کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەحشی شەعبی و مەلا کرێکار

Wednesday, 29/11/2017, 5:24


بەڕێزێک بە ناوی ئەلەکسەندەر کوردی لە دوا کۆمێنتی خۆی لەدوا ووتارم دا نووسیوێتی: (وەحشی شەعبی یەکەم جار لەلایەن مەلا کرێکارەوە بەکارهێنراوە وەیان دایهێناوە).
------------------------------
هەر بۆ بەرچاو ڕوونی ئەو بەڕێزە ، لە ١١/٢١/٢٠١٥ دا بەندە ووتارێکم لەم سایتە بوێرەدا هەیە کە ئێستا لە ئەرشیفیدا پارێزراوە لەژێر ناونیشانی(وەحشی شەعبی) و ئەتوانی بگەڕێیتەوە سەری. واتە پێش ٢ ساڵی ڕەبەق من ئەم زاراوەیەم بەکارهێناوە. جا بەش بەحاڵی خۆم هیچ کاتێ مەلا کرێکار وەیان کەسێکی ترم پێش ئەو ووتارە وەیان هەر کورتە فیدێۆیەك  شك نابەم و بەدیم نەکردوە ئاماژە بۆ ئەو زاراوەیەی پێ  کرابێ. زۆر حەزم ئەکەم گەر شتێکی مەلا کرێکار لەسەر ئەم زاراوەیە پێش ئەو بەروارەی ووتارەکەی من هەیە کاك ئەلەکسەندەر نیشام بداو زۆر سوپاسی ئەکەم.
تاکە مەبەست لەم ڕونکردنەوەیە بۆ ئەوەیە کەس مافی کەس نەخواو کەس وەك ئەڵێن (copy right)ی کەس نەکا. زۆر ئاساییە مەلا کرێکار زاراوەیەك بەکار بێنێ و ئێمەش بەکاری بێنینەوە ،وەیان بەپێچەوانەوە. ئەمە ڕۆژانە ڕووئەدا و ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەکارهێنانی زاراوەکان موڵکی گشتین و خاوەنەکەی هەر کەسێ بێ دواتر لەلایەن هەموانەوە گونجاوە ،بەکار بهێنرێ.
من نازانم جیاوازی نێوان (داعش و حەشدی شەعبی)چیە؟ لەکاتێکدا ئەمیان سونی و ئەویان شیعی. ئامانجی هەردووکیان یەك شتە(کوشتنی زۆرترین خەڵك و وێرانکردنی زۆرترین جوگرافیا). ئەویان بە فتوای ئەردۆگان و سعودیە و ئەوی تریان بە فتوای عەلی سیستانی و ئێران. بۆ کورد وەك مەسەلەی سەگە سپی و ڕەشەکە وایە و هیچ جیاوازیەك بەدی ناکرێ. مەلا کرێکار گەر بێت و وەحشی شەعبی هێرشی نەکردایەتە سەر(داعش) کە ئەو تا ئێستاش بە تیرۆریستیان نازانێ و هەردەم بە (دەوڵەتی ئیسلام_) ناوزەندیان ئەکا،دەنا هیچ کاری بەسەریانەوە ئەئەبوو. بەڵام لەبەرئەوەی داعشیان لەناو برد بۆیە کەوتە وێزەیان و ئەیەوێ بەرەیەکی تری سونی دژیان دروست بکا.
ئەو هەڵە گەورەیەی مەلا کرێکار بانگەشەی بۆ ئەکا بەوەی فشە کوردایەتی کۆتایی هاتوەو پێوستە ئیسلامیەکان شوێنیان بگرنەوەو کورد لەباشوور ئەخاتە بەردەم مەترسیەکی لەوەی پارتی  ویەکێتی خراپتر. وەك ئاشکرایە کورد گەر کورد کێشەی ئایینی هەبێ ئەوا بەڕاستی ئەم ئایینەی ئێستایەتی،واتە ئیسلام بوونی کورد. گەر بێت و کورد ئیسلام نەبوایە ئەبوا بۆ ڕۆژێکی وەك ئێستا ئەیتوانی ڕیفراندۆم لەسەر بنچینەی چەوسانەوەی ئایینی خۆی بکا وەک ئەوەی لە بۆسنەو و باشووری سودان کران و سەرکەوتن و پشتگیری جیهانیان وە دەست هێنا. کورد گەر لە فشە کوردایەتیەکەی داماڵدرێ ،ئەوا پێوستە ڕێچکەی ڕاستە کوردایەتی بدۆزێتەوە وەك چۆن هەردوو (پەکەکە و ڕۆژئاڤا) لەسەری ئەڕۆن. باشترە مەلا کرێکار لەجیاتی ئەوەی بمان خاتە سەر خەتی حەماس و هاوشێوەکانی،ڕێڕەوی پەکەکە و ڕۆژئاڤامان بۆ ڕووناكتر بکاتەوە . زۆر باشترە مەلا کرێکار گەنجان فێری خۆشەویستی نیشتمان و خاك بکا لە کاتێکدا ئێمە تا ئێستا لەسەر خاکی خۆمان مەترسی لەنابردنمان لەسەرە لەڕێگای ئیسلام و مەزهەبەکانی.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە