کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەتیف شێخ عومەر: جنسی لەتیف و سیاسەتیان نەوتووە!

Friday, 15/12/2017, 22:30


ئەمڕۆ یەكێتی بۆتە حیزبێك كە تەنها لە یادی (8)ی مارسدا باوەڕی بەوە هەیە ژن و پیاو یەكسانن، بەڵام لە رۆژانی تری ساڵدا جنسی لەتیف تەنها بۆ ڕازاندنەوەی مێزی بادەی مەسئولە و هیچی تر.
لێرەوە پەیامێك ئاراستەی هەموو ژنانی ناو یەكێتی ئەكەم، ئایا ئەزانن چەندین ژنی وەك من بۆچی دەستمان لە كاری سیاسی لەناو یەكێتی كێشایەوە؟
دوای چەندین ساڵ كاری ڕێكخستنی نهێنی لەناو شاری سلێمانی لە ساڵانی هەشتاكاندا، دوای راپەرینیش لە چەند كۆمیتەیەكی ناوشاری سلێمانی كارم كردوە، قەت وەك ئەو رۆژە توشی شۆك نەبوم كە لەتیف باراوی لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی بە ناراستەوخۆ لەبەردەم خۆمان و بە ڕاستەوخۆ لای چەندین ئەندامی مەڵبەند بە گاڵتە پێكردنەوە ئەیوت:
جنسی لەتیف و سیاسەت كوجا مەرحەبا؟
ئەمەش كاتێك بوو بە راستی كە هەمیشە رێگر بوو لەوەی نەك هەر ژن ببێتە لێپرسراوی كۆمیتە و ئەندام مەڵبەند، تەنانەت لەو وەفدانەش كە بۆ سەردانی حیزب و ڕێكخراوەكان ئەكرا، تەنها كوتلەكەی خۆی و  بەبێ بەشداریی هیچ ژنێک بوو. 
داواكارم لە ژنان، ئێوەش وەك من دەست لە كاری سیاسەت لەو حیزبەدا هەڵبگرن كە مەسئول مەڵبەندەكەی ژن وەك جنسی لەتیف ببینێ، نەك وەك نیوەی كۆمەڵ.
ئاگاداریشتان ئەكەمەوە بەم زووانە گەندەڵییەكانی ناو مەڵبەندیش لە زنجیرە وتارێكدا ئاشكرا ئەكەم.

دایکی ئەزیز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە