بۆ ئۆپۆزیسیۆن لە کوردستان نابێتە ئەلتەرناتیڤی حزبە تەقلیدیەکان!
Friday, 22/12/2017, 22:08
بە دامەزراندنی حزبی نویی خاوەن بەرنامەی روونی جیاواز لەوانی تر ، بە شیوەیەک بتوانێت لە گەل سەردەم و پێداویستیەکان هاوتەریب بیت موعارەزە دیتە کایەوە و سەرکەوتن بە دەست دەهینیت. ئەوەش بە خەملاندنی بۆچوونە دروستەکان و دور لە هەڵچوون و باق بەریق و دروشمی زلی جێبەجی نەکراو دێتە دی، کە ئەو لایەنانە لە خەڵکی هیندیک بە ئەزموون و بە سەبر و راسگۆتر لەوانی تر و جورئەتی کاری روونی مەدەنیانە و بەرنامەی دروستی دارێژراو و چالاکی شارستیەت دروست دەبیت. بەلام لە کوردستان یان لە لایەن سیاسەتمەدارانی کۆنی خاوەن دەسەڵاتی رابردووهەوڵی ئەوە دەدریت، کە ماوەیەکی دوور و درێژ لە دەسەلات و پایەگاکانی حوکمڕانی بەشدار و خاوەن بڕیار بوون و هیچ گۆرانکاریەکیان لە کاتی حوکمڕانی خۆیاندا نەهیناوەتە کایەوە ، بەشیکی خەلکیش بە نارەزابوونی لەوانی تر، بە کاتی لە رقی ئەوان شوێنیان دەکەوێت و ئەوان نارەزایەکان هەڵدەمژن و بۆ وویستی خۆیان بەکاریان دەهینن، بەلام زۆرینە لەوان بە گومان و دلە راوکی دەبیت، تا دەردەکەوێت کە ئەلفەرناتیڤ نین و ناتوانن متمانەتی زۆرینە بە دەست بهینن بارەکە چەق دەبەستیتەوە و دەگەڕیتە دواوە، تا یەکیکی تر بە هەمان شێواز شتیکی تر دروست دەکات ودیسانەوە مەبەستەکە دوبات دەبیتەوە، یاخود هیندیک بە شیوەی هەزەلی دەیانەوێت رۆلی ئەو کەسانە ببینن ، بە تایبەتی بەشیک لە تاجیرەکانی کە پێشتر سەرمایەیان نەبووە و بە هۆی پلە بالاکانی دەسەڵات پرۆژەی خۆراییان دەستکەوتوە، بێ ئەوەی کەمترین ئەزموون و تەجروبە و رابردووی کاری سیاسی و تیکوشان و چالاکی مەدەنیانە و تەنانەت رۆلی کۆمەلایەتیشیان هەبووبێت و لە ناو خەلکەوە هەلقولابیتن ، وا دەزانن پرۆژە دروستکردنە و کارێکی ئاسانە و کاتی قەیرانەکان بەکار دەهێنن ، بە روشمی زۆررادیکالی بیرقەداری توندڕەوهەول دەدەن خۆ دروست بکەن و وەک پرۆژەیەکی تری قازانج تەماشای دەکەن و هەول دەدەن چۆن پرۆژەکانیان بە ئاسانی دەسکتەوتوە ، واش بە ئاسانی برۆنە دونیای سیاسەتەوە و ئەو نارەزاییەی خەلک بۆ سودی خۆیان بەکار بهێنن، لە کاتیکدا خۆیان بەشیک لە گەندەڵیەکانی دەسەلات پێکدینن و لە ئەنجامی ئەوەوە هاتونەتە کایە و تەنانەت فێڵیان لە شەریکە دەزکانیان کردوە و پیویستە لە کاتی لیپرسینەوە ئەوانیش لێکۆلینەوەیان لە گەل بکرێت لە چۆنیتی دەستکەوتنی پرۆژە و پارەکانیان! سەیریش ئەوەیە کە بەشیک لە چالاکەوانانی مەدەنی، هێندیک لە کادری حیزبەکانی تر کە نارازین لەوانی خۆیان ، شوێنیان دەکەون و دەیانکەنە دەمسپی خۆیان ( یستعیر بالنار من الرمضاء ) ، ئەوان کە فێلیان لە شەریکەکانی پیسویان کردوە کە پارە و پرۆژەیان خستونەتە بەر دەست ، چۆن فێل و کەڵەکە لە میلەت ناکەن ! بەشیکیش هەر بۆ گەیشتنی خیرا بە پلە و پایە شوینیان دەکەون . ئەوانە زۆر پەلەیانە ، بۆیە توشی رادیکالزم و خۆ لیگۆڕین دەبن و دەیانەوێت بە زووی سواری مەوجی نارەزایی بن و بگەنە مەرام ، ئەوان بۆ داهاتوو مەترسیدارترن لەوانەی پێشوو، لە بەر ئەوەی سیاسەت وەک پرۆژەیەکی بەرهەمهینانی تر تەماشا دەکەن و دەیانەویت بە خێرایی بگەنە لوتکە و خۆ هەلدەکێشن و دروشمی زۆر رادیکالی هەلدەبژێرن و موجازەفە و موغامەرەش دەکەن ، هەر بۆ ناودەرکردن.
عیبرەت لەوەدا نیە چەند حیزب و لایەنی تری نوێ دروست دەبێت و بە چی ناوێک ، بەلکو ئەوەی کە ئەوانە کین و چیان پێ دەکرێت. بە رای من بە دوو شیوە دەتوانرێت ئەلتەرناتیڤ دروست بێت، شێوەی یەکەم گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ناو خودی ئەو حیزبانەی هەن لە خوارەوە بۆ سەرەوە ، دەستانەوە بەرامبەر بە نادوستیەکان ،نویبوونەوەی ریشەیی لە بەرنامە و ئەقلیەت و کەسایەتی و رێباز و هەلوێست و کار و کردار، یاخود لە کەسانی دەرەوەی ئەوان، بەلام بە خەلکی بە ئەزموونی دیاری فیکر و چالاکی کۆمەلایەتی و مەدەنی خاوەن هێندیک رابردوو و پێگەی سیاسی و شوێنی متمانەی بەشێک لە خەلک لە گەڵ بەشیک لە کادرە ناوەندیەکانی ئەو حیزبانە لە کاتیک عیزبەکانیان ئیتر چەق ببەستیت و مەودای چاکبوونەوەی نەبیت ، نەوەک سیاسەتمەدارە کۆنەکان یان خەلکی هەزەلی کە بێەوێت رۆلی ئەوان ببینیت. بۆ نموونە هەیە دەیەوێت بە شیوەی هەزەلیانە رۆلی خوالێخۆشبوو کاک نەوشیروان ببینیت . دەویسترێت ئەو رۆلەی ئەو ببیندرێت، ئەوەی ئەو بەو پێگە جەماوەریە فراوانەوە بۆی نەکرا ، ئەمانی تر دەیانەوێت بە شیوەیەکی هەزەلی بیکەن!
ئێستا ئەلتەرناتیڤی راستەقینە بۆ کورد پێداوستیەکی ژیاریە لەم بەرە زۆر ناهەموار و ناسکەدا . با تیکۆسەران لە ناو یەکیتی و عیزبەکانی ترەوە، یان لە کاتی نەتوانین ، بەو شیوازەی نوسیومە هەولی بۆ بدەن...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست