مەلا بەختیاری "دیموکراتۆر"خواز
Monday, 08/01/2018, 22:09
ئەگەر وشەی دیموکرات و دیکتاتۆر تێک ئاڵاو بکەین دەتوانین وشەیە کی بێ وێنەو نەبیستراوی وەک "دیموکراتۆر" لێ دروست بکەین..
ئەی ئە گەر مانای دیموکراتی و دیکتاتۆری لە "پراکتیک" و کرداردا تێکەڵاو بکرێن چی دەردەچێت..؟! بێگومان سیستەمێکی لاری نالەباری کۆڵەواری وەک باشوری کوردستانی لێدەکەوێتەوە کە لەهیچ شوێن و کاتێکی ئەم زەمین و دنیایەدا وێنەی نەبوەو نابێت..
ئەوەی کورد بێت و تۆزێک ژیر یان خوێندەوار بێت زۆر چاک دەزانێت کە لە سایەی دیموکراسیە ساواو بیست و شەش ساڵیەکەی مەلا بەختیاری "دیموکراتۆر" خوازدا ئەمەندە برین و ئازار کەوتۆتە جەستەی کوردستانی نیشتمان و گەلە بەش مەینەتیەکەی کە بە راستی مرۆڤ هەندێ جار خەریکە بێهیوا دەبێت لە وەی کە نە توانێت و نەزانێت ئاماژە بە کام دەردی "کوشندە" کوژەر بدات و دەست بۆ کامە برینی قوڵ رابکێشێت بۆ بیر کردنەوە لە چارەسەر..!؟
خوێنەری هێژا ئهم کاک "دیموکراتۆر" خوازە "منافق"ه دوو دیوی ههیه.. دیوێکی ساختەچێتی و زمان لوسی و بێناموسیی، کە دیوه ساختەکەیەتی و بەم دیوەیان بیست و شەش ساڵه باسی دیموکراتی دهدات به گوێی گێل و نەفامەکانداو بە سەدان و هەزاران قسە و وڕێنەی درۆینەی باسی خەون و خەیاڵیان بۆ دەکات و بە داخەوە کە زۆریشی لێ خەیاڵ کردون، وه دیوه راستهقینهکهشی ئهوهیه که لەم رۆژانەدا دیسانەوە دەرکەوتەوەو تەنیا لە چەند وشەیەکدا پەچەی لەسەر روی راستەقینەی خۆی و حیزبهکهی هەڵماڵی بۆ خهلکی و بە رون و راشکاوی فەرموی کە یهکێتی یهک کورسیش بێنێت ههر براگهوره دهبێت و دهسهڵات بە هیچ کەس ناسپێرێت"طبعامۆدێلێکی نوێیە لە دیموکراسی" چونکه خاوهنی هێزی پێشمەرگە و دهزگای ئهمنین..؟!؟! ئەم زمان لوسە نەگریسە لە هەمان کاتیشدا دەشڵێت ئێمە هەرچی هێز و توانامان هەیە دەیخەینە گەڕ بۆ برەودان بە دیموکراسی لە کوردستان..!
نازانم نە خۆی و نە سەرجەم ئەو بە ناو روناکبیرو دیموکراسی خوازانەی کە دەیان ساڵە بە بەژن و باڵای دیموکراسیدا هەڵدەڵێن چۆن دانارزێن و تەریق نابنەوە لەم هەمو دوفاقی و وتە و کرداره دژ بە یەکانەی کە بە گوێی خەڵکیدا دەدەن و لە کوردستاندا جێبەجێی دەکەن..؟! ئاخر هەی مەلا نابەختیاری "دیموکراتۆر" هەی بە دەم دیموکراسی خواز و بەدڵ شێت و هاری دیکتاتۆری و پارە ئەمە کارە؟؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست