کورتەیەک لە مێژووی" رێکخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد لە ئەوروپاـ سۆکسە".(بەشی دەیەم)
Saturday, 09/12/2017, 21:48
دروشمەکان
لە ڕاستیدا، تەنیا کۆمەڵەی مەڵبەندی پرگ و سۆکسە، گەڵاڵەی کۆمەڵێ دروشمیان هەبوو. ئەمەش وەک هەقیقەتێک بەشێکی گرنگی ئەو ململانێ و دیدە جیاوزە هزری و ئایدۆلۆژییەی نێوان هەڵگرانی بیری مارکسیزم و نەتەوەیی ڕەنگی دەدایەوە. خوێنەریش دووریی و ڕەهەندە فیکرییەکانی ئەم دوو ڕوانگە جیاوازە دەرک پێ دەکات.ئیدی دوا بڕیارێش،لەمەڕ دڵسۆزیی و واقعێتی دروشمەکان و هەڵسەنگاندنیان هەر بۆ مێژوو دەمێنێتەوە.
KSSE پراگ،
١ـ با بوەستێ هێرشی لەناوبردنی بەکۆمەڵ و راگوێزان و سیاسەتی نەتەوەیی دەرهەق بە گەلی کوردمان.
٢ـ بژی یەکێتی خوێندکارانی جیهانی پێشڕەوی بزوتنەوەی خوێندکارانی دیموکراتی لە جیهاندا.
٣ـ لە پێناوی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی و هەموو چەکی کوشندە لەسەر زەمین دا.لە پێناوی بەهێزکردنی ئاشتی جیهانی.
٤ـ سڵاو بۆ راپەڕینی گەلی فەلەستین لە خاکی داگیرکراو.
٥ـ سڵاو بۆ خەباتی رزگاریخوازانەی گەلانی بندەست لە جیهان دا.
٦ـ با بچێتە دەرەوە کەشتی و بنکە لەشکرییەکانی ئیمپریالیزم لە ناوچەکەدا.
٧ـ سڵاو بۆ ئەو تێکۆشەرانەی میللەتەکەمان کە لە زیندانەکانی ئەو رژێمە فاشی و دکتاتۆر و کۆنەپەورست و داوای ئازادییان بۆ دەکەین.
٨ـ سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.
٩ـ پاڵپشتی و پشتگیری هەموو بەرە نیشتمانی و پێشکەوتنخوازەکان دەکەین.
١٠ـ مردن و سەرشۆڕی بۆ بەکارهێنەرانی چەکی کیمیاوی دژی رۆڵەکانی گەلەکەمان.
١١ـ با بەهێزتر بێ ریزەکانی یەکێتی بزوتنەوەی خوێندکارانی کورد، وەکو بەشێک لە بزوتنەوەی خوێندکارانی دیموکراتی جیهانی.
١٢ـ با سەرکەوتوو بێت کۆنگرەی یەکگرتوو.
KSSE بەرلین، دروشمەکان زۆربوون و زۆری تێدەچێ و لە هۆڵەکەدا جێیان نابێتەوە.
SOKSE، ١
ـ بە کوردستانیکردنی ئایدۆلۆژیا و رێبازی خەباتمان، سەرکەوتنی خەباتی رزگاریخوازانەمان مسۆگەر دەکەین.
٢ـ کوردستان گەورەترین کۆلۆنی ژێردەستەیە.
٣ـ داگیرکەرانی کوردستان،بەشێکی ئۆردووی ئیمپریالیزمن.
٤ـ کوردایەتی سەنگەری کوردە،دژی ئیمپریالیزم.
٥ـ سەنگەری کورد دژی ئیمپریالیزم کوردایەتییە.
٦ـ بەرەی کوردستانی سەرتاسەری زامنی، سەرکەوتنی خەباتی
نەتەوەییمانە.یان
رزگاریی و سەربەخۆییمانە.
سەنگەری قایمی کوردایەتییە.
٧ـ لە خوێنی شەهیدەوە،خۆری رزگاری هەڵدێ.
٨ـ کورد لە چەکی کیمیاوی و"تعریب و تهجیر و ترحیل" قایمترە.
٩ـ ئەی شەهیدان،بەژنە باڵای کوردستان بەخۆ بگرن، دەزانن رێک بەقەدەر یەکن.
١٠ـ با هەمیشە خەباتی خوێندکارانی کورد لەدەرەوە،لە خزمەتی نەتەوەکەماندا بێت.
١١ـ پتەوتر بێ ریزەکانی خوێندکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات،بۆ زیاتر پشتیوانی کردن لە نەتەوەکەمان و خەباتە رزگاریخوازەکەی.
پوختەی ئەوانەی لە ئاکامدا لەسەری رێککەوتین:
ـ لە خوێنی شەهیدەوە خۆری رزگاری هەڵدێ.
ـ سەنگەری راستەقینەی کورد دژی ئیمپریالیزم کوردایەتییە.
ـ سەرکەوتوو بێت خەباتی رزگاریخوازی گەلانی بندەست لە جیهان دا.
ـ بژی یەکێتی خوێندکارانی جیهانی پێشڕەوی بزوتنەوەی خ. دیموکراتی لەجیهاندا.
ـ سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.
ـ لەناوبردنی گەلی کورد و وێرانکردنی کوردستان بە چەکی کیمیاوی لە لایەن رژێمی فاشست و دیکتاتۆری عێراقەوە،تاوانێکی گەورەی دژ بە مرۆڤایەتییە.
ـ بەرەی کوردستانی عێراق،وەڵامی راستەقینەی هێرشی بەربەری رژێمی عێراقە بۆ سەر کوردستان.
١٦/٨/١٩٨٨
کۆبوونەوە کرا لەسەر : بەرنامەی کۆنگرە، وتاری کۆمیتەی ئامادەیی، چاوخشانەوە بە راپۆرتی سیاسی و دەستووردا،باسی هەمەجۆری تریش کرا.
پرۆگرامی کۆنگرە.
کارتی بەشداریم ، رەنگی سوور و بە ناوی هەڵۆ و ژمارە ١١ ی لەسەرە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست