جوابی نامەیەک!
Monday, 11/12/2017, 11:24
خەڵكی باشووری کوردستان لەلایان جووت بنەماڵە و چەکدارەکانیان بە بارمتەگیراون.! لە هیچ کوێی ئەو دونیایەدا نەدیتراوە دەسەڵاتی کوردی بەو شێوەیە ئاوا بێ ڕەحمانە ژیان لەو بەشە لە وڵات بەرەو برسییەتی وشکاندنی کەرامەتی تاکی کورد بەرێ!زۆری نەماوە بە رادەی ساڵانی حیزبی بەعس وسەددام حوسێن ساڵەکانی دەسەڵاتی خۆیان درێژ کەنەوە. ئەوەی سەددام کردی جێگای گازەندە نییە، چون ئەو دوژمن بوو. بەڵام ئەو دەسەڵاتە لە ژێڕناوی کوردایەتی وسروود وئاڵاو شەهید وپێشمەرگە وخاکی نیشتمان هیچ نەماوە بە سەر خەڵكی نەهێنن. ئەوەی کە ناوی ئۆپۆزیسیونە وناوی پارڵمان وپارڵـمانتارە جگە لە فرە وێژی هیچی دیکەی لە دەست نەهاتووە.
دوو حەوتووی زیاتر مابووبۆ رۆژی رێفڕآندۆمی بێسووبارزانی نامەیەکم بۆ بەڕێز کوێستان موحەممەد ئەندامی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان نووسی.
(نامەکەم بۆ هۆدەی پەیام لە فەیسبوکی خۆیدا نووسراوە وئێستێش هەر پاکم نەکردۆتەوە).
ئاگادارم کردوە کە ئەو رێفڕآندۆمە تەنیا بۆ مانەوەی بارزانییە و فڕی بە سەر دروستکردنی دەوڵەتی کوردیە نییە.
بە داخەوە دوای ٢مانگ و١٠ رۆژ ( بە ٧ وشە ) جوابی نامەکەی دامەوە. یانی کاتێك ڕێفڕآندۆم وئەنجامی رێفڕآندۆم هاتە بەرچاوامان ودیتمان ئاکامەکەشی چی لێهات! بە داخەوە گۆڕآن فریوی رێفڕآندۆمی بارزانی خوارد بۆیە کاتی دەنگدان بەرێز، عومەر سەید عەلی جێگری نەمر نەوشیروان مستەفا بە دەنگی بڵند گوتی:
بەڵێ دەنگم بۆ سەربەخۆیی ودەوڵەتی کوردیە!
" دەقی نامەکەی من بۆ بەڕێز کوێستان موحەممەد"
سڵاوبەڕێز کوێستان موحەممەد،ئەگەر هەڵە نەبم جەنابت ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕانی (ئەندانی سەرکردایەتی گۆڕآن).ئەو رۆژانە پیاوەکانی بارزانی زۆر سەردانتان دەکەن. ئەوان دۆڕاندوویانە. چاو لە ناوخۆی کۆمەڵگای خۆمان مەکەن، خەڵکی ئیمـە زوو بڕیار دەدا. دونیای دەرەوە ئێوەی بە راست دەزانێ. پێشنیاری من برای چووکەی خۆت بۆ گۆڕان ئەوەیە: هەتا دوای ٢٥/٩/٢٠١٧ کە گۆیا بارزانی رێفراندۆمی هەیە. ئێوە وەکو گۆڕان هیچ گرێبەستێک یان کارا کردنەوەی پارڵـمان و (قەراری سیاسی ) دەگەڵ ئەو دزانە واژۆ مەکەن.
رێزوسڵاوم هەیە بۆ هەمووتان. لە بیرمان نەچێ سیاسەت لە کۆمەڵگای کورد دا زۆر کارێکی گرانە. هەر چەند ڕەخنەتان لە سەر بێ بە پشوودرێژی وەری بگرن.
( تەواو).
" دەقی جوابی نامەی بەڕێز کوێستان موحەممەد بۆ من دوای ٢مانگ و١٠"
زۆر سپاس، ببوورە منیش ئەوشەو نامەکەتم بینی! (جوابی ٧ وشەیی!)
" کۆتایی"
منی رەبەن نە کادرنە بەرێوە بەری باڵا، نە بەرپرس، هیچ حیزبێک نیم. دەمزانی ئەو ڕێفڕآندۆمە سەرەتا کەرامەتی نەتەوەی کوردی پێدەشکێ وپاشآن نەهامەتی بە دووی خۆیدا دێنێ. کە چی بەرپرسانی باڵای گۆڕآن کە دژی ئەو دەسەڵاتە وگۆڕێنی ئەو دەسەڵاتە تێدەکۆشن نەیاندەزانی ئەو ڕێفڕآندۆمە تەنیا گەمەیەکی قڕێژی سیاسییە بۆ مانەوەی بارزانی وبنە ماڵەکەی. ئەوەی کرا ئەردۆغان بە نۆکەرێکی وەک بارزانی کردی، بارزانیش ئەوانی دیکەی تا ملان تێوەردا. زامی رێفڕآندۆم وازووسارێژ ناکرێ. تەنیا ڕێگا چارە ئەوەیە وێنەی قەززافی شآر بە دەریان کەن ودەرپێیان لە بەر داکەنن.بەرپرسانی گۆڕآنیش دەبێ زۆر وشیارتر بن لەوەی کە هەن.رادەی پەیوەندیان دەگەڵ پارچەکانی دیکەی وڵات زۆر لاوازە.دەبێ پێداچوونەوە ی راستەوڕاست بە سیاسەتەکانی خۆیاندا بکەنەوە.ئێستێ لە باشووری کوردستان حیزب ودەسەڵات لە بەرەیەکدان وخەڵکی هەژاریش لە بەرەیەکی دیکەدا دەژین.نێوان دەسەڵات وحیزب وخەڵکی هیچ متمانەیەکی سیاسی وئابووری لە ئاوادا نییە. ئەوەی قسەی پێیە بەرژەوەندیی حیزب وبەرژەوەندیی بەغداوئامریکاوهاوپەیمانەکانیەتی.
سندوقی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست