوونەوە یەقلیەتی کراوەی سەردەمانە رەفتار بکات وسەرەتایەک بیت بۆ دەرباز بوونی گەلی کوردستان لەم مەینەتیە و قەیران و تەنگانە گەورەیە . بی گومان بەم شیوە و ئەقلیەتەی ئێستا هیج کامیان موئەهەل نین بۆ ئەوە . دەبیت لە نوا خودی یەکیکییان ئەوە لە خوارەوە بیتە کایەوە. یان دوور لە کاریزما و ماریزمای فاشیل یان کاریکاتیر و لاساکەرەوەی ئەوان  کە گالەتە بە ریشی خەلک بکات. ئەلتەرناتیڤ بە ئاسانی دروست نابیت ، بەلام مەحالیش نیە گەر هەموو تێکۆشەرە دلسۆزەکان هەولیان یەک بخەن و کۆ دەنگ بن و بەرژەوەندی کەسایەتی و هەولی بەدەستهینانی مەرکەزی خیرا لە یەکیان نەترازینیت ...  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە