من {نازم دڵبەند} بە عومری {٦۳}ساڵیەوە دەکەومە سەر جادە
Saturday, 30/12/2017, 23:01
من روو لە {نێچیرڤان}و{ڤوباد تاڵەبانی} ناکەم، چونکە ئەوانە گوێ لەکەس ناگرن ..من ئەو هاوارەم بۆ دۆست و کەسە خەمخۆرەکانی خۆم و عەشیرەتەکەی خۆمە کە عەشیرەتی {پاڵانی}یە، چونکە من دڵنیام ئەوان ئاوڕێک لەو ماڵوێرانی و بێدەرامەتی من دەدەنەوە وەکو شاعیر و هونەرمەند و نوسەر کە (٤۰} ساڵە دەنوسم و ئەوەی هەمبوە پێشکەشی ئەو گەلەی خۆم کردوە.
من (نازم دڵبەند) بەهەموو بەخشین و هەڵەکانم و شتە جوانەکانم لەبواری شیعر و سیناریۆ و خزمەتی هونەرمەندان لەبواری تەلەفزیۆن و لاپەڕەی رۆژنامەکان، بەڵام کوڕی ئەو میللەتەم و منداڵی و گەنجێتی و پیریم هەمووی لەو {هەولێر}ە بوە رۆژێ لە رۆژان نەمزانیوە {موحتاجی}چیە...کەچی ئەو زەمەنە وایکرد لە شوقەیەک بژیم و نەشتوانم کرێی مانگانە بدەم، چونکە نە {مەعاش} ماوە و نە هیچ واریداتێکم هەیە..ئەوەتا ئەمڕۆ خاوەنی موڵکداری شوقە هاتۆتە سەرم و هەڕەشەی دەرکردنم لێدەکات ئەگەر کرێ نەدەم دەرم دەکا و بەو عومری {٦۳} ساڵی دەکەومە سەرجادە.
من لەو حکومەتە ناپاڕێمەوە خێرم پێبکا تەنها {مەعاشەکەی} خۆم دەوێ تا کرێی شوڤەکەمی پێبدەم و مانگانە پێی بژیم..{تف} لەو قەڵەمەی کە چەند ساڵە پێی دەنوسم کە {۲۰۰۰} نوسین و ریپۆرتاژ و دراماو شیعرم پێنوسیوە ..{تف} لەو بەرنامە تەلەفزێۆنانەی کە هونەرمەندانی کوردم بە بینەران ناساند، چونکە ئەو حکومەتەی (نێچیرڤان و قوباد تاڵەبانی} رێزیان لێنەگرت من ئێستا بەعومری {٦۳} ساڵیەوە دەکەومە سەر جادەی، چونکە شوێنی حەوانەوەم نەما.
تێبینی: ئەم نووسین و بانگەوازە لە فەیسبوکی (ستاندەرد)ەوە وەرگیراوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست