کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپیشاندانى کۆمەڵى ئیسلامى ویەکگرتوى ئیسلامى لەدژی بڕیارەکەى ترمپ لە سلێمانى بۆ؟

Saturday, 09/12/2017, 14:12


کاتێک ئەم نەتەوەیەى ئێمە توشى جینۆساید کردن بوو توشى ئەنفال بو کیمیاباران کرا چەند میدیاى عەرەبی هاتە سەر خەت و ڕاپۆرتى ڕۆژنامەوانیان لە سەر کرد. کام وڵاتى عەرەبی خۆبەخشى نەنارد بۆئەوەى ئومەى عەرەبی سەرکەوێت لەشەڕى دژى کورد ؟ کەئێستەش بەدڵنییەوە  کەدەستیان هەیە لەدروسکردنى داعشدا بۆگیانى خەڵکى بەش مەینەتى ئەم نیشتمانەى ئێمە بەدرێژاى مێژوو ئەم نەتەوەیەى ئێمە جینۆساید کراوە خاکەکەى کراوەتە سوتماک کچ و ئافرەتە کانى فرۆشراون بەیانە شەوانە کانى جەزیرەى عەرەبی و  سەرمایەدارە عەرەبەکانى خلیج بۆچى نە جامیعەى عەرەبی نە ئەزهەر نە هیچ کەسێکى تر ئەم جینۆسایدو کۆمەڵکوژیەى تحریم نەکرد ؟ کاتێک یەزیدیەکان جینۆساید کران کاتێک خاکیان کرایە سوتماک کچ و ژنە کانیان فرۆشران لەڕەقەو لە سوریا هەڕاج ئەکران تەنانەت هێزە ئیسلامیە کانى وڵاتى ئێمە کەسیان جورئەتى ئەوەیان نەدەکرد بڵێن دا عش کافرن کەئەمە جێگەى پرسیارە؟نەیان دەتوانى تەکفیریان بکەن ئەى ئەو کاتە ئەنسارو ئەندامى ئەم هێزانەى ئێستە خۆپیشاندان ئەکەن بۆ ئەوەى قودس نەکرێتە پێتە ختى جوو  لەکوێ بون ؟ ئێستا خێرە وا ئەیانەوێت سلێمانى بشڵە قینن لێرەوە دەیانەوێت جیهادى ڕز گار کردنى قودس بکەن؟ وەدژى ئەمریکایەک بوەستن کە دونیاى خستوەتە ژێر هەیمەنەى دەسەڵاتى خۆى من پێم سەیرە ئێستەش ئیسلامیە فەندە میتالیستە کانى وڵاتى  ئێمە دەروێشە کانى ئایدۆلۆژیاى ئاردۆغان و کلک گرێ دراوەکانى سعودیەو میسرو شوێنکەوتوى عەقڵیەتى ئایدۆلۆژیستى ئیخوان ئەیانەوێت بەوتەپڵە دڕاوە ئومەى عەرەبی حاڵ بیان گرێت لێرە کوردستان بکەنە مەیدانى خۆپیشاندان و تێکدانى ئەو کەش و هەوا ئەمنیەى کە هاونیشتمانیانى سلێمانى و کوردستان تۆزێک هەناسەى ئازادى تیا ئەدەن.
 سەرە ڕاى ئەو تێبینیە زۆرو زەوەندانەى کە هەیە دەربارەى ئەو دۆخە دژوارەى خەڵکى کوردستانى پیا دەگوزەرێت لەژێر دەسەڵاتى ئەم بازرگانە فاشیلانە ى بازاڕى سەربەخۆى سەرمایە دارە دزو جەردەکانى  مرۆڤ فرۆش و وڵات فرۆشانەى داهاتى ژێر زەوى و سەر زەوى ئەم نیشتمانەیان تاڵان کردوە بۆخۆیان و بنەماڵەو خێزانە کانیان.
 ئەگەر جەماوەرى ئەم دو هێزە ئیسلا میستە بەرژەوەندى خوازە ڕاست گۆن و دڵسۆزى خەڵکى بەش مەینەتى کوردستانن ئەگەر ئەم دو هێزە کەئیستە حاڵ گرتونى فشارى خوێنیان فڕى وە دەیانەوێت خۆنیشان دان بکەن بۆچى لەسەر بێ نەوتى و بێ موچەى و گوزەران خراپی جەماوەر نایەنە قسەو ناڕژێنە سەر جادە خێرە ئاوا حاڵگرتونى دەربارەى قودسێک کەدەیان ساڵە بەئیتفاق و ڕێکەوتنى ژێربەژێر فرۆشراوەتە ئیسرائیل و گەلى جوو.ئایا ئەمە پرسیار نیە بۆهەر دانیشتویەکى کوردستان بۆچى تا دوینێ بو شەریکە بەشى ئەم وڵات فرۆش و فاشیلانە بون هاو ئاوازى پارتى و یەکێتی بون لەدزى و تاڵانى ئەم نیشتمانەدا شەریک بون هەمویان موچەى زەبەلاح زەبەلاح یان هەیەو مانگانەوەرى ئەگرن کەچى ئیدعاى جیهاد ئەکەن مەگەر پیچغەمبەر نەیفەرمو:الجهادکلمە حق عند سولگانالجاهل بۆ لەم دوو هێزە جاهیل تر هەیە ؟ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە