ناوی بەشیک لەبکوژانی شەهید مامۆستا هیرش
Saturday, 30/12/2017, 19:28
پێشوتر لەکوردستان پۆست و پەیجی ١٧ شوبات زۆر لەسەر هەردوو جەلادە نوێکەی کۆیە (رەهبەری سەید برایم و سیامەندە سور) نوسراوە وباسکراوە بەوینەی بریندارەکانی کۆیەشەوە کەلیرەدا بۆمیژوو لەخوارەوە دوبارە وینەی زۆرینەی بریندارەکانی کۆیە بلاو دەکەمەوە کەروژی ١٩ ی دیسمبەر لەنزیک مەلبەندی یەکیتی بەبریاری هەردوو قاسم ئاغا نوێکەی یەکیتی رەهبەرو سیامەندە سور جەتەکانیان بریندار کرا بۆیە لیرەدا ناو و وینەی زانیاری جەند کەسیکی ترتان بۆ دیاردەخەم کەرولی گرنگیان نەک هەر تیروری شەهید مامۆستا هیرشی نەمردا هەیە بەلکو بەشیکن لەتالانی و تاوان لەکۆیەی شۆرشگیردا
لیوا / حیدر سعید رشید
لەئێستادا بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێره لەشاری کۆیه یەکێکه لەکەسه زۆر فاسیدو گەندەڵ و مشەخۆرەکان زۆر سزای خەڵک و هاوڵاتیان دەدات لەڕوداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بۆ خۆیوو هێزەکەی لەناو مەڵبەندی کۆیەی یەکێتی بەفەرمانی ڕابەری سید برایم بەرپرسی مەڵبەند تەقەی زۆریان لەهاوڵاتیان کردوەو بەداخەوه شەهیدێک و چەندین برینداری لێکەوتەوه جگە لەوەش خەڵکێکی زۆریان دەستگیر کردوو ئەشکەنجەی زۆری هاوڵاتیانیانداوه ، وەلەگەڵ ڕابەری سید برایم تێکەڵاو بووە بەحوکمی بەرپرسیارێتیەکەی و هەردوکیشیان زۆر گەندەڵ و داوێن پیسن و خەریکی دزس و قۆرخکردنی ماڵ و موڵکی خەڵک و حکومەتن ، شایانی ووتنه کە ئەم حیدره پێشتر لەڕانیەبوو مدیری ئاسایشی راپەرین بوو لەرانیه لەبەر گەندەڵی دوور خرایەوه ۆ کۆیه چونکه دەستی خستبووە بینەقاقای خەڵک و سەرانەو باجی لەخەڵک وەردەگرت و بەو هۆیەوه بووەته خاوەنی چەندین ماڵ و موڵک و باخه و ئەتوانم بڵێم سوودمەندترین کەسی ناوچەکەیه هەروەها هۆکارێکی تری سەرەکی دوورخستنەوەکەی ژیرۆی برایەتی کەمفوزی ئاسایشەو لەگەڵ خۆیەتی کەسەرپەرشتی چەندین گرووپی قاچاخچی موادی هۆشبەری دەکرد و ئێستاش بەردەوامه وەزۆر لەهەوڵی گەڕانەوەدان بۆ ناوشارس ڕانیه و دەیانەوێ بەهەر نرخێک بێت پێگەیەکی حوکمی وەربگرێتەوه لەڕانیه بەڵام یەکێتی ناسەوێ چیتر باجی ئەو جۆره بەرپرسانه بدات کەبوونەتە هۆی دابەزینی ئاستی جەماوەری ئەو حیزب
مفوز ژیرۆ
برای حیدری ئاسایش لێپرسراوی گروپىکی تایبەتەو سەرپەرشتی چەندین گروپی قاچاخچی موادی هۆشبەر ئەکات لەسنوری کۆیەو رانیەو قەڵادزێ وەزۆر گەندەڵەو لەپێناو پارەیا هەمووشتێک ئەکات لەکاتی خۆپیشاندانەکا خۆیوو گروپەکەی زۆر ئازاری خەڵکیانداوەو گەنجی زۆریان دەستگیر کردبوو هەروەها کۆمپانیای دروستکردنی ڕێگای دوکان رانیە کەمپەکەیان لەنزیک قەمتەرانه دوای ئەوەی کۆمپانیاکه کارەکانی وەستاند ژیرۆ لەگەڵ گروپەکەی پاسەوانیان دەکرد سەرجەم کەلوپەلەکان و ئامێرەکانیان دزی و بەتاڵانیان برد ئەمەش لەڕێگەی گروپەکەی بەتایبەت یەکێکیان بەناوی مولود گەورەدزو مافیا کەئێستا پاسەوانی تایبەتی حیدری ئاسایشەو هەرلەبەر ئەمەش لەخۆیانی دوور ناخەنەوه چونکه نهێنی ئەنجامدانی هەموو شتەکانی لایه . ئەمەش وێنەی ژیرۆ
مولودی گەوره دزو پیاو کوژ و کۆنەجاشی قاسماغای کۆیه
ئیستابۆتە پاسەوانی ئێستای حیدر مفوز علی کمال صندوقی سکرتێری تایبەتی نوسینگەی حیدری ئاسایش و صندوقی نهێنی و گەندەڵیەکانی ، علی کمال یەکێکه لەکەسه زۆر گەندەڵەکان و چەندین کەسی خراپی تعین کردووه لەئاسایش بەپارەی زۆر کەئەو کەسانه هیچ مواصفاتی باشیان نەبووەو لەکەسه زۆر خراپەکانی ناو کۆمەڵگا بوون وەلەهەمانکاتا کەسێکی بەدڕەوشیشەو ئافرەتی لەشفرۆشیان بۆ پەیا ئەکات
وینە و ناوی بریندارەکانی شۆرشگیرەکانی کۆیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست