هه‌ركه‌سه‌و به ڕبه‌ی خۆی ئه‌یپێوێت
Wednesday, 29/11/2017, 4:39
كاتێك حیزبایه‌تی وكاری سیاسی و پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تداری هه‌مووی بوو به ئامانج، له‌ستراتیژو ڕێڕه‌وی خویان لایاندا كه‌بڕیاره هه‌مویان هۆكارو ئامراز بن بۆ خزمه‌تی گه‌ل و ووڵات و هاو نیشتیمانیان، كاتێك هه‌ركه‌سه‌و پێوه‌ری خۆی جیاوازبو، پێوه‌ره‌كه‌شی ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بینی ته‌نهاو ته‌نها ووته‌و كرداره‌كانی خۆی به‌لاوه‌باش بوو وه‌هه‌موو ووته‌و كرداره‌كانی كه‌سانی تری به‌لاوه خراپ بوو، دواجار ئه‌م بۆچون و تێڕوانینه ناته‌واوه خۆی ئه‌بێته كاره‌سات و سه‌ره‌تای دروستبوونی چه‌ندان كاره‌ساتی تره‌و ئه‌یان خوڵقێنێت .
كاتێك گوێ له‌پارتی ئه‌گریت ئه‌ڵێت من نوێنه‌رایه‌تی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد ئه‌كه‌م و سومبولی خه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌لی كورد له ڕێبازه‌كه‌ی مندا كۆبۆته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌و خیانه‌تی چه‌ند كه‌سێكی ناو یه‌كیتی نه‌بوایه و ڕیكه‌وتنی له گه‌ڵ سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و هاوكاری و ئێران و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای پاسداران و خودی قاسمی سلێمانی نه‌بوایه ئه‌وا كورد‌و كوردستان له قۆناعێكی تردا ئه‌بوو كورد توشی ئه‌م كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه نه‌ئه‌بوو.
ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كیتی دا كه له گه‌ڵ حكومه‌ت و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و قاسمی سلێمانی كۆبونه‌وه‌یان كردوه‌و به‌ڕێكه‌وتن كركوك یان چۆڵكرد وفه‌رمانیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد ووتیان به‌رگری و ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و هێز‌دا مه‌كه‌ن كه‌ئه‌یانه‌وێت كه‌كوك و ناوچه كوردوستانیه‌كان داگیربكه‌ن، ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بوینایه شه‌ڕێكی گه‌وره ڕووی ئه‌داو ژماره‌یه‌كی زۆری پێشمه‌رگه شه‌هید ئه‌بوون ئه‌و كاره‌مان بۆیه‌كرد تا رێگا له خوێن ڕشتن بگرین.
گۆڕان ئه‌ڵێ زۆر هاوارمانكرد كه ئه‌م حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانه به‌كه‌ڵك نه‌ماوه وه‌ڕیفراندۆم ده‌ستی توركیایه بۆ ئه‌ووه‌ی هه‌ژموونی خۆی زیاتر بكات له‌ناو چه‌كه‌دا وه‌چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان له‌به‌غدایه‌و هه‌رزوو هاوارمانكرد به‌لام گوێتان بۆ نه‌گرتین ئه‌گه‌ر پارتی یه‌كێتی و ئه‌و حیزبانه‌ی هاو ئاوازه‌كانیان نه بوونایه ئه‌و كات حكومه‌تی عێراق و جه‌نابی عه‌بادی پاره‌ی له‌ده‌می برا چاوڕه‌شه عه‌ره‌به‌كان ئه‌گرته‌وه ئه‌ینارد بۆ هاووڵاتیان و مووچه خۆرانی هه‌رێم .
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌ڵێت ئێمه زوو وتمان هه‌رچه‌ند سه‌یری ئه‌م سه‌ر كردانه‌و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه ئه‌كه‌ین له باریاندانیه ناتوانن ئیداره‌ی ئه‌م ووڵاته بكه‌ن بۆیه ئه‌بێت هه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت و گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیایی هێزه‌كاندا ڕوبدات وه ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ووتمان ڕیفراندۆم باش نیه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌قسه‌مان نه‌كه‌ن دواجار ئیمه‌ش وه‌ك ئێوه پشتیوانی ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌بین چونكه سه‌ربه خۆیی مافی گه‌لی كورده.
یه‌كگرتوو ئه‌ڵێت ئێمه‌هه‌میشه له‌گه‌ڵ سازان و كۆبوونه‌وه‌دابوین هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه خۆیی له ستراتیژ و یه‌كه‌م ئامانجی حیزبه‌كه‌مانه له دوو كۆنگره‌ی یه‌ك له دوای یه‌كدا ته‌ئكیدی لێكراوه‌ته‌وه هه‌ركه‌سو لایه‌نێك هه‌وڵ بدات و هه‌نگاو بنێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و خاكی كوردستان پشتیوانی ئه‌كه‌ین و هه‌میشه له‌هه‌وڵی سازان و یه‌كخستنی لایه‌نه ناكۆكه‌كانین و نامانه‌وێت ناوماڵی كوردان په‌رته‌وازه‌بێت بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش باجی زۆر مان داوه‌و قوربانیمان به‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆمان داوه بۆ به‌رژه‌وه‌نگی گه‌ل و نیشتیمان.
حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسای عێراقیش ئه‌ڵێ ئه‌مانه‌وێت یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق بپارێزین بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌ی كوردی بیرۆكه‌ی دوژمنانی گه‌لی عه‌ره‌بی و یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراقه‌دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌خشه‌و پلانی ئیسرائیل و ئه‌مریكایه.
توركیا‌و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان ئه‌ڵێن ڕیفراندۆمه‌كه‌ی باكوری عێراق نه‌خشه‌و پیلانی ئیسرائیل و جوله‌كه‌یه، ئه‌یانه‌وێت وه‌حده‌تی مسوڵمانان پارچه پارچه‌كه‌ن دژی دین و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ناو چه‌كه‌یه، به‌ڵام مسوڵمانێك له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیا كێشه‌ی هه‌بێت ئه‌چم به‌ده‌میه‌وه و هاو كاری ئه‌كه‌م به‌ڵام گه‌له‌كه‌ی خۆی كه‌مسوڵمانیشه قه‌تڵ و عامی ئه‌كات و مافی ئازادی و ژیانیشی پێ ڕه‌وانابینێت به ئاگرو ئاسن و شاخ ولادێ و گوند‌و شاریان تۆپباران ئه‌كات .
ئێران ئه‌ڵێت ئێمه ووتمان ئه‌مه نه‌خشه‌و پیلانی ئیسرائیل و ئه‌مریكاو جوله‌كه‌ی جیهانیه ئه‌یانه‌وێت دوومه‌ڵێك نزیك جمهوری ئیسلامیی ئێران دروست بكه‌ن و ئاشتی و ئاسایشی ناو چه‌كه بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه ،وه‌ك خۆیان نه‌بوبنه ماكی شه‌ڕو ئاژاوه له‌ته‌واوی ووڵاتانی ناوچه‌كه له‌هه‌رشوینێك شه‌ڕێك هه‌بێت دوور یان نزیك ده‌ستی ئێران و حه‌ره‌كه‌تی ته‌شه‌یوعی تیایه.
نه‌وه‌ی نوێ ئه‌ی وت ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕیفراندۆمه بكرێت كاره‌ساتی زۆر گه‌وره چاوه‌ڕوانمان ئه‌كات پێویسته ته‌واوی ئه‌م لایه‌نانه سیاسیانه‌ی هه‌رێم له سه‌ر شانوی سیاسی هه‌رێم وه‌ده‌ر نرێن، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م ووڵاته ته‌واوی پارتی و یه‌كێتی و ئیسلامیه‌كان و چه‌په‌كان و ڕاسته‌كانی تیانه‌هێڵێت ئه‌وان دوای ئه‌یانه‌وێت حیزب له كێ دروست كه‌ن ،وه‌یان بۆ كوێ كارئه‌كه‌ن وه كێن ئه‌بن به‌هاووڵاتی ئه‌م هه‌رێمه.
كه‌س و لایه‌نێك نیه بڵێ ئێمه كوردین مافی خۆمانه وه‌ك ته‌واوی گه‌لانی دنیا خاوه‌نی كیان و ده‌وڵه‌تی خۆمان بین و سه‌ر به‌خۆبین ئه‌وه سیاسه‌تی ناداد په‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی و پاوان خوازی زلهێزان و ڕاستگۆنه‌بوونی ووڵاتانی دراوسێمانن له دروشم بانگه‌شه‌ی مرۆڤانه‌یان، به داخه‌وه ئه‌مه‌یه سیاسه‌تێكه كه دوره له‌بنه‌مای خزمه‌ت و هێنانه‌دی ئاشتی بۆ گه‌لانی جیهان، گرته‌كه له‌وه‌دایه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناڵێت هه‌ڵه‌م كرد‌و نه‌م پێكا هه‌ر كه‌سه‌و به‌ڕبه‌ی خۆی ڕووداوه‌كان ئه پێوێت، خۆی ئه‌كاته فریشته‌و ئه‌وانی تربه ئه‌هریمه‌نی شه‌ڕو تێكدان.
تێبینی / (ڕبه ) یه‌كه‌ی پێوانه‌ی دانه‌وێڵه بوه له كورده‌واریدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست