Friday, 22/12/2017, 14:17
بۆ ڕای گشتی و راگه‌یاندنه‌كان
جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، ئه‌وه بۆ جاری سێ یه‌مه ئاسایشی هه‌ولێر له‌كاتی ئه‌نجامدانی چالاكی یه ڕۆشنبیری یه‌كانی ئه‌كادیمیای سیاسه‌ت و هزری دیموكراسیدا، به‌بێ هیچ پاساوێك و به‌زه‌بری هێز ڕێگری له ئه‌نجامدانی چالاكی یه‌كانمان ده‌كه‌ن، كاتژمێر9:30ی ئه‌مشه‌و 2017/12/21له‌كاتی به‌رێوه‌چونی چالاكی یه‌كی ئه‌ده‌بیدا، ئاسایش هه‌ڵی كوتایه سه‌ر نوسینگه‌ی هه‌ولێری ئه‌كادیمیا و دوای ڕاگرتنی چالاكی یه‌كه و به‌بێ بڕیاری دادگا بڕیاری داخستنی ئه‌كادیمیایان له‌هه‌ولێردا ڕایانگه‌یاند ته‌نها بۆبردنه ده‌ره‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان ئه‌ویش به‌ئاگاداری ئێمه بۆتان هه‌یه بیكه‌نه‌وه و دواتر نوسینگه‌كه ته‌سلیی خاوه‌ن موڵكه‌كه بكه‌نه‌وه.
ئێمه لێره‌وه وێرای ئیدانه‌كردن و سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌وكاره نایاسایی و نادیموكراتیانه ڕایده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر دیاریده‌یه‌كی مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی یه له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین، چالاكی مه‌ده‌نیانه، ئاسایشی هه‌ولێر به‌م كرده‌وانه‌ی هێنده‌یتر جه‌ماوه‌ری كوردستان توڕه و توڕه‌تر ده‌كات، وه ته‌واوی پڕوپاگه‌نده‌كانی كه به‌ناوی دیموكراسی و حوكمی یاساوه ده‌یكات ده‌خاته ژێرپرسیاره‌وه، بۆیه ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین، كه‌سورده‌بین له‌سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆمان زه‌بر و زه‌نگ و هێز چۆكمان پێدانادا.
ئه‌كادیمیای سیاسه‌ت و هزری دیموكراسی
21/12/2017
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست