ئۆپۆزیسیونی کوردستان(بەشی دوو)
Thursday, 30/11/2017, 21:50
کۆمەڵگایەک کە لە پێویستیی ئازادی تێنەگەشتبێ ، دوای ، ئازادی وەدووی کۆیلەدارێکی دیکە دەکەوێ!
ئامریکاو ساواک ومووسادی ئیسڕآییل وهێزەکانی دیکەی بەرەی رۆژئاوا زۆر باش مەلامستەفای بارزانیان دەناسی. لە سەر ڕێبازی سیاسی خۆیان بە کاریان دێنا. ئەوان لە ڕێگای کەسێک بە ناوی عیسا پێژمان ( و: ئەو کابرایە کوردەو خەڵكی شاری سنەیە لە رۆژهەڵاتی وڵات ) کە کارمەندی ساواکی شآی ئێڕان لە عیڕاق بووە، لە سەر ناوی کارمەندی سەفارەتی ئێڕان چالاکی دەنواند. ئەو کەسە مەلا مستەفای لە بەغداوە بردە کوردستانی عێڕآق وڕیبەرایەتی شۆڕشێکی پێ سپارد کە بە دەستی دەرەبەگ وعەشیرەکانی ناڕازی لە چآکسازی لە سەر زەوی وزار دەستی پێکرد.
مەلا مستەفا بە درووشمی قەببە وزل وبێ ناوەرۆک وبێ بنەما وبەتاڵ وقۆڕی بە رواڵەت نەتەوەیی لە کوردستان توانی زۆربەی خەڵک بۆ لای خۆی ڕابکێشێ وتەنانەت کەسانی لێهاتوووئاگای حیزبیش لە ساڵەکانی سەرەتاییدا خۆیان رادەستی مەلاکرد!
ئیمپریالیزم لە دوو بەرەدا دژی عەبدولکەریم قاسم بوو. بەرەی یەکەم، سەرهەڵدانی عەشیرەگەرایی مەلا مستەفا بوو. بەرەی دووهەمیش،زیاتر بەرەیەکی بە هێز کردن وڕیکخستنی شۆڤینیزمی عەڕەب بووبە هاوکاری حیزبی بەعس. لە بەرەی دووهەمدا زیاتربەرەیەکی شآراوە بوو.چوون ئەو بەرەیە خۆی ئامادە دەکرد بەرەو کۆدتا بڕوا.
عەبدولکەریم قاسم لە ساڵی ١٩٦١ دەگەڵ مەلا مستەفا لە شەڕدابوو. بەو هۆیە ئاگای لە بەرەی شآراوەی بەعس لە بەغدا نەبووە، بۆیە بەرهەمی کەمتەخەمیی قاسم بوو بە کۆدەتای شۆڤنیزمی عەڕەب کە بوو بە رووخانی خۆی وشکستی چاکسازی وڕمانی داربەستی سیاسی وکۆمەڵایەتی تەواوی عێڕاق. ئەو داڕمانەش هەر بەر دەوامە.
ئەندامانی حێزبی سەر بە بنەماڵەی بارزانی دوای چەند جار لە رووبەڕووبوونەوەو داخوازی ئاشتی وڕادەست بون دەگەڵ مەلا وبنەماڵەکەی لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٧٦ زایینی بە هاوئاهەنگی دەگەڵ هێزەکانی چەپ وچینی مام ناوەندی توانیان یەکێتی نیشتمانی کوردستان دروست بکەن. سیاسەتی ئەو حێزبە تازەیە زیاتر بەردەوامیی سیاسەتی حیزبەکەی بنەماڵەی بارزانی بووە، پێش دەست بە سەر داگرتنی مەلا مستەفا بە سەرحیزبدا.
لە ڕاستیدا ئەوەی کە لە سەر ناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێڕاق دروست بوو، زیندووکردنەوەی پاڕتی د،ک،ع بووە. بەڵام ناووچوار چێوەکەیان بۆ بنەماڵەی بارزانی بە چی هێشت. ئەو بنەماڵەیەش هەر ئەوەیان دەویست!لە کوردستانی سوریە وتورکیاش حیزب هەیە بە ناوی حیزبی دێمۆکڕات کەو لە ژێر کاریگەریی بنە ماڵەی بارزانیدا بون. هەر کات هەر کامیان بەرەو سەربە خۆیی سیاسی خۆیان هەنگاویان دەنا کەوتوونەتە بەر زەبروزەنگ وتڕۆری فیزیکە! بۆ نموونە: کارەساتی ترۆری یەکێک لە ڕیبەرانی ئەو حیزبە لە تورکیە بە ناوی سەعید ئاڵچی وگرتن وئێعدام کردنی رێبەرێکی دیکەی ئەو حیزبە بە ناوی دوکتور / شوان/ کە بە تۆمەتی بێ بنەما ترٶڕ کرا! لە دەیەی ١٩٦٠ی زاینی.
ئێستێ لە کوردستانی تورکیە حیزبێک هەیە بە ناوی ح.د،ک،ت، کە لە ژێر سێبەری بنەماڵەی بارزانیدا چالاکیان هەیە. لە کوردستانی سوریەش هەرواتر بە هاوکاریی کۆمەڵێک حیزبی جوێ بۆوە لە هێزەکانی دیکە کە ناوی خۆیان ناوە / ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریە / دروست بووە تا دژ بە شۆڕشگێڕآنی ئەو بەشە لە وڵات چالاکی ئەنجام بدەن! / و: وادیارە دوای شکستی ڕیفڕآندۆمەکەی کا بێسوود وەک سەهۆڵی بەر خۆرە تاو لە توانەوەدان / ولەو پەیوەندیەدا دەگەڵ شوێنیزمی عەڕەب بونە هاوپەیمان. لە کوردستانی ئێرانیش دوای ساڵانێکی زۆر لە ترۆر، بە بەشداریی راستەوخۆلە سەرکوتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان کە گرینگترینیان سەرکوتی خوێناوی کومیتەی شۆڕشگێڕی ئەو حیزبە بووە بە ڕێبەرایەتی سلێمان موعینی / فایق / لە ساڵەکانی ١٩٧٩تا ١٩٨٢ دەگەڵ ح،د،ک،ئێڕان بوو.
بۆیە لە کۆتاییدا توانی هەر دووک لقی ئەو حیزبە بخاتە ژێر چەنگی خۆی.لە کوردستانی عێڕاق دوای داسەپاندنی شەڕ بە کەڵكوەرگرتن لە پشتیوانی راستەوخۆی نیزامیی ئیڕان وتورکیە وعێڕاق، هەروەها ڕاکێشانی یەکێتی نیشتمانی وحیزبە چووکەکانی دیکە بۆ ئەو شەڕە توانی ڕێبەرایەتی وهێزی ئابووری وسیاسی خۆی زیاتر بکا بۆ بنە ماڵەکەی.
بنەماڵەی بارزانی بۆ بە هەبونی ئاوا کارنامەیەک هێشتا ئەکتەڕێکی بە هێزن؟:
یەک: ئەو هۆیە بنەمایەکی کۆمەڵناسیە بەوواتایە ئابوری بە هێز، چوارچێوەی کۆمەڵایەتی دەتوانێ بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی وسیاسەتی پێوە بکا. لە ناوچەی کوردستان وێنەی عێڕاق هێشتا قەوارەی ئابوری وعەشیرەگەری خۆی لە دەست نەداوە. ئەو بارودۆخەش لە بادینان وهەولێر زیاترە. چون کاریگەریی سووننەتی بنەماڵەی بارزانی بونیان هەیە.
دوو: ستڕاتیژی ئەو بنەماڵەیە بریتیە لە دابین کردنی قازانجی داگیرکاران، یانی لە جیاتی ئەوەی ببنە هەڕەشە بۆ سەر دوژمن دەبنە گزیری دووژمن ئەوەش هەڵقوڵاوی رەحی دەسەڵاتداریەتی ئەمارەتەکان ودەرەبەگەکانی کوردستانە!
چینی باڵادەستی کوردستان لە مەودای سەدان ساڵ نۆکەریی ودابین کردنی بەرژەوەندیی هێزەکانی ناوچەیی وەک: سەفەویەکان، قاجارەکان، عوسمانییەکان، توانیویەتی دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن. ئەوە بە هەڵكەوت نییە کە بارزانییەکان بۆ سەرکوت کردنی ئازادیخوازانی کورد بە هاوکاری و دەسەڵاتدارانی حاکم بە سەر چواربەشی کوردستان کردوویانە! ئەوان زۆر بە هاسانی لە سەرکوت وکوشتاری ئیرانیەکان هاوکاریی ئاخووندەکانیان کردووە. هەر وەها لە رابوردووشدا دەگەڵ شای ئێڕان لە سەرکوتی کومیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان / ئێڕان / بە کردوە ئەنجامیان داوە.
ئاڵوگۆڕی دەسەڵات وهزری جیاوازی دەسەڵاتدارانی تازە هیچ ئاڵوگۆڕێکی ستڕاتیژیی لە لایان بنەماڵەی بارزانی پێک نەهێنا! چوون لە ساڵی ١٩٨١ز بنە ماڵەی بارزانی شەڕێکی خوێناویان بە سەر یەکێتی نیشتمانی وپ،ک،ک، دا سەپاند!تەنانەت هێزی ئاسمانی ئێڕان وتورکیە وعێڕاق کەڵکیان لەو شەڕە وەرگرت وبوونە هاوکاری بارزانی وقازانجی ئەو سێ لایەنەیان دابین کرد! سەرەتا بەرژەوەندیەکانی ئێرانیان دابین کرد. بە هۆی فشآری ئابووری ونیزامی بۆ سەر یەکێتی نیشتمانی، ئەوانیشیان ناچآر کرد گرووپەکانی وەک، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان لە هەبونی ڕآدیو وبەرگریکردن لە چآلاکی نیزامی بۆ سەر ئیڕان خۆی بە دوور ڕآبگرێ.
پاشآن بەرژەوەندیەکانی تورکیەیان دابین کرد، بە ئەنجامدانی چالاکی نیزامی هاوبەش دژی پ،ک،ک، توانیان خەسارێکی قورس لەو حیزبە بدەن. بە شێوەیەک کە بارزانی لە رۆژنامەی / دیلی نیوز /ی تورکیەدا گووتی: ئیـمە ٣٠٠٠ پێشمەرگەمان لە شەڕ دەگەڵ پ،ک،ک، کردۆتە قوربانی تا بتوانین متمانەی تورکەکان بۆ لای خۆمان ڕاکێشین! بنەماڵەی بارزانی بەرژەوەندیی عێڕاقیان بە شێوەیەک دابین کرد کە کوردستانی عێڕاق تووشی شەڕێکی ناوخۆیی وتووشی برسیایەتی بکەن ویەکێتی نیشتمانیش کرایە هێزێکی ڕەدە دووهەم.
بارزانی تەنانەت لە دۆڵارەکانی عەڕەبستانیش خافڵ نەبووە، بۆ بە هێز کردنی حیزبە ئیسلامیەکانی سیاسی کوردستان، عێڕاقیان تووشی گرفت کرد. چون سیاسەتی هەری گرینگ پاڕاستنی بەرژەوەندیی بنەماڵەی خۆیان بووە. بێ گومان ئەو بنەماڵەیە ژیان دەناو زلکاوی سیاسیدا هاسانتر دەبینن تا خۆیان مەزن نیشآن بدەن. بەرهەمەکەی ئەوڕۆیان ئەو فەرهەنگ وکولتوریە کە جیلی نوێی تازە پێگەشتوو لە کوردستانی عێڕاق دا گیرۆدەی بووە. کار گەیشتۆتە ئاستێک کە مەترسی دەسەڵاتێکی ئایینی سەلەفی یان وەهابی یان ئێخوانی دروست ببێ لە باشووری کوردستان.
لە نووسینی : ڕێزدار نەوید دانشپوویان.
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
سندوقی: کوردستان پۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست