کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وا لە سایەی کاکە و مامە، کوردستانپۆستیش نەما

Friday, 15/12/2017, 21:58


نزیك بە دوو دەیەیە و هەر لەگەڵ هاتنی بەناو دەسەڵاتی کورد، جۆرێك لەخەبات و تێڕوانین هاتە کایەوە کە لەوەو پێش هەرگیز بەدی نەکرابوو. ئەو خەباتە جگە لەوەی خۆی لە فۆرمی ڕەخنەدا دەرخستبوو، لەهەمان کاتدا هێڵێکی دیاری کرد بە سنووری کارکردنی خۆی، کە لە ڕەهەندە نەتەوەیی و نیشتمانیەکەی کورددا بینییەوە.
کوردستانپۆست دوو کاری گەورەی کرد کە هاوتەریب بوون لەگەڵ خواست و ئاواتەکانی گەلەکەمان. ئەوانیش خۆی لە تێکشکاندنی هەموو ئەو پیرۆزییە ساختە و فەلەدا بینی بوو، کەچەندین نەوە و ساڵە کوردیان پێ هەڵخەڵەتاندبوو. نمونەی ئەمەش ئەو فشە کوردایەتیەی، کە هەردوو بنەماڵەی (بارزانی و برایم ئەحمەد) و دواتر تاڵەبانی دروستیان کرد و درێژەیان پێدا.
ڕۆڵی کوردستانپۆست بریتی بوو لە فەراهەم کردنی بەڵگە مێژووییەکان و تێكشکاندنی بتەکان. بەمەش یەکەمین سەرکەوتنی خۆی بە دەست هێنا لەوەی کە سەلماندی چۆن ئەم سەرکردانە ئەوەنین وەك ئەوەی خۆیان نمایش کردووە.
لەتەك ئەمەدا هیچ کات کوردستانپۆست لایەنە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی وەلا نەنا و هیچ کات هێڵی سووری نەبەزاند. بە پێچەوانەوە لای  کوردستانپۆست نیشتمانی کورد، زمانی کوردی، کەلتووری کوردان، فەرهەنگ و مێژووەکەی گرنگ و بایەخی زۆری پێدراوە و لێرەوە سەدان نووسەر و پێنووسی بڕشتی پێشکەش کردووە.
دەەبێ کوردستانپۆست بەگشتی و خودی کاك کەمال گەڵێک دڵخۆشبن بەوەی، کە ئەمان بەشێكن لە سەروەری و پێشکەوتن و وشیارکردنەوەی گەلی کورد و ئاییندەکەی. ئەوەی مایەی زیاتر شانازییە بۆی، ئەو هەموو خۆبەش و دڵسۆزانەیە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان هەوڵی بێ ووچان ئەدەن بۆ سەرخستنی کار و بەرنامەکانی، کە ئەوەش خۆی کارێکی ئاسان نییە و شەونوخونی و هیلاکی زۆری گەرەکە. هەڵبەت بۆ ئەمەش کاری گەورە کراوە تا بتوانرێ ئەوەی لە ماوەی ٧٠ ساڵی ڕابردوو ئەم جووت بنەماڵە و دوکانەکانیان کە کردویانەتەوە دژی گەلەکەمان و هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەراپا کۆمەڵگاکەمان، کوردستانپۆست پشکی هەرە گەورەی بەر ئەکەوێ لەو کارەدا و بەردی بناغەی ئەو شۆڕشە هزرییەی چەسپاندوە، کە دوا ڕۆژ میللەتەکەمان ماڵە گەورەکەی لەسەر بنیات بنێ.
دیارە بۆ ئەمەش باجی ئەم سەرکێشی و بوێرییەی داوە. چەندین کاری وەك (هاك کردن،هەڕەشە و تیرۆر، هەڵڕشتی پارەی زۆر تا سایتەکەیان دابخەن) هەموو ئەمانە بەرانبەریان کراوە. ئەمەش هیچ کات لەهەوڵەکانیان سارد نەبوونەتەوە و درێژەیان بە خەباتەکەیان داوە. ئەم جۆرە پشوو درێژیە ئاکام دەیگەنێتە کەناری خۆبەختی و سەرفرازی. لە مێژووی نزیکی خۆماندا هیچ کات کەسانێکی ئاوا نووزە درێژ و سنگ فراوان و بوێر درێژەیان بەهەمان پەیام نەداوە و لەسەری بەردەوام نەبوون وەك ئەمەی کوردستانپۆست کردوویەتی.
بۆیە جێی خۆیەتی لەگەڵ ئەوەی ڕەخنەی ئەوەی لێ بگرین  کە هەندێ جار هەڵەی کردوە، یان بە هەڵەدا براوە. کە ئەمەش لەگەڵ سرووشتی هەموو کارێك ئامادەیە و تەنها ئەوانە دوورن لەهەڵەوە کەهیچ ناکەن. دەنا بەهەموو پێوەریك ئەو کارەی ئەمان ئەیکەن حەتمەن هەڵەش ڕووئەدا، ئەبێ باش بزانین هەڵەش مانای نەزانین  و نەشارەزایی نییە بەقەد ئەوەی هەڵە تەنها کارێكە ئەشێ ڕاست بکریتە. بەپێچەوانەی (تاوان) کە دەسەڵات لە زانینەوە پێی هەڵساوە.
جەلال تاڵەبانی وای دەزانی کوردستانپۆست سەر بە نەوشیروانە،  زۆرجار داوای لە نەوشیروان مستەفا ئەکرد کە هەستێ بە داخستنی کوردستانپۆست. وەك ئەوەی ئەم بەرپرسی ئەو سایتە بێت و ئەم سایتە بەخواستی ئەوان دروستکرابێت و بۆ سیاسەتی ئەوان کار بکات و هاتبێتە مەیدان. ئەوا هەردووکیان ڕۆیشتن و یەکی گردێك و سەدان ملێۆن دۆلاریان دزی و چەندینی تریان بۆ نەوەکانی خۆیان جێهێشت. کەچی کوردستانپۆست هەر گرمەی دێ.
مەسعود بارزانی چەندین جار ئەیوت؛ تا دوێنێ خەڵکی وەك جاش بە تفەنگ دژمان وەستابوو، ئێستا هەندێ جاش بە قەڵەم دژمانن. ئێستا مەسعود تڕۆ کراو سەری لووتی ڕەش کرا، کەچی کوردستانپۆست هەر بەردەوامە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە