بۆچوونەکانی کوردستانپۆست لەسەر شاسوار و پارتە ساختەکەی راست دەرچوو
Wednesday, 03/01/2018, 23:21
ده‌قى ڕاگه‌يه‌نراوى گروپى فشار له رێكخستنه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ
--------------------------------
دوای وه‌رگرتنی موڵه‌ت جوڵانه‌وه‌كه‌مان به گوێره‌ی یاسای حزبه‌كان له فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزبه‌كان و رێكخراوه سیاسییه‌كانی عێراق وكۆمسیونی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بریاره رۆژی 5 شه‌ممه و هه‌ینی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی یاسایی جۆڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ببه‌سترێت له شاری سلێمانی.
هه‌ڵبه‌ته به پێی یاسا ده‌بێ ئه‌م پرۆسه‌یه به چاودێری لیژنه‌یه‌كی یاسایی موعته‌به‌ری حكومه‌تی عێراقی بێت به‌شێوازێكی دیموكراسیانه مافی به‌شداری و خۆ كاندیدكردنی ئه‌ندامانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی و جێگره‌كه و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تری هاوپێچ به رێساكانی كونگره‌وه هه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه، شاسوار عه‌بدولواحید قادر وه‌ك خاوه‌نی پڕۆژه‌كه، به بریارێكی تاك لایه‌نانه و دوور له هه‌موو پڕه‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و عورفی كونگره، هه‌ستاوه به دیاریكردنی ئه‌ندامانی كونگره به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ رای ئه‌نجومه‌نی كاتی و رێكخستنه‌كانی جولانه‌وه‌كه‌مان وبگره لیستێكی 15 كه‌سیشی دیاریكردوون كه ده‌بێ ده‌ربچن بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له سه‌ر بنه‌مایه‌ی میزاجی و شه‌خصی، به‌بێ گه‌رانه‌وه بو رای رێكخستنه‌كانی هه‌ر 4 پارێزگاكه و نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی.
لەبەر ئه‌و تاكبڕیارییه‌ی شاسوار عبدالواحد قادر ده‌چێته خانه‌ی نادیموكراسییه‌وه وبه كار هێنانی سومعه‌ی ئێمه و رێكخستنه‌كانمان له هه‌ر چوار پارێزگایه‌كه بو مه‌رامی شه‌خصی خۆی، دوور له‌و بنه‌مایانه‌ی كه نه‌وه‌ی نوێ له سه‌ری دروستبووه.
ئه‌گەر ئەم پرۆسە بەر لە کۆنگرە یەکلانەبێتەوە، بەدڵنیایی کاردانەوەی تری میدیایی و مەدەنیمان ئەبێت، و نوسراوێكی رەسمی بۆ كۆمسیونی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزبه‌كان و رێكخراوه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌نێرین كه مۆڵە‌تی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رابگیرێت به‌و پێیەی رێكخستنه‌كانمان ئه‌وانه‌ی كه پاڵپشتی و پشتگیری دانی مۆڵه‌تیان كردووه، ئه‌ندامیه‌تی خۆیان هه‌ڵده‌پسێرن.
ئێمه وه‌كو نوێنه‌ری هه‌ر یه‌كه له پارێزگای هه‌ولێر و دهوك و هه‌ڵه‌بجه و به‌شی رێكخستنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و به‌شی میدیایی نه‌وه‌ی نوێ بریاری بایكوتی به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه ده‌كه‌ین وئه‌ندامه‌تی خۆمان بۆ مۆڵه‌تی فه‌رمی له عێراق هه‌ڵده‌پسێرین، و پێمان وایه كونگره‌كه به‌بێ ئێمه ناشه‌رعی یه‌و ودووره له بنه‌ماكانی دیموكراسی .
3-1-2018
كۆپیه‌ك بۆ به‌شی رێكخستن
كۆپیه‌ك بۆ ده‌زگا میدیاكان
كۆپیه‌ك بو ناوه‌نده یاسایییه‌كان
كۆپیه‌ك بۆ كۆمسیونی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق
---------------------------------------
ئیبراهیم عەباس له پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى نووسيويه‌تى:
" لەبەردەم بەرپرسیارەتێکی قورسدام، چەند کاتژمێری داهاتوو لەسەر کۆنگرەی نەوەی نوێ و ئایندەی نەوەی نوێ بڕیاڕێکی بوێرانە ئەدەم.
بەڵام تکایە لەگەڵم بەشداربن، گەر بڕیارمدا نەچمە کۆنگرە و دەستبەرداری نەوەی نوێ ببم، بەچ شێوازێک هەڵوێستە بنوێنم؟!"
چونکە دوای ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید زۆر نهێنیم بۆ ئاشکرابوون، کە نابێت یان لە ناوخۆی نەوەی نوێ یان لەدەرەوەی ئەم جوڵانەوەیە بێ هەڵوێست تێپەر ببن."
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست