کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەرزی کاوەکان

Tuesday, 05/12/2017, 20:55


هەموو ئێوارەیەک
پێش ئەوەی تیشکی خۆر بتۆرێ
ڕەشماڵی شەو رەنگی خۆی بگۆڕێ
پێش ئەوەیە ئەستتێرەکان
دەگەڵ مانگە شەو
باسی جودایی وباسی خەمی
لە دەستدانی کاوە و
کاوەکان بکەن
من ودایکت وئامەدی مەزن
لە بەر دەرگای ماڵەکەت دەستەو ئەژنۆ
چاوەڕوانین تا تۆ بێیەوە
دەرگای ماڵە ساردو سڕەکەت بکەیەوە
ئەو کات کە
ئێوارەکان غەریب غەریب نامۆن
شەوە زەنگ دێن و دەچن
مرۆوەکانیش ڕەنگ دەگۆڕن
رۆژگاریش وێنەی کەکرە یە
تاڵە، گرژە دوورودرێژن
چاوەکانیش خەریکن لە بینایی
دەکەون
چون
لە پاش مەرگی تۆ خەمبارین
بۆبینینی دووبارەت تاسە بارین
زۆر چاوەڕوانین
بۆ سەردەمێک
تا ببینین مەرگی جەللادی کاوەکان و
مەرگی جەللادی تۆ.
بۆ ساڵوەگەڕێ ترۆری شەهید کاوە گەرمیانی وکاوەکان.
جەعفەرکەریمی
٤/١٢/٢٠١٧

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە