کورد لە باشووری کوردستان شەڕی خۆدڕێنی ناوێ
Saturday, 30/12/2017, 0:58
سیاسەت لە کۆمەڵگا و لە ناوحیزبەکانی باشووری کوردستان وێنەی خرنۆکی بیابان سەرگەردان ووێڵە! کەس ناتوانێ پێشبینی بکا دوارۆژ چی دەقەومێ!ئەوەیە سرووشتی دامودەزگای خێل وبنەماڵەی سەرشۆڕەکانی بارزانی وتاڵەبانی.هیچکات سەردەمی دەسەڵاتی حیزبی بەعس وزەبروزەنگی سەددامی توون بە توون خەڵكی ئێمـە لەو بەشە لە وڵات ئاوا بە کۆیلە نەکراوە! رووناکبیر کۆیلە، نووسەر کۆیلە، بەرپرسی حیزبی کۆیلە، شآیەر/ شآعیر / کۆیلە ... ئەوەی دەڵێ من : حکم دەکەم، من دەینووسم ومن فەرمانی لە سەر دەدەم.یان تاکە کەسە یانژی چەند کەسی پیروگەجەرگۆجەری شڕی حیزبییە!
ئەوەی دەسەڵات لە باشوور لە سەر ناوی کوردایەتی وئاڵاوسروودی ئەی رەقیب کردوویە، هیچکات نە ئەردۆغآن کردویە ونەش کۆماری ئیسلامی. ئەوان دۆست نین. دوژمنن، بیشی کەن بە مافی خۆیانی دەزانن.نێچیروان بارزانی کەسایەتی خۆفرۆش ودۆڕاوی ناو بنەماڵەی بارزانی رۆژ نییە لە بەر ناو لینگی عەبادی نەپاڕێتەوە کە بۆ راستەوراست قسەمان دەگەڵ ناکەی!یانی نەتەوەکەمان لە باشوور ئەوەندە نزم وبچووکە؟
ئێستێ لینگە فرتە بنەماڵەی بارزانی تەنیا بۆ مانەوەی خۆیانە.بۆ ئەو کارەش دەست بۆ تەواوی رێگاکان دەبەن کە وەک نوێنەری کورد لە ناوچەی زەرد وەریان گرنەوە.ڕاگرتنی پەخشی کاناڵەکانی سەر بە نەوەی / نوێ / وگرتنی شاسوار بەرپرسی یەکەمی نەوەی نوێ خەریکە سەودای شەڕێکی ناوخۆیی وماڵوێرانکەر بە دووی خۆیدا دێنێ! لە لایەکی دیکەش هیچ گومانم لەوەدا نییە کە بنەماڵەی سەرشۆڕی بارزانی هەروا هاسان دەست لە دەسەڵات بەر نادەن.ئەگەر قەرار بێ لە کۆنگرەی داهاتووی حیزبەکەیاندا کەسێکی دوور لە بنەماڵەی بارزانی / نابارزانی / بە دەنگ ببێتە سەرۆک پاڕتی سەربە عەشێرەی بارزانی، زەنگێکی مەترسیدار لێدەدرێ.یان دەبێ بڵێن : ئەو دەوەرە هیچ پیاوێکی تێدانییە جگە لە مەسعود ومەسرووری کوڕی یانژی چەخماخەی ئاڵۆزییەکی نوێ دەبێتە بزووتی شەڕێکی ناو خۆیی لە باشووری وڵات.
جەستەی شەکەتی باشووری کوردستان لە لایان دوو جەمسەر هەناسەکانی داڕمان هەڵدەکێشێ. دەسەڵاتی دزوگەندەڵی هەیی وئۆخلۆکڕاتەکانی ئورووپایی کە حەولی راستکردنەوەی سیستمێکی قێزەونی کورد دەدەن تا چەند کەسانێک لە هەردووک لای ئەو دەسەڵاتە لە مەرگی سیاسی رزگار بکەن! ئاخر ئەوان وەک لاشەخۆرێک کەوتوونەتە سەر زامستانی ئەو خاکە بریندارەو بۆن وبەرامەی نەفتوترسی سەرهەڵدانەوەی داعش وەها ترساندوون کە حازرن هەموو کارێک بۆ ئاشت کردنەوەی بەغداوهەولێرو سڵێمانی بکەن.
" چارەنووسی خەڵک بەرەو کوێ دەڕوا؟ "
پارەو مووچەی خەڵک وبژیوی ژیانیش ئەگەر لە بەغداوە بێ، قەت کێشەی سیاسی وکۆمەڵایەتی باشووری کوردستان کۆتایی بێ نایە! هۆی سەرەکیش مانی ئەو دەسەڵاتە دۆڕاوەیە. چون تەسویە حیسابی حیزبی هێشتا نەکراوە.پێش ئەوەی کە شەڕێکی خۆدڕێن دەست پێبکاتەوە، دەبێ شەڕی ناوخۆیی ئەو حیزبە مفتەخۆرانە بەلایکدا داشۆڕێ.ئەوە سرووشتی ئاڵگۆڕە لە هەموو جیهاندا.چون دەستپێکی شەڕێکی مەزنترە بۆ ئاقارێکی تژی لە تڕاژیدی.لە بارودۆخی ئاڵۆزی ئەو جاریدا لایەنی سێهەمیش هەیە کە لە رابوردوودا لە بەر هیندێک هۆ غایب بووە، ئەویش خەڵكی وەزاڵەهاتوویە کە هەر ئێستا خاوەنی چەکی سووکە بۆ شەڕی شەقام وکۆڵان بە کۆلانی باشووری کوردستان دژ بەو لات وچەقۆ کێشانەی کە گووتیان پێشمەرگەین وبەرۆژ خەڵكیان خەڵتانی خوێن کرد!
بەڵگەی هەرە روونی من بۆ ئەو قسانەم ئەوەیە: دەسەڵاتێک کە لەماوەیەی ٢٤ کاتژمێڕدا نیوەی زیاتری خاکی کوردستانی رادەستی بەغدا کرد، دەردەکەوێ کە ئەودەسەڵاتە بۆ پاراستنی نیشتمان ڕانەهاتوون. کە چی بە پێچەوانە کاتێک خۆنیشآندانەکانی خەڵکی برسی وهەژار دەستی پێکرد وەک موورومەلخ چەقۆکێش ومرۆڤ کوژیان هێنایە سەر شەقامەکان! بۆ ترۆر کوشتنی ئەو خەڵكانەی کە رۆڵەکانیان بوونەتە چەکداری ئەو بنەماڵانە!
" تفەنگی ئامریکایی وئاڵمانی! "
نامەی ئاشقانەی نەفتاویی بۆ نێچیروان بارزانی لە لایان فەڕانسەو ئاڵمان وئیتالیا وچەند وڵاتی دیکە بۆ دەستپێکی وتوویژ بەغداوهەولێر ئاماژەیەکی دیکەی مەترسیدارو گرانە بۆ ژیانی سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتی خەڵکی بێدەرەتان وبە دیل گیراو. کاتێک خەڵکی هورووژاو دێنە سەر شەقام وداخوازییەکانیان دێننە سەرزارلە هەمان کاتدا بە فیشەکی تفەنگی ئاڵمانی وئامریکایی خەڵتانی خوێن دەکرێن، دونیای بە رواڵەت ئازادی ودێمۆکڕاسی لە داعش ترساو، وەها بێدەنگە کە هەروەک ئەوە دەچێ نە بای هاتووە نە بۆران! جەلال تاڵەبانی توون بە توون وبێسود بارزانی لە یەک وەسییەتدا بۆ منداڵەکانیان هاوتەریبن! ئەویش ئەوەیە کە فێریان کردون بڵێن: داعش وشەڕی داعش هێستا تەواو نەبووە! ئەوان نان لەو رێکارە دەخۆن وخەڵكی هەژاریش خوێنی لە سەر دەڕژێ!ئەوان نان لە دووبەرەکی دەخۆن .منداڵی هەژاریش بۆتە گلادیاتۆڕی ئامانجەکانیان!
دەسەڵاتێک کە دوای ئەو هەمووە ئەزموونە و٢٦ ساڵ حکومەتداری لە گەنجێکی تازە پێگەیشتوو لە سیاست بە ناوی شآسوار ئاوا بترسێ، کوا هەر وا بە هاسانی واز لە ژێرخانی و سەرخانی باشوری کوردستان دێنێ.داخستنی مێدیاو گرتنی رۆژنامەوان وترۆری ئازادیخوازان بە هاتنی مووچەی مانگانەی کارمەندومووچە خۆروازووئەو دەوەرە رووی ئارامی بە خۆیەوە نابینێ.١تا ٢ ساڵی دیکە بڕوا زۆر شتی بنەرەتی ئاڵۆگۆڕیان بە سەردێ.ئەوەی کە جێگای مترسییەکی مێژوییە کە کاریگەریی زۆر خراپی لە سەر کێشەی کورد دەبێ لە بەشەکانی دیکەی وڵات هەڵگیرسانی شەڕێکی دیکەی ناوخۆییە کە ئەلحەق بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی تێیدا وەستان.
"پەراوێزێکی چووک "
بۆ یەکەمجار کە رووپەڕی کوردستانپۆستم هاتە بەر چاو، پێش ئەوەی کە بزانم لە کوێ سەروەدەردەنێ وچی پێیە، پرسم لە خۆم دەکرد ئایا ستافی ئەو پۆستە چۆن ئیزن بە خۆیاندەدەن دوای ئەو ساڵانە کە دەسەڵاتێکی کوردیمان بۆ رەخساوە، بڵێن:ئەو دەسەڵاتەی باشوور ئەوە نییە کە کورد بە شوێنیدا وێل بێ! دەمگووت: چۆن بە دەسەڵاتداری کورد دەڵێن دزوگەندەڵ وخایین!ماوەیەکی زۆری پێچوو. بیرم لێدەکردوە. مێشکم وەرینەدەگرت ودەمگووت: یانی بەشێک لە خاکی ئازادمان وایلێدێ کە سیستم وبەڕێوەبەری بەرەو هەڵدێڕونۆکەریی داگیرکار هەنگاو بنێ وپشت لە تەواوی ئاواتەکانی کورد بکا بۆ مانەوەی خۆی.وادەرکەوت کوردستان پۆست وەڕاست گەڕاوە.
جەعفەرکەریمی
سندووقی: کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست