کەسی شۆڕشگێڕ کێیە؟
Wednesday, 20/12/2017, 19:34
کەسی شۆرشگێر ئەو کەسەیە کە دەچێتە نیو خۆپیشاندانەکانەوە لەگەڵ بەرەی خەڵکدا دەبێت
کەسی شۆرشگێر ئەو کەسەیە کە پێکهاتووە لە چینی ڕۆشنبیرانو نوسەران و فەیلەسوفەکان و مامۆستایانو ئەندام پەرلەمان و تاکو سیاسێکان و پیاوە ماقوڵانی شار هەموو بەیەک ڕیز دەچنە نێوە خۆپیشاندانەوە بۆ ئەوەی گیانی گەنجەکانمان بپارێزن، بیرتان نەچێت کە ئەو گەنجانەی خەڵتانی خۆێن دەکرێن کوری ئێوەن کەواتە ئەی دایکان ! ئەی باوکان! ئەی پیاو چاکان! ئەی دیندارو و بێدینەکان بچەنە گۆرەپانی خۆپیشاندانەوە تاکو هێزە چەکدارەکانن تۆزێک بەخۆیاندا بچنەوە وتەقە لە ڕۆڵەکانتان نەکەن! برۆنە پێش خۆپیشاندانەکانەوە تاکو خۆپیشاندانەکانی ڕێچکەی ڕاست خۆی دەگرێت نەک لە نێو خەڵتانی خۆێنی خۆیاندا بەجێیانبهڵێن.....
کەسی شۆرشگێر ئەو کەسانەن کاتێک هێزێکی دەمامکدار لاوێک کەسێکتان دەگرێت بەهەمووتان هەوڵی ئازادکردنی ئەو کەسە دەدەن، بیرتان نەچێت سیاسەتی هەموومان بۆ یەک، یەکمان بۆ هەموومان پیادەکەن، نەک هەریەکەی لە ئاوازێک بخوێنێت.
ئەم جۆرە خۆپیشاندانە هەمیشە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتدا بوو! چونکێکە دەسەڵات بەهەموو شێوەیەک دەیەوێت ئاراستەی خۆپیشاندان بگۆرێتو لە پاڵیدا کەسە جوانەکانی نیشتیمان تیرۆرکات! ئەگەر ئێوە ئەمرۆکە یەک نەبن ئەوا قەت یەک نابن! ئەگەر دووژمنانو دەسەڵاتدار ئەمڕۆکە یەکبن ئەوا ئێوەیش یەکبن، یەکبگرن تاکو کورەکانتان، کچاکانتان لەسەر شەقامەکانی نیشتیماندا خەڵتانی خوێن نەکرێن.
کەسی شۆرشگێر بەو کەسانە دەوترێت کە لەسەر شەقامەکانی نیشتیماندا دەستدەکەن بەمانگرتن تاکو مناڵەکانیان خەڵتانی خۆێن نەکرێنو زیندانیو ئەشکەنجە نەکرێن... ئەگەر ئەم خۆپیشاندانە لەو هەزارو ڕۆشنبیرو ئەندام پەلەرمانەو سیاسیان و پیاو ماقوڵانی نیشتیمانی تێدابووایە ولە پێشی خۆپیشاندانەکاندا بووایە ئەوا دەمێک بوو ئەم دەسەڵات شەلاتییە کەوتووبوو. من دەسەڵاتێکم بۆچیە کە هەمیشە خەریکی کوشتنم بێت! کە هەمیشە سەروەری و ئاازدێکانم بخاتە ژێر پێلەقەی دەسەڵاتەوە!. بەڵام من هەگیز نەمبینی کەسێکی ناودار، ڕۆشنبیر، سیاسی و ئەندام پەرلەمانێک کە زمانی ئەوەندە درێژە لە تەلەڤیزۆنەکانەوە لە پێشی خۆپیشاندانەوەبن تاکو هێزە شەلاتێکانی دەسەڵات تەقەیان لێنکەن و حەیابیانگرێت و دەسەڵاتیش ترسی ئەوەی هەبێت کە ئەم هەموو توێژە ڕژاوەتە سەر شەقامەکانی نیشتیمان تەنها مناڵە وورکە نین بەڵکو شۆرگێرانی نیشتیمانن تاکو ترسێکاین لێهەبێت.
بیرتان نەچێت کە ئەمە خودی دەسەلاتە خەڵک هاندەداتو خۆپیشاندانبکەن چونکە هەر خودی کەسەکانی دەسەڵاتە کە لێدوانی دژ بەیەک دەدەنو خەڵک هاندەدەن بۆ خۆپیشاندانو لەدوایشیدا هەر هەموویان لەسەر سفرەی خێرو بەرەکەتی نیشتیمان دادەنیشتونو دەستدەکەنەوە بە دزیو تاڵانی سەروەتی ئەم نیشتیمانە. ئەم هەموو حیزبو میزبانە هەر هەموویان دوانەی یەک شەڕانگێزیو لەسەر بنەماکانی بوغز ویەکتری سرینەوە دروستبوون هەر هەموویان یەک مارکەن! هەر هەموویان هەم دۆستو هەم دووژمنی یەکترین! کەواتە تۆ وشیارەبە! وشیارەبە ئەی داماو کە هەرجارە لەسەر تراژدێکانی تۆ خۆیان تازەو نوێ دەکەنەوە... بیرتان نەچێت هەموومان بۆ یەک ، یەکیشمان بۆ هەموومان!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست