بوون به عه‌مید له گه‌نده‌ڵستاندا
Saturday, 30/12/2017, 21:56
کوردستانپۆست: هەر وەک کردوومانە بە باو، هەر کاتێک لەم نمونانەی وەکو شاناز، هەروەها وەک نووسەرە فەلەکانی سەر بە دەسەڵات و قەڵەمفرۆشەکان کاتێک بابەتێک دەنووسن و قسە لەسەر رووداوێک دەکەن، ئێمەش لە کوردستانپۆست ئەرشیفیان بۆ دەکەینەوە و ئەو وتار و بابەتانە دەپارێزین، بە پێچەوانی میدیا ئەهلییەکان ئێمە مەبەستێکی دیکەمان هەیە، تا زیاتر ریسوابکرێن و فریای ئەوە نەکەون نووسینەکانیان لابەرن و فڕێی بدەن، لێرەدا ئەم نووسینە کۆمیدییەی شاناز یش بڵاودەکەینەوە، کە لەلایەن (کاروان شێخ سەعید)ەوە ئاگادارکراوینەتەوە، کە بەتەمایە ئەمجارەش لەسەر عەمید شاناز بنووسێتەوە. چاوەڕوانی نووسینەکە بن و تا ئەو کاتە ئەمە بخوێننەوە.
---------------------------------------------
ئه‌گه‌ر چی خانه‌نشینی مافی هه‌موو مرۆڤێكی سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه‌یه به‌ڵام دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خانه‌نشین كردن له‌مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌دا پێوه‌ری بۆ نیه و په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌ن و ساڵی خزمه‌ت و هیچ باب و مه‌رجێكی خانه‌نشینیه‌وه نیه هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌به‌نین مناڵێكی كه هێشتا ده‌می بۆنی شێر ئه‌دات به پله‌ی وه‌زیر یانیش لیوا خانه‌نشین ئه‌بێت یان ئه‌كرێت…!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ماندا نادادپه‌روه‌ریه‌كی بێ ئه‌ندازه به‌رامبه‌ر به خانه‌نشینان ئه‌كرێت و به هه‌زاران خانه‌نشینی (علوج) و بن دیوارمان هه‌یه به‌س هه‌ر هه‌مووی خراوه‌ته لایه‌كه‌وه و خانه‌نشین كردنه‌كه‌ی من كه به‌مه‌به‌ست و بۆ پرۆپاگانده‌ی سیاسی و ناوزراندن بووه هه‌میشه وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی عاجباتی و سه‌رسوور هێنه‌ر له هه‌رێمێكی سه‌رتاپا گه‌نده‌ڵ دا ته‌ماشا ئه‌كرێت و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه له هه‌ڵبژاردن نزیك ئه‌بینه‌وه ئه‌بێته‌وه بنێشته خۆشه‌ی ده‌مه پیسه‌كان…
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌رو به بێ ئاگاداری خۆم و به بێ ئه‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی هاووڵاتی بوونم هه‌بووبێت و رۆژێك به‌شداری شه‌ڕم كردبێت و ته‌نانه‌ت بشزانم دارلاستیكیش به‌كار بێنم چ جای چه‌ك به قودره‌تی قادر به روتبه‌ی عه‌مید خانه‌نشین كرام و منیش وه‌ك هه‌موو بینه‌ران له رێی میدیاكانه‌وه ( KNN ) بیستم كه خانه‌نشین كراوم كه ئه‌وه‌ش له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بوو..!! لێتان ناشارمه‌وه سه‌ره‌تا كه وێنه‌یه‌كی فۆتۆشۆپ كراوی خۆمم به تاج و نه‌جمه و كڵاوی عه‌سكه‌رییه‌وه له میدیاكاندا بینی به گاڵته وه‌رم گرت و زۆریش به وێنه‌كه‌م پێ كه‌نیم و كاتێك كه زانێم نه‌خێر راسته..!! په‌یوه‌ندیم به مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه كرد كه ئایا بۆ و چۆن و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك و كێ خانه‌نشینی كردووم به بێ ئاگاداری خۆم و به بێ به‌ڵگه و به بێ ئه‌وه‌ی كه داوام لێ بكرێت كه هیچ جۆره فۆرمێك پڕ بكه‌مه‌وه… پرسیارم كرد ئایا كه خه‌ڵك خانه‌نشین ئه‌كرێت ئه‌ی نابێت هه‌ر هیچ نه‌بێت كه‌سه‌كه ناسنامه‌ی هاووڵاتی بوونی له‌به‌رده‌ستدا هه‌بێت ( كه من جگه له ده‌فته‌ر نفوسێكی ١٩٥٧ كه ئه‌ویشم زیاتر له دوانزه ساڵ بوو لێ وون ببو) و رۆژی له‌دایكبوون و ئه‌دره‌س و ناوی دایكی بزانرێت؟ كاتێك كه پرسیارم كرد باشه ناوی دایكم چیه؟ هه‌ر سێ براده‌ره‌كه وتیان بێ قه‌زا بیت كه‌س هه‌یه ناوی دایكت نه‌زانێت وتم باشه ناوی دایكم چیه؟ وتیان ( گه‌لاوێژ) كه ڕاست نه‌بوو.. چونكه ناوی راستی دایكم گه‌لاوێژ نیه و وتم باشه منتان وه‌ك دانیشتووی كوێ نوسیوه؟ به‌ریتانیا یان كوردستان؟ و كێ له باتی من په‌نجه مۆر یان ئیمزای كردوه؟؟؟ بێ گومان كه‌س وه‌ڵامی هیچ یه‌ك له‌و پرسیارا‌نه‌ی لا نه‌بوو له كۆتاییدا وتم باشه گه‌ر وه‌ك رێزلێنانێك خانه‌نشینتان كردوم ئه‌ی بۆ پێش ئه‌وه‌ی كه بیده‌نه میدیاكان خۆمتان لێ ئاگادار نه‌كرد؟؟ پاش ئه‌وه داوام كرد كه بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و له رێی چه‌ند پارێزه‌رێكه‌وه به‌و كاره هه‌ڵساین و كاتێك كه له رێی هه‌رێمه‌وه له به‌ر نه‌بوونی هیچ یاسایه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بڕیارانه شكستمان هێنا و كه‌س ئاماده نه‌بوو كه ئه‌و كاره بكات بۆیه په‌نامان برده به‌ر به‌غدا و له‌وێش وتیان ئه‌وه داوایه‌كی سه‌یره و كه‌س له مێژووی عیراقدا ته‌نازولی له خانه‌نشینی نه‌كردوه و پاش ساڵێك و دوو مانگ هه‌وڵدان به سوپاسه‌وه ته‌نازول كردنمیان له مافی خانه‌نشین بوونم وه‌ك هاوڵاتیه‌كی عیراقی بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی عیراقدا په‌سه‌ند و تۆمار كرد و پاش ئه‌وه‌ش له رێی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیه‌وه گشت میدیا بینراو و بیستراوه‌كان له‌و بابه‌ته ئاگادار كران و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه به پێی یاسا هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ئه‌و بابه‌ته له دژم به‌كار بهێنێت ئه‌وا ڕووبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه ده‌بێته‌وه..
به‌ڵام دیاره له وڵات و هه‌رێمه نوقمی گه‌نده‌ڵیه‌كه‌ی ئێمه‌دا ته‌نیا بازاری پڕۆپاگانده‌ی ئاژاوه‌گێڕ و هه‌رچی و په‌رچی و كۆیله‌كان گه‌رمه و موشته‌ری دائیمی هه‌یه..!!!
بۆیه‌ش له‌و هه‌زاران هه‌زار خانه‌نشین كراوه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌ر خانه‌نشینیه‌كه‌ی من (له گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شیدا) هه‌ر باسه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه من خه‌ڵكی مریخ بم و له هه‌رێمێكی بێ گه‌ردو یاسا سه‌روه‌ردا خۆم خۆمم خانه‌نشین كردبێ..
سه‌یره كه‌سێك باكی به‌وه نیه كه ته‌حسین شاوه‌یسێكی جاش به پێشمه‌رگه‌ی دێرێن ناونووس بكرێت و مووچه و پله‌كه‌ی له مامه‌ریشه به‌رزتربێت و به‌ده‌یان ره‌فیق حزبی و موسته‌شارو ئه‌نفالچی و به‌چكه جاش و به‌چكه مسئول و به‌رپرسی حیمایه‌ی ئه‌م و ئه‌و به روتبه‌ی لیوا و عه‌مید و عه‌قید و وه‌زیر خانه‌نشین بكرێن …
به‌هه‌ر حاڵ من چاك ئه‌زانم ده‌ردی ئه‌و ئاغا و كۆیلانه‌ی كه له ژێر عه‌با و په‌چه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌وروژێنن و تۆمه‌تی داگیركردنی ئه‌رزه و خان‌و و ڤێلا و پشك و مشك و خانه‌نشینی و بردنی قوتی خه‌ڵكیم ئه‌ده‌نه پاڵ چیه!!
هه‌ر بۆیه‌ش زۆر جارم وتوه فه‌رموون ئه‌وه ئه‌رزو ئه‌وه گه‌ز ده‌با بۆ یه‌ك جاریش بێت غیره‌ت بتانگرێت و وه‌رن تا ڕووبه‌ڕوو به به‌ڵگه‌وه بدوێن و با خه‌ڵكی بزانن كه من خانه‌نشینم یان نا و له ١٩٧٧ وه تا كۆتایی ٢٠١٧ چیم هه‌بووه و ئێستا چیم هه‌یه و ئه‌وان چیان هه‌بووه و ئێستا چیان هه‌یه..!!
جا ئه‌گه‌ر بۆ ناو زڕاندن نه‌بێت ئه‌ی بۆ هه‌موو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێك ئه‌كرێمه‌وه عه‌مید له‌م گه‌نده‌ڵستاندا به مه‌رجێك كه نه عمید بم و نه جندی !
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
٣٠-١٢-٢٠١٧
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌م دوێنێ نوسی.. و جارێكی‌تر هه‌ڵدانه‌وه و خستنه‌وه به‌رباسی ئه‌و مه‌وزوعه‌م له كاتێكدایه كه حكومه‌تی هه‌رێم یاسای پێداچونه‌وه‌ی به موچه‌ی خانه‌نشیناندا كردوه و به یه‌كێك له بڕیار‌و كاره باشه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ده‌زانم و بۆ یه‌كه‌م جاره بڵێم كه هه‌م پشتیوانی هه‌م ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م….
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست