کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیری بندیوار

Wednesday, 29/11/2017, 5:11


بەپێی هەندێ سەرچاوەی راستگۆ، لەم هەرێمە وێرانەماندا 960 كەس بە نایاسایی خانەنشین كراون بەپلەی وەزیر و بریكاری وەزیر بەبێ ئەوەی بارەگای وەزارەتەكانیش بزانن لەكام ئاقارەوەیە.. ئەمانەش بەلای منەوە هیچیان كەمتر نیە لە بندیوارەكانی شیخەڵڵا و بندیوارەكانی مزگەوتی گەورەی سلێمانی..
ئەوەی جێی سەرنجە ئەو وەزیرە بندیوارانە هەمویان سەركردەی حیزب و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حیزبەكانن كە خۆم ناوی هەمویان ئەزانم بەڵام با لەناو نانەكی گەرمدا بمێنێتەوە تا رۆژی خۆی.
گرنگ ئەوەیە ئەوانەی مانگانە یەكی پێنج شەش ملیۆن دینار لە قووتی خەڵك وەرئەگرن، هەمویان خاوەن سەرمایەی دەیان و سەدان ملیۆن دۆلارن. هەیانە دە دوانزە بەنزینخانە و كۆمپیانیای هەیە. هەیانە لەگەڵ عارەبانچیەكانی جادەی ئیسكانی هەولێر و جادەی سەهۆڵەكەی سلێمانیشدا شەریكن، هەیانە كور و كچەكانیان لە جامیعەی ئوكسفورد و كامبریدج و هارفارد و ستانفورد و، مناڵەكانیشیان لە قوتابخانەی فەرەنسی و لوبنانی و سویدی ئەخوێنن، هەیانە یەك جەیشی حیمایەشیان موچەكانیان لەسەر بەغدایە، هەیانە مانگانە بەملیۆنان دۆلار نەسریەی مانگانەیانە.
باشە توو شەرەفتان ئەمە ئەوپەرَی بێ نەزاكەتی و حەیاچوون نیە چاویان لەپێنج ملیۆن دیناری حكومەت بێت؟!..
ئای کە چەند عەییییییییبە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە