لەسەر تکای مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ بە نهێنی قاسم سلێمانی گەیشتە هەرێم
Sunday, 24/12/2017, 22:45
بە تەلەفون هەڕەشە لە ئەدهەم بارزانیش کراوە، کەوا بە جامانەکەی خۆی لەناو بارەگای لقی چوار هەڵیدەواسن.
--------------------------
ئەمڕۆ 24 - 12 - 2017 کاتژمێر 10 و چارەکی پێش نیوەڕۆ کاروانێکی ئۆتۆمبیل، کە ژمارەیان 9 ئۆتۆمبیل بوو ( 3 تاهۆ ژمارە پرۆتۆکول) و (6 لاندکرۆزەر) لە پێشیانەوە ئۆتۆمبیلێکی تاهۆی هاتوچۆ (مرور) بەناو چۆماندا بەرەو حاجی هۆمەران بەڕێکەوتن، کاتێک کاروانەکە گەیشتە مەرزی حاجی ئۆمەران، چوار لەو ئۆتۆمبیلانە چوونە ناو خاکی ئێران و دوای ماوەیەک گەڕانەوە، وەکو سەرچاوەکە پێی ڕاگەیاندین، یەکێک لە سەرنشینەکان عەبوڵڵا ئاکرەیی بەرپرسی پەیوندییەکانی پارتی بووە لە ئێران، لەگەڵ ئاغای قاسم سلیمانی.
سەرچاوەکە دەڵێت لەگەڵ گەیشتنی (ئاغای قاسمی سلێمانی) بۆ ناو خاکی هەرێم لەگەڵ نێچیرەڤان بارزانی دانیشتنی کرد، دوای ئەوە بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ چوونە لای مەسعود بارزانی.
مەبەست لەم دانیشتن و کۆبوونەوە کوتوپڕە وەکو سەرچاوەکە باسی کرد، دەڵێت، بارزانی بە قاسم سلێمانی راگەیاند، کەوا هەوڵ بدات پەیوەندی خۆیان لەگەڵ لایەنە شیعەکان بەتایبەتی مالکی هێور بکاتەوە، دژی عەبادی ئامادەن دەنگ لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بە مالکی بدەن و هەموو پشتگیرییەکی بکەن، چونکە وەکو سەرچاوەکە دەڵێت بارزانی هەموو هەوڵێکی خۆی داوە تا لەگەڵ عەبادی رێکبکەون، بەڵام عەبادی وەڵامی نەداونەتەوە، هەرچەندە مەترسی ئەوە هەیە کەوا عەبادی پێش هەڵبژاردنی داهاتوو، واتە تا کۆتایی مانگی چواری ساڵی داهاتو ، هێرش بکاتە سەر هەولیر و سلێمانی و ئەو ناوچانە لە دەست پارتیی و یەکێتی بسەنێتەوە، چونکە عەبادی بڕوای وایە دەنگدان لە هەرێمی کوردستان بە بەبێ تەزویر ئەنجام نادرێ، بۆیە دەیەوێت کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانە بکاتەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت، لە لایەکی دیکە ئیستا زۆربەی بەرپرسەکانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، مەترسی زۆریان هەیە کە دەسەڵاتیان لەدەست دەربچێت، بۆیە خەریکی خۆئامادەکردن و کۆکردنەوەی پارەکانیانن تا بۆ دەرەوەی وڵات دەربازی بکەن، بۆ نمونە پێش چەند رۆژێک کۆمەڵێک لە بارزانییەکان ئیستا لە ئیسپانیان و پەیوەندییان بە چەند دەڵاڵێکی بیگانە کردووە، تا پارەکانیان لە هەندێک پرۆژەدا دابنێن، یەکێک لەو دەڵاڵانە هاوڵاتییەکی عەرەبییە، گوایە ئەو بارزانیانە نزیکەی ٧٥٠ ملیۆن دۆلاریان پێیە، داوایان کردووە لە ئیسپانیا، یان هەر وڵات و دورگەیەکی دەوروبەر موڵک و هوتێل و زەوی و بازاڕی پێبکڕین، داوای یارمەتیی و رێنماییان لێکردووە، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت ئەمەش لە کاتێکدایە کە عهبادى بريارى دهستگيركردنى بۆ محمهد شاسوار ناسراو به (محمهد ئاغا كوری خالی نیچیرهڤان بارزانی) دەرکردووە، کە له داهاتی نهوت بری (100) ملیۆن دۆلاری ناردۆته بانكیكی ئیماراتی له دوبهی، ئەم بڕیارەش دوای بەدواداچوونی ئەو بابەتەی کوردستانپۆست بووە، کە راست دەرچووە. (
کلیکی ئێرە بکە).
سەرچاوەکە دەڵێت، هەروەها بنەماڵەی بارزانی لەلایەکی دیکەوە خۆیان کۆدەکەنەوە، ترسیان لە مانگرتن و خۆپیشاندانیی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان هەیە، کە زیاتر تەشەنە بکات، بۆیە بەمزوانە ئەدەهەم بارزانیش لە سلێمانی رادەکات و دەیهێننەوە، لە شوێنی ئەو بڕیارە عارف تەیفور دابنێن، لە ترسی ئەوەی وەک سەرچاوەکە دەڵێت بیستوویەتی، کە کەسێک لە خۆپیشاندەرەکان هەڕەشەی کردووە و بە تەلەفون بە بەرپرسێکی پاراستنی وتووە لە سلێمانی کەوا ئەدهەم بارزانی بە جامانە سورەکەی خۆی لەناو بارەگای پارتیی لە سلێمانی هەڵدەواسن، ئەوەش یەکێک بووە لەو هۆیانەی، کە ئەدەهەم داوای کردووە و زێڕەڤانیش گەیشتۆتە سلێمانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست