چارەسەر تەنها راماڵینى ئەو دەسەڵاتەیە
Monday, 18/12/2017, 13:54
بیست وشەش ساڵە جگە لەدرۆ و فریودان چ دەستکەوتێکیان هەبووە؟، تەمەنێکە جگەلە دزى و پِرکردنى قاسە وبانکەکان چ خێرێکیان بۆ ئەم میللەتە هەبووە؟. دەیان ساڵە چیان بۆ خەڵک و هاوڵاتیان کردوە؟ مانگانە بەملیۆنان دۆلاریان دەست دەکەوێت، بەڵام کوا چیان کردوە، ئایا بەو هەمووداهاتە توانیویانە پرۆژەیەکى بچوکى ئاو دروست بکەن، تا قەیرانى بێ ئاوى چارەسەربێت؟ توانیویانە محاویلەیەکى کارەبابنیات بنێن تاگرفتى کارەبا کۆتایى بێت؟ پاڵاوگەیەکى نەوت دروست بکەن تا خەڵک ناچار نەبێت بەرمیلێک نەوت بە سەدو چل هەزار بکرێت؟ توانیویانە یەک دوو کولانەو لانە بۆخەڵکى هەژار و کرێچى دروست بکەن، پرۆژەیەکى خزمەتگوزاریى،یان کارگەیەکى بچوک بکەنەوەکە هاوڵاتیان لێى سوود مەند بن و، لەبێ کارى و هەژارى رزگاریان بێت؟ نەخێر، ئەوە تۆمارى بیست وشەش ساڵى ئەزمونى دەسەڵاتە دز و مافیاکانى یەکێتى و پارتى یە. تا بمێنن و دەسەڵاتیان هەبێت لەخراپە و بۆخراپتر ئەچن. بۆیە ئیدى کاتى هاتووە بیر لەرێگە چارە وبژاردەى نوێ بکرێتەوە. ،سەبرو ئارامى میللەت و خەڵک گەیشتۆتە ترۆپک، لەبەر ئەوەى ئەو دەسەڵاتە مافیایە تەنها زوڵمى لە موچە خۆر و فەرمانبەر نەکردوە،تا بڵێى ئێمە ى کاسب و خاوەن دوکان و کۆمپانیا لێى بەدورین هەقمان چى یە، ئەوەتا زۆرو فشار و لەسەر ئەوانە نەک ئێمە نا، بگرە لەسەر تۆى دوکاندار،تۆى کاسب زیاترە، ئەى ئەوە نى یە تۆش ئاوت نى یە، تۆش کارەبات نى یە، ئەوە نى یە باج و سەرانە لەسەرتۆش دەیان قات زیادیکراوە؟ ئەى ئەوەنى یە تۆش بێ کار و کاسبى و ئیش و کار ماویتەوە؟ ئەى ئەوەنى یە یارى بەچارەنوس و شکۆت ئەکرێت، هەرچى سوکایەتى و تاڵاو و میحنەت هەیە ئەیکات بەگەروتا؟ ئیدى خۆت هەڵە مەکە و بەپاساوى جیا جیا خۆت لەبەرپرسیارى مەدزەرەوە.حکومەت تەواو بێ خەمە، بگرە هەر گاڵتەى بەهەژارى وگیرفان بەتاڵى و نەهامەتى ئێمە دێت، ئەوەتا لەگەرمەى ئەو قیرانەدا، کەئەڵێن حکومەت موفلیس و بێ پارەیە،کەچى بەرپرسان بۆ یادى کریسمس لەئێستاوە ئەچنە دەرەوەى وڵات، ئەوەتا قوبادێکى هەرزە و کاڵفام ونەزان، لەبرى ئەوەى گوێ لەداخوازى میللەت بگرێت ،وبیر لەچارەسەرى بکاتەوە، زۆر بێ شەرمانە ئەڵێت ( ئەوەى فەرمانبەر ومامۆستایان لێرە ئەیکەن ، لەهیچ ولاتێکى دونیا لێیان قبوڵ ناکرێت) وەک ئەوەى ئەو دەسەڵاتەى ئەو تەواو لەخەمى خەڵکیدا بێت و هەموشتێَکى بۆفەراهەمکردبن،خەڵک لەتێرى و خۆش گوزەرانیا وا دەکات!
حزبە ترسنۆکەکانى گۆڕان و یەکگرتو و کۆمەڵ، درۆزن و پاشکۆى دەسەڵات ، ئێوەش لە راگەیاندن و میدیاکاندا رەخنە دەگرن و هەمیشە لەرێى تەلەفزیۆن و راگەیاندنەکانتانەوە باسى نەهامەتى و گێشەو گرفت و خراپى بارى گوزەرانى خەڵک دەکەن،کەچى کە دێتە سەر ئەمرى واقیع زۆربێ شەرم و ترسنۆک ورەزیلانە خۆتان لەبەرپرسیاریەتى دەدزنەوە، نەک هیچ هەڵوێستتان نى یە،تەنانەت ناوێرن و جورئەت ناکەن لەتەلەفزیۆنە کانیشتانەوە ئەو دیمەنانە بگوازنەوە، باسى رق و توڕەیى میللەت بکەن، بێ شەرمانە تازە بەتازە ( سەرانتان کۆبونەتەوە، وەک گاڵتە جارییەکەى ریفراندۆم، بۆئەوەى ئابڕوتان نەچێت ، بیر لەوە دەکەنەوە کە بەیاننامەیەکى رو زەردانەدەربکەن ،وەک کەرى ناو جۆگاکە لەهەردولا مەست بن) کە دڵنیابن ئەوەى دەسەڵات دەیکات لەهەر تاوان وخراپەیەک ئێوەش پشکدارن. رۆژێک دێت دەبێت ئێوەش باجى ئەوبێ شەرمى کلک گرێدانەتان بدەن.
تۆش کاکى ئاسایش و پارێزەرى دەسەڵات وازبێنەو پەنا مەبەرە بەر توندوتیژى ، دەستى خۆت بەخوێنى براکانت سور مەکە، لەپێناوموچەیەکى کەمدا خۆت مەخەرە ریزى خائین و ناپاکانەوە، خۆت لە شاڵاو نەعرەت و غەزەبى میللەت ببوێرە، تۆناتوانیت هیچ بکەیت، ناتوانیت لەبەرامبەر شاڵاو هێرشى میللەتدا، بەتفەنگێک پارێزگاریان لێ بکەیت. گەر کردیشت دڵنیابە بەنەمانى خۆت و رورەشى تەواو دەبێت، چاک بزانە چەندێک دڕندە و پیاوکوژ وزاڵم بیت، ئاکام و چارەنوست لە ئەمنەکانى سەدام(عەلا و عەلى وعەبد) زیاتر نابێت ،کە ئەوان یەک حکومەتى زل و پڕ لەچەک و دڕندەش لەپیشتان بوو، بۆیە ئامۆژگاریتان ئەکەم، کە ئەگەر ناتوانن بچیتە ریزى میللەت و لەدژى ئەو دەسەڵاتە دز و مافیا و رەتێنە راپەڕین، ئەو واچاکترە لەماڵى خۆتان دانیشن، پەنا نەبەنە بەر کارێک کە بەزیانى خۆتان کۆتایى بێَت..
میللەتیش باشترە کە چیدى داواى چاکسازى لە دەسەڵات نەکات، لەبەر ئەوەى یەکەم شتێک نەماوە بەناوى حکومەت و دەسەڵات.دەسەڵاتێک نەتوانێت هیچ کاروخزمەتگوزارییەک بۆمیللەت بکات،نەتوانێت موچەى خەڵک بدات، نەتوانێت سادەترین پێداویستى رۆژانە فەراهەم بکات، چارەکە سەدەیەک بیرى لەچاکسازى نەکردبێتەوە، تازە بیرى لی َ ناکاتەوە، هەر گفت و بەڵێنێک کە دەیدات، هەمووى درۆ و فرت و فێڵ وهەڵخەڵەتاندن و کات کوشتن و چەواشەکارییە، دەسەڵات شەرعیەتى هەر نەبووە تا بمێنێت، هەمووشتێکى دۆڕاندوە، کێشەکە لەوە دەرچوە،کە سەعاتى کارەبا زیاد بکەن، یان گرفتى ئاو چارەسەربکەن، یان پێداچوونەوە بەسیستەمى موچەدا بکەن، نا ئیدى ئەوانە کات و وادەیان تەواوبوو، ئەوانەى کە ئەوان دەیکەن کە بەنیازن بۆدامرکاندنەوەى رق و غەزەبى جەماوەر بیگرنە بەر، چارەى دەردمان ناکات، ئامانجى گەورەى هەمووان راماڵینى ئەو دەسەڵاتەیە، لەبەر ئەوەى بۆخۆى لەنێو ملیۆنان قەیراندایە، بەسەدان ملیۆن دۆلارى نەوتى دزیوە وقەرزدارە ،کامەیان چاک ئەکات؟ بەچى چاکى دەکات؟ هەموو ئەزمون و نمونەمان بینى. هەڵمان سەنگاندن و ئەزانین پێگەو قورساییان چى و چەندە، تەنها و تەنها بە لەناوچوون و لەگۆڕنانى ئەو دەسەڵاتە گرفتەکان چارەسەر ئەبن ،جوداى ئەوە هەرچاکسازى و ریفۆرم و دانوستانێک لەگەڵیدا گیان بەبەرداکردنەوەو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست