کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپیشاندەرانی ئێران لە نێوان روسیا و ئەمریکا

Saturday, 06/01/2018, 15:44


ئەم کەناڵانە (بی.بی.سی ، سی. ئێن. ئێن، ئەبی.سی، ئێس، بی. ئێس، نیویۆرک تایمس) لەسەر رووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران دەڵێن، کەوا خۆپیشاندانەکانی ئیران، بۆتە جێگە سەرنجی میدیا جیهانیەکان و وڵاتانی زلهێزی دنیا، بە تایبەتی ئەمریکا و روسیا. 
لەسەر داوای ئەمریکا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە رۆژی هەینی ڕابردوو، دانیشتنێکی ئەنجامدا، بە مەبەستی خستنە ڕووی، بارودۆخی خۆپیشاندەران و مامەڵەی توندی دەسەڵاتدارانی ئیران بەرامبەریان. ئەوەی شایەنی باسە، لەو دانیشتنەدا، یەکە بە یەکەی ئەندامانی ئەنجومەن، سەرکۆنەی جۆری مامەڵەکردنی دەسەڵاتدارانی ئێرانیان کر،د دژ بە خۆپیشاندەران و ڕایانگەیاند، کە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە ٢٠ کەس، لە خۆپیشاندەران کوژراون و بە سەدان کەسی دیش دەستگیر کراون، هەروها بەشداربووانی ئەو دانیشتنە ئاماژەیان بەوەدا، کە دەسەڵاتدارانی ئیران، تۆڕی کۆمەڵایەتییەکانیان قەدەغە کردوە و ئۆباڵی ناهەمواری بارودۆخی ئیرانیان خستۆتە ئەستۆی هێزە دەرەکییەکان.
لە کۆبونەوەکەدا ئەمریکا، پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ خۆپیشاندەران و چەند رۆژێک پێش ئێستا، سزایان بەسەر پێنچ کۆمپانیای ئیرانی سەپاند، کۆمپانیای شەهید ئیسلامی سەنتەری لێکۆڵێنەوە، کۆمپانیای شەهید کەهارازی، کۆمپانیای شەهید موگەهدەم، کۆمپانیای شەهید، سانعهانع و کۆمپانیای شەهید شوستاری،  بەڵام روسیا، پێشوەخت دژ بە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو و پێی وابوو ئەوەی لە ئیران دەگوزەرێ، کێشەی ناوەخۆیە، ئەنجومەنی ئاسایش، تەنیا ئەرکی پاراستنی ئاسایشتی نێونەتەوەییە، هەروها روسیا، ئەمریکای تاوانبار کرد، بەوەی کە لە هەوڵی ئەوەدایە خۆپیشاندانەکان دژ بە دەسەڵاتدارانی ئیران بەکاربهێنێت. بە گوێرەی هەواڵەکانی دنیا، روسیا پشتیوانی لە مانەوەی دەسەڵاتدارانی ئیران دەکات هەر وەک چۆن لە سوریا پشتیوانی لە مانەوەی "ئەسەد"  دەکرد. 
روسیا، توانی پشتیوانی لە مانەوەی ئەسەد بکات، بەڵام نەیتوانی رێگر بێت، لە هەڵگیرساندنی جەنگێک، کە بە خوێنی میلیۆنان خەلکی بێتاوان ئاودرا، لە ماوەی شەش ساڵدا، بە هەزاران کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون. ئەم خوێندنەوەیە، پێمان دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا سوور بێت لەسەر لابردنی جۆری سیستەمیی سیاسیی حوکم و دەسەڵاتدارانی ئیران، روسیا پێداگری بکات و ڕووبەڕووی خواستی ئەمریکا ڕابوەستێت و نەهێڵێت ئەمریکا ئەو دەسەڵاتە بروخوێنێت، بێگومان ئەمریکاش سەر داناوێنی بۆ خواستەکانی روسیا، لە دەرئەنجامدا وا چاوەڕوان دەکرێت، چارەنووسی ئیران هەمان چارەنووسی سوریای هەبێت. 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە