کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم کشانەوەی گۆران و کۆمەل دەبێ چی بەدوادابێ؟

Friday, 22/12/2017, 23:45


گرینگ کشانەوەکە نییە چونکە خؤ کە لە حوکمەت بەشداربون دەسەلاتی حدیقەوانەکەی مالی مسعود بارزانیان نەبو! کەواتە چی گرینگە بکرێ لەلایەن ئەم دوو هێزە گەورەیەی ئۆپۆزسیۆن؟؟
دەبێ بەزووترین کات بەیانامەیەکی هاوبەش دەربکەن بۆ مەبەستنی هاتنە سەر شەقام بە گشتی لە هەمو کوردستان و بەتایبەت لە شاری هەولێر و کۆبونەوەی خەلک لە ناو پەرلەمانی کوردستان و پاشان دوای ئەم کارە و هاتنە سەرشەقام دەبێ داوای دادگایی مسعود بکەن وەک بەرپرسی یەکەم لەم دۆخە پاشان هەمو ئەو بەرپرسانەی تر لەگەورەوە تاوەکو بچوکترینیان وە دەستبەرداربونی هەردوو بنەمالەکە لە دەسەلات لە تەواوی کوردستان.
 لە ئەگەری نەهاتنەدی داواکانیان و گوێنەدانی ئەم دوو بنەمالە مافییایە بە داواکانی خەلکی سەر شەقام دەبێ هێزی چەکداری و ئۆپۆزسیۆنی بۆ روبەروبونەوەی مافیاکان دروستبکرێ.
بەدەر لەمە و لەم کارە پێم واییە ئەم کشانەوەیە سیناریؤیەکی بەهێزی هەموو دزەکانە بۆ مانەوەیان لە دەسەلات و کپکردنەوەی دەنگی بەهێزی خەلکی ستەمدیدەی کوردستان کە زۆر نزیکبۆتەوە راپەرینێکی چەکداری بەهێز ئەنجام بدرێ دژی تیرۆرستان و مافیاکانی بارزانی و تالەبانی و هەموو دزەکانیتری لەژێر پەردەی ئەمانەوە بەربونەتە سەروەت و سامانی خەلکی ستەمدیدەی کوردستان..
ئەم کوشتن و تۆقاندنەی ئەم مافیایانە و تیرۆرستانەی جووت بنەمالە ئەنجامی دەدەن دەبێ باجێکی یەکجار قورسی بەدواوە بدەن بە جۆرێک لە مێژووی دیکتاتۆریان بنوسرێتەوە و باسبکرێ تا یەک کورد لەسەر ئەم زەویە مابێ!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە