کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپیشاندان بەرەو کوێ دەمان بات؟

Thursday, 21/12/2017, 6:55


خۆنیشان دان خەریکە لەزۆنى سلێمانى و دەڤەرى سەوزو نیلى دەست پێدەکاتەوە بەبەردەوامى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیە کانەوە بانگەشەى بۆدەکرێت وەهەندێک کەسیش بەئاشکرالەمیدیاکانەوە  بانگەشەى بۆدەکەن لەهەوڵى ئەوەدان شەقام بجوڵێنن بەئاراستەى ئەوەى کە خەڵک بەشدارى بکات وەزوڵم و ناعەدالەتى گەیشتوەتە لوتکە حکومەت ناتوانێت موچە دابین بکات ،خزمەت گوزاریەکان بەتەواوى پەکیان کەوتوە بەتایبەت خزمەت گوزارى تەندروستى و ئاو کارەبا .
لەم گۆشەنیگایەوە دوو تێڕوانین هەن .
1. بڕێک لەوانەى خۆپیشاندان دەکەن دەنگى حەقیقى خەڵکن و خۆرسکانە دروست بون .
2. بەشێک لەوانەى دێنە سەر جادە لایەنگرى حزبێکن کەدەیانەوێت سلێمانى تێک بدەن چونکە پارێزگار سەربە بزوتنەوەى گۆڕانە دەیانەوێت بەبزوتنەوەى گۆڕان بڵێن ئەوەتا ئێوەش هیچتان پێناکرێت هەروەک ئێمەن سلێمانیتان پێ بەڕێوە نابرێت .
لێرەوە دەگەینە یەک بڕوا ئەگەر خۆنیشاندا بۆچاک کردنى دۆخى خەڵک بێت ئەوا فەرزە هەموکەس بەشداربێت تێیداو دەستى هەبێت لە ڕاوەدونان و بەدادگاى گەیاندنى گەندەڵ دزو جەردە و تاڵان چیە کانى ئەم نیشتمانە ئەگەرنا ئەوا خۆنیشاندا وەک خۆنیشاندانە کانى تربێت ئەوا بانەکرێت و کوڕى خەڵک نەکوژرێت بۆخۆتان دانیشن بیخۆن ئێمەى میلەتیش بالەبرسا بمرین باجى نەزانى سەرکردە کانى ڕیفراندۆم و دەوڵەتى کوردى بدەین چونکە ئێمەى میلەت گەر نەتوانین فیرعەونەکان لە دەسەڵات بێنینە خوارەوە تەمبێ بکرێن ئەوا هیچمان لە هیچە گەر نەتوانین کۆشکە کانیان بڕو خێنین گەر نەتوانین بیان خەینە قەفەزى تاوانەوە هەمویان دادگاى نەکرێن پارەو سەروەتەکەیان بلۆک نەکرێت قەدەغەى هاتو چۆیان نەکرێت با کوڕى خەڵک نەدرێتە کوشت بۆبەرژەوەندى تایبەت سبەى سەر شەپۆلى خۆنیشاندانە کان بکەون بچن دانوستان لەگەڵ فیرعەون و مەسئول ودزو جەردەو نیشتمان هەڕاج کەرە کان بکەن وەک 17 شوبات چۆن خۆپیشاندانتان لە گۆڕنا کۆمەڵێک پێی گەیشتنە مەبەست خەڵکى فەقیرو ڕەش و ڕوت باجەکەى دا دەبێت هەمو کەس بەتایبەت ئەوانەى بانگەشە دەکەن بێنە ناو خۆپیشاندەرانەوە بچنە ڕیزى پێشەوە دەبێت ئەندام و لایەنگرە کانى ئێوە بچنە پێش خۆپیشاندانە کەوخۆتان ببنە پێشەنگى ناڕە زایەتیە کان  ئینجا سەر دەگرێت وە خۆپیشاندان دەمان گەیەنێتە شوێنی مەبەست.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە