ئەم کوردستانەش کۆمیدیە
Monday, 18/12/2017, 0:13
مانشێتی پڕۆژەکەی یەکگرتوو بەم شێوەیە بوو "فراکسێونی یەکگرتوو بەپڕۆژەیەک 650 ملێون دۆڵار دەگەرێنێتەوە بۆ بودجەی حکومەت"
----------------------
بەپێی ئەم مانشێتە بێت برایانی یەکگرتوو بەکرێکاری مانگانە 650 ملێون دۆڵار بوحکومەت پەیدا دەکات یان بەعەقلێکی ئەنیشتاین ئاسا پارە بۆ حکومەت دەگەرێننەوە.
جا لەم وڵاتەی ئێمە هەرشتێک دەخوێنیتەوە دووبارەیە و پەیامێکی نوێ نیە، لەدواینجاڕدا پرۆژەیەکی یەکگرتووم خوێندەووە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی داڕایی هەریم، ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام گرنگترین خاڵ بوو کە دەلێت پێویستە حکومەتی هەرێم لەگەل حکومەتی عێڕاق رێک بکەوێت و مانگانە 536 ملێۆن دۆڵاری دەست دەکەوێت...
ئاخر گەلۆ ئەم برادەڕانەی یەکگرتوو عەقلیان نیە یان دەیانەوێت خەلکی عەوام چەواشە بکەن؟ ئاخر یەکێک خوێنەواری هەبێت و ئاگاداری ئەو مەرجانە بێت کە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی داناوە کە زۆر مەترسیدارە و دەکرێت ببێتە یاریەکی دۆڕاو...ئەنجا دوای چەند سالێک، نەتەوایەتی ، ئینتیما، بەخەلک دەفرۆشنەوە، پرۆژەیەکمان پێشکەشکرد جێبەجێبکرایە حکومەت 650 ملێۆنی دۆڵار پاشکەوت دەکرد.
ئاخر عەبەی ڕەحمـــەتیش بمایە دەیزانی ئەکەر لەگەڵ حکومەتی عێڕاق ریک بکەون مانگانە 536 ملێۆن دۆڵار دەست دەکەوێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست