کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فۆڕمێكی شكستخواردوو له‌ كاری سیاسی

Monday, 08/01/2018, 20:53


له‌دوای  ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌مافێكی ڕه‌وای كوردانه‌ ، گۆڕانكاری وڕوداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017  ڕۆژانی دوایی ناوماڵی كوردی و په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان  شێواوه‌و په‌رته‌وازه‌وو لێكترازاوه‌ ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر له‌ ناو خۆی هه‌رێم به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی عێراق و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌سیاسی و عێراقیه‌كان و حكومه‌تی ناوه‌ندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌، گومان له‌وه‌ش نیه ‌به‌رده‌وامی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی ئه‌بێت و  ئه‌بێته‌ زیان بۆ پرۆسه‌ی سیایی و ئه‌زمونی حوكمڕانی هه‌رێم و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌كان كه‌دواجار دورنیه‌ كاریگه‌ری له‌ ڕه‌هه‌ندی پانتای كۆمه‌ڵایه‌تی كورده‌وایش بكات ، كوردوستان ببیته‌ مه‌یدانی ململانێیه‌كی ناو خۆیی و ده‌ره‌كی و كوردیش ببێته‌ قوربانی یه‌كه‌م له‌م گه‌مه‌ ناته‌ندروست و قێزه‌ونه‌دا،.بۆیه‌ گرنگه‌ هه‌رچی زوتره‌ لایه‌نه‌سیاسیه‌كان هه‌موویان به‌بێ جیاوازی له‌بیری ڕێكخستنه‌وه ی ‌په‌یوه‌نیه‌كانی نێوانیاندا بن چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه ‌به‌ر ده‌وام بێت دواجار زیانی گه‌وره‌ شكستی چاوه‌ڕوانكراو به‌سه‌ر گه‌لی كوردو حكومه‌تی هه‌رێمدا دێت له‌ باشوری كوردستان ئه‌ویش‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆكاۆانه‌ی خواره‌:ـ
یه‌كه‌م / به‌ لاوازی  ده‌ركه‌وتنی كورد له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی هه‌رچه‌ند داواكاریه‌كانمان ڕه‌وابن چونكه‌ ئه‌وان به‌نه‌هێنی و ئاشكرا ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه‌ كه‌ ڕاسته‌خۆ دژایه‌تی كوردو ماف و داواكاریه‌كانی ئه‌كه‌ن وه‌ك چۆن له‌ ڕابردوودا ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستیان هاتوه‌ درێغیان نه‌كردوه‌ .
دووه‌م/ سودی ئه‌م ماڵ جیاییی و هه‌ركه‌س و لایه‌نه‌ به‌جیا سه‌ردانی به‌غدا ئه‌كات ئه‌وه‌ندی ئه‌بێته‌مایه‌ی زیان بۆ كوردو دۆزه‌ ڕه‌واكه‌ی هه‌رگیز نابێته‌ سود بۆ ئێستاو بۆ داهاتوی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان .
سێ یه‌م / ئایه‌ ئه‌م هه‌ر كه‌سه‌و بۆ خۆی بۆ كورده‌ یان هه‌ر لایه‌نه‌وه‌ له‌بیری جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای خۆیه‌تی ، یان بۆله‌ده‌ستنه‌داتی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تی و ته‌سكه‌ حیزبیه‌كانی خۆیه‌تی وه‌ ئایه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌بێ مه‌رج هیچ بۆ لایه‌نه‌كان  ئه‌كات ، حكومه‌تی ناوه‌ندی ولایه‌نه ‌سیاسیه‌كان تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ك دلسۆزن بۆ كوردو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان  .
چواره‌م / بۆلایه‌نه‌سیاسیه‌كان وانه‌ له‌ هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌رناگرن و به‌ر ده‌وام ئه‌م دژایه‌تی و یه‌كترنه‌خوێندنه‌وه‌یه‌ ناو به‌ناو سه‌ر هه‌ڵ ئه‌داته‌وه‌ وه‌له‌ڕابردووشدا كورد توشی شكست و نسكۆی زۆر بوه‌ چه‌ندان ده‌ر فه‌ت و هه‌لی زێڕین به‌ هۆی ماملانێ نێو خۆیه‌كانه‌وه‌ له‌ده‌ستدراون  .
پێنجه‌م /ئه‌م جۆره‌ له‌ بیر كردنه‌وه‌یه‌ بۆته‌ هۆكاری تێكچونی سایكۆلۆژیه‌تی تاكی لایه‌نه كان له‌ كاتێكدا هه‌موان باس له‌ كاركردن بۆ كوردو ئه‌زموون و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان ئه‌كه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ كرداردا وانیه‌و هه‌ر لایه‌و له‌بیری خۆیدایه‌ و ئاماده‌یه‌ كوردو دۆزه‌كه‌ی بكاته‌ قوربانی به‌ر ژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كه‌ی، یان چه‌ند كه‌سێك له‌ناو لایه‌نه‌كه‌یدا گرفته‌كه‌له‌وه‌دایه‌  هه‌وادارانی لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌ی كه‌تادوینی لایه‌نیكی تریان تاوانبار ئه‌كرد كه‌ بۆ كاریك كه‌ ئه‌نجامی داوه‌ ، به‌ڵام ئه‌مرۆ خۆی هه‌مان كار ئه‌كات و به‌ر گریشی لێ ئه‌كات .
شه‌شه‌م/ به‌داخه‌وه‌ سیاسه‌تی ناته‌ندروست له‌م ووڵاته‌دا كه‌ش هه‌وایه‌كی دروستكرد وه‌ مرۆڤ گه‌لێكی دروستكردوه‌ هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌رگریكارێكی سه‌خت بوه‌ له‌ حیزب و گروپ و لایه‌نه‌سیاسیه‌كه‌ی له‌كاتێكدا كه‌ هه‌ڵه‌شی كردبێت و پاساوی بۆئه‌و  خیانه‌ت و شكستانه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌لایه‌نه‌كه‌ی به‌دیاریكراوی هێناویه‌تی به‌سه‌ر خه‌بات و ناو ناو بانگی كوردو كوردستان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە